په‌رێشانی بیركاری
په‌رێشانی بیركاری (math anxiety) كه مه‌به‌ست لێیی به‌گشتی ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌یه كه‌قوتابی داده‌گرێت كاتێك سه‌رقاڵی شیكاركردنی پرسیارێكی بیركاری ده‌بێت. له‌ساڵی ١٩٩٢ دا لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخست كه په‌رێشانی بیركاری به گشتی په‌یوه‌ندی به ئاستی قوتابیه‌وه هه‌یه له تاقیكردنه‌وه‌كاندا. دۆزینه‌وه‌كه پشتی به ١٥٢ توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ستبوو كه‌له‌باره‌ی په‌ڕێشانی بیركاریه‌وه پێشتر بلاوكرابوونهوه.
زۆر جار گۆرانكاری فیسۆلۆجی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دێت كه توشی ئه‌م دڵه‌ڕاوكییه ده‌بن، بۆ نموونه كه‌سانێك هه‌ن كه له‌پی ده‌ستیان ئاره‌ق ده‌كاته، لێدانی دڵیان به‌رزده‌بیته‌وه، یاخود واههستهدهكهن یه‌كێك قورگیان ده‌گرێت. هه‌ڵبه‌ت مه‌رج نیه ته‌نها پرسیارێكی گرانی بیركاری ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گۆرانكاریانه، به‌ڵكو جاری وا هه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی په‌رێشانی بیركاریه هه‌یه به ته‌نها كردارێك ئهریسماتیكی ساده‌ی وه‌كو كۆكردنه‌وه یاخود دابه‌ش ده‌بیته هۆی شپرزه‌یی ده‌روونی بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاواییه‌كان و زۆر به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازیه‌كان، سه‌ركه‌وتنی هه‌ر قوتابیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاستی ئه‌و قوتابیه له بیركاری، بۆ نموونه زۆرێك له‌و به‌شه‌و پیشانه‌ی له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه چه‌ند كۆرسێكی بیركاری هه‌یه، به‌مه‌یش گه‌رهاتوو قوتابی له بیركاری خراپ بوو ئه‌وا چانسی خوێندنی له‌و به‌شانه له ده‌ستده‌چێت، كه ئه‌مه‌یش به‌جۆرێك له جۆره‌كان كوشتنی خه‌ونی ئه‌و قوتابیانه‌یه. كه ئه‌مه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی په‌رێشانی بیركاری له‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌یانه زیاتر بێت و گرنگی زۆریش به‌م پرسه بدرێت. بۆ نموونه له ساڵی ٢٠١٦ له زانكۆی میونخ له ئه‌لمانیا توژێنهوهیهك له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بلاوكراوه‌ته‌وه كه دراسه له‌سه‌ر 3,425 قوتابی پۆله‌كانی پێنج بۆ نۆی بنه‌ڕه‌تی كراون كه له باكگراوندی كۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری جیاوازیان هه‌یه، گرنگترین دۆزینه‌وه‌ی ناو توێژینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی نێوان نمره‌ی نزم و په‌رێشانی بیركاریه. به‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی نمره‌یی لاواز به‌ده‌ستده‌هێنین له تاقیكردنه‌وه‌كاندا هه‌ستی پۆزه‌تیڤیان به‌ره‌و داكشان ده‌چێت و توشی شپرزه‌ی بیركاری ده‌بن.
یه‌كێكی تر له‌و تۆێژینه‌وه گرنگه زانستیانه‌ی له‌سه‌ر په‌رێشانی بیركاری بلاوكراتهوه له ساڵی ٢٠١٠ له‌لایه‌ن دكتۆر Beilock سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كه ده‌كات. له‌م توێژینه‌وه په‌یوه‌ندی له نێوان په‌رێشانی بیركاری باوان و منداڵه‌كانیان خراوه‌ته‌وه ژێڕ لێكۆلینه‌وه. ٤٣٨ منداڵ له ٢٩ قوتابخانه‌ی حكومی و ئه‌هلی وه‌كو سامپل له چه‌ند ویلایه‌تێكی وه‌ڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگیراوه. له‌سه‌ره‌تا و له كۆتایی ساڵی خوێندنه‌وه داوا له باوان كراوه وه‌ڵامی كۆمه‌لێك پرسیار بده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به په‌رێشانی بیركاری و وه ئاخۆ تاوه‌كو چه‌ند له ئه‌ركی ماڵه‌وه هاوكاری منداڵه‌كانیان داوه.
له‌و توێژینه‌وه‌یه باس له‌وه كراوه كه ئه‌و باوانه‌ی كه په‌رێشانی بیركاریان هه‌یه منداڵه‌كانیان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه توشی هه‌مان حاله‌ت هه‌بن، وه زۆریش به‌تایبه‌ت گه‌ر هاتوو ئه‌و دایك‌و وباوكه له ئه‌ركی ماڵه‌وه هاوكاریه قوتابیه‌كان دابیت. به‌مانایه‌كی تر، گه‌ر دایكوباوكێك هه‌ستی ناخۆشیان سه‌باره‌ت به بیركاری هه‌بوو ئه‌وا باشتره دووربكه‌ونه‌وه له شیكاركردنی ئه‌ركی ماله‌وه له‌گه‌ل منداله‌كانیان. نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌تاوه‌كو زیاتر دایك و باوكه‌كه مكوربن له‌سه‌ر هاوكاری منداله‌كه ئه‌وا ئه‌و منداله چانسی توشبوونی به په‌رێشانی بیركاری زۆر زیاتر ده‌بێت. له‌وه‌یش سه‌رنجراكێشتر لیكۆلینهوهكه باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و دایك و باوكه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤیان نیه بۆ وانه‌كانی تر واته هه‌رچه‌نده له بیركاری په‌رێشانن و ئه‌و پهرێشانیه ده‌گوازنه‌وه بۆ منداڵه‌كانیان به‌ڵام گه‌ر له ئه‌ركی ماله‌وه‌ی وانه‌یه‌كی تر بۆ نموونه خوێندنه‌وه‌ی ئیگلیزی یارمه‌تی منداله‌كه بده‌ن ئه‌وا سوودی خۆی هه‌یه.
Harris Cooper كه پرۆفیسۆرێكی بواری سایكۆلۆجی و نیۆرۆساینسه له زانكۆی دیۆك له ئه‌مه‌ریكا تۆێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌ركی ماله‌وه‌ی قوتابی كردووه. ئه‌و ئامۆژگاری ئه‌و باوانه ده‌كات كه په‌رێشانی بیركاریان هه‌یه به‌وه‌ی خۆیان به‌دووربگرن له سه‌عیكردن به منداله‌كانیان،. جگه‌له‌مه‌یش پێویسته له ماڵه‌وه كه‌شێكی پۆزه‌تیڤ و ته‌ندروست بخولقێنین به‌جۆرێك به مندالهكانین بڵێن: تۆ ئه‌ركی ماله‌وه‌ی بیركاری خۆت بكه و منیش ئه‌ركی بیركاری خۆم ده‌كه‌م.
نووسراوه له‌لایه‌ن
birkary
ليست هناك تعليقات: