ژمارەیەک قوتابخانەی سنوری گەرمیان مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
ژماره‌یه‌ك بینای قوتابخانه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بەهۆی کۆنیی و درزبردنەوە پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه و هه‌ندێك له‌وانه چۆڵكراون.
قوتابخانه‌ی زه‌ماوه‌نگه‌ی بنه‌ڕه‌تی لە کەلار به‌شێك له دیواره‌كانی درزی گه‌وره‌ی بردووه و مامۆستاكانی ده‌ڵێن لە کاتی وانەوتنەوەدا دڵیان لای ئەوەیە کە نەڕووخێ، هەربۆیە چه‌ند پۆلێكی چۆڵكراون.
بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكه و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی قوتابییەكانیان داوای هاوكاری له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له بینای قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی گەرمیان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاماژە بەوە دەکات پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌سته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانەی پێویستیان به نۆژهنكردنهوەیە.
بێجگه له‌وانه، په‌روه‌ردەی گه‌رمیان پێویستی به دروستكردنی ژماره‌یه‌ك بینای قوتابخانه‌ی تره، چونکە ژمارەی قوتابخانەکان کەمترە بە بەراورد بە ژمارەی قوتابییەکان. به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه چه‌ند ساڵێكه بینای نوێ لەم سنوورەدا دروست نه‌كراوه، بێجگە لەوانەی له‌لایەن خه‌ڵك و گروپه خێرخوازییهكانەوە دروستکراون، بۆ نموونە لە سنووری پەروەردەی خانەقین دوو قوتابخانە دروستکراون.
f.q
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: