Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردە لە هەولێر لەبری ئەوەی بەڕێوەبەرێك خەڵات بكات كەچی سزای دەدات

لە ئامادەیی هەولێری نموونەی کچان،
لە داتابەیسی ئەم مەکتەبە نمرەی پۆلی10و11ی قوتابیەک زیاد کراوە
چۆن؟کەی؟کێ؟نازانرێت.
ئەمساڵ لە کاتی زانکۆڵاین و چوونی بەڕێوەبەر بۆ پەروەردە،بۆ تصدیق کردنی بڕوانامەکان،بێ کێشە و بەر لە چوار ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی وادەی زانکۆڵاین
قوتابیەکە سەردانی قوتابخانە دەکات.گوایە نمرەی وانەكانی زیاد کراوە،لە پۆلی10و11.بەڕێوەبەری قوتابخانە راستەوخۆ و دەست بە جێ پەیوەندی بە کاربەدەستانی پەروەردەیی دەکات گوایە نمرەی قوتابیەک لە داتا بەیس زیاد کراوە،واتا بەڕێوەبەر قبوڵی نەکردووە هەروا بە ئاسانی قوتابیەک بە نمرەی زیاد کراوی وانەیەکی تێپەڕ بێت.دواتر
لە لایەن پەروەردەی هەولێرەوە،دوای بە دواداچوون و لێپرسینەوە لەم کارە بە بێ ئەوەی گوێ بدرێتە ووتەی بەڕێوەبەری قوتابخانە بۆ ڕوون کردنەوە لەم باسە ئایا هەڵە ڕوویداوە یاخود نمرەی قوتابیەکی تر لە شوێنی ئەم قوتابیە داخڵ کراوە،ئیدی پەروەردە کەوتە سزادانی بەڕێوەبەر،لە کاتێکدا بەڕێوەبەر هیچ تاوانێکی نیە لەم باسە؟چونکە خۆی ئەزموونەکان و سەرپەرشتیارانی ئاگادار کردۆتەوە،گوایە هەڵە ڕوویداوە،کەچی گوێ ی پێ نەدرا،كەچی ئەو لێژنەی كە سەرپەرشتی دخڵ كردنی نمرەكانی ئەم مەکتەبە بە دەرەجە یەک بەرپرسە؟کەچی هیچ سزای ئەم كەسانە نەدراوە کە ئیشیان لە داتابەیسی قوتابخانە کردووە،راستەوخۆ بەڕێوەبەر تاوان بار کراوە،
لە پۆستی بەڕێوەبەری دابەزێنراوە،
شــــــایانی باسە.بەڕێوەبەری قوتابخانەی هەولێری کچان،بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو و کەسایەتیەکی بەرزی هەیە کارەکانی لە قوتابخانە دەری دەخەن چۆن بەڕێوەبەرێکە لە چ ئاستێکی بەرزی زانستی و ڕۆشنبیری خۆی و قوتابخانەکەی دایە،
لەسەر دەستی ئەم بەڕێوەبەرە ئەم ئامادەیی یە سیفەتی نموونەی پێ بەخشــــــرا؟
کەچی ئێستا پەروەردەی هەولێر بە بێ گوێدانە روون کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرە،هەوڵ دەدرێت دووری بخەنەوە لە کاتێکدا،کەسی یەکەمی بەرپرسی داتا بەیس ئەو مامۆستایانەن کە ئیشیان لەسەر داتابەیسی ئەم مەکتەبە کردووە،کەچی بەڕێوەبەر دوورخراوەتەوە،هیوادارین پەروەردەی هەولێر کارێکی جدی لەسەر ئەم کەیسە بکات،ئایا هەڵەیەک ڕوویداوە،چونکە هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات هەموو مرۆڤێکیش شایانی لێبورینە،ئەگەر هاتوو هەڵەش نەبوو،بە ئەنقەست ئەم کارە بۆ بەرژەوەندی کەسی کراوە،ئەوا تاوان باری سەرەکی لە زیاد کردنی نمرەی ئەم قوتابیە بدۆزێتەوە،بۆ ئەوەی بە سزای خۆی بگەیەنن،
.
ئێمە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ بەڕێوەبەری ئامادەیی هەولێری نموونەی کچان دووپات دەکەینەوە،کارەکانی هەمیشە ناوازەن لە جەنابیان ناوەشێتەوە،دەستکاری نمرەی قوتابیان بکات،داوا لە پەروەردەی هەولێر دەکەین،بە دواداچوونی جدی بکات،
،
ماڵپەڕی پۆلی12


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
RAW RAW

پەروەردە لە هەولێر لەبری ئەوەی بەڕێوەبەرێك خەڵات بكات كەچی سزای دەدات Reviewed by Unknown on 9:03:00 م Rating: 5

Post Comment

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.