سهرهتا فهیسبووك بۆ ئاڵوگۆری نێوان قوتابیان دروستكرا.
4ی شوباتی ساڵی 2004 بەفەرمی پێگەی فەیسبوك دامەزرێنرا كە ژیانی ملیۆنان كەسی لەسەرتاسەری جیهاندا گۆڕی كە خۆیان تیادابینیەوەو بەڕێگەیەكی نوێ ئاشنابوون بۆ بەیەکگەیشتن و پەیوەندیكردن و نزیكردنەوەی نێوان دووریەكان.
بەكارهێنەرانی فەیسبووك لەنێوخۆیاندا لە13 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەیسبوكدا چەند دیمەنێكی ڤیدۆیی “مارك زوكەربێرگ” دامەزرێنەری فەیسبوكیان بڵاوكردەوە، بەگوێرەی وتەی ئەو بەكارهێنەرانە یەكەمین دەركەوتنی تەلەفزیۆنی مارك زوكەربێرگە و رێکەوتی ئەو چاوپێكەوتنەش بە ساڵی 2004 وەسفیانكردووە.
لەچاوپێكەوتنەكەدا كە تۆڕی “سی ئێن بی سی” لەگەڵیدا سازیكردووە تیایدا دامەزرێنەری فەیسبوك باسی ئەزموونە سەرەتاییەكانی پێگەی فەیسبوك دەكات وەك هۆكارێك بۆ پەیوەندیكردن لەنێوان زانكۆكاندا، دەڵێت ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتۆتە 100 هەزار كەس دوای ئەوەی لەسەرەتای كارپێكردنیدا ژمارەی بەكارهێنەرانی لە 500 كەس تێپەڕی نەكردووە.
هەروەها مارك وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە كە فەیسبوك چییە؟ لەوەڵامدا دەڵێت هۆكارێكە بۆ پەیوەندیكردن لەنێوان خوێندكارانی زانكۆكان لەڕێی دروستكردنی پەڕەی تایبەتی كەسی و بەیەكبەستنی بە پەڕەی كەسانی دیكە، كارلێکكردن لەگەڵیان و و زانینی ئەوشتانەی كە جێی بایەخی یەكترین.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: