قوتابیانی وەگیراو لە ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی وەزاتی خوێندنی باڵا دەكەن
قوتابیانی وەگیراو لە ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی وەزاتی خوێندنی باڵا دەكەن و داوا دەكەن تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزیان بۆ دوابخرێت و دەست بە خوێندن بكەن.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ولەبەردەم سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ژمارەیەك لەو قوتابیانە گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو یاداشتێكیان ئاراستەی وەزاتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم كرد.
ئەو خوێندكارانە كەوەك خۆیان دەلێن ژمارەیان زیاتر لە 2500 قوتابیە لەسەرجەم زانكۆكانی كوردستان تائیستا وەزارەتی خوێندنی بالا وەلامیان ناداتەوەو داوا دەكەن بەهۆی دۆخی ئیستاو قەیرانی داراییەوە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزیان بۆ دوابخرێت بۆ كاتی گفتوگۆی تێزی ماستەرو دكتۆراكەیان و دەست بە خوێندن بكەن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
قوتابیانی وەگیراو لە ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان یاداشتێك ئاراستەی وەزاتی خوێندنی باڵا دەكەن
Reviewed by Unknown
on
1:49:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: