Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆنفرانسی کۆچی گەنجان و هۆکار و چارەسەرەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ کۆنفرانسی کۆچی گەنجان و هۆکار و چارەسەرەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو و بەپێی ئامارەکان، لەدوای ڕاپەڕینەوە تا ٢٠١٢ زیاتر لە ملیۆن پەنابەری کورد لە ئەوروپا دەژین.

ئەمڕۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵاییەتی بەهاوکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کۆنفرانسێکی لەبارەی کۆچی گەنجان و هۆکار و چارەسەرەکانی سازکرد و تیایدا ژمارەیەک ئاماری خستەڕوو.

شاکر یاسین بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم لە کۆنفرانسەکەدا وتی، بەپێی ئامارێک لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ساڵی ٢٠١٢ ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار پەنابەری کورد لە وڵاتانی  ئەوروپا دەژین، بەپێی زانیارییە وردەکانی بەڕێوبەراییەتییەکە لە ساڵی ٢٠١١ تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٢ لە بەلجیکا ٢٠٠ کەس ناوی تۆمار کراوە، بولگاریا ٧٧ پەنابەری کوردی وەرگرتووە.

 هەر بەپێی ئامارەکە، فەڕەنسا لەو ماوەیەدا پێنج هەزار کوردی وەک پەنابەر وەرگرتوو، لە فینلەندا سێ هەزار و ٣٧٠ کورد ناویان تۆمارکراوە، هاوکات لە ئەڵمانیا کە وڵاتێکی بەناوبانگە بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١١ تا ئایاری ٢٠١٢، سێ هەزار و ٥٤٢ کورد ناویان تۆمارکراوە.

ئەوەشی وت، لە ئێستادا ٤١ هەزار عێراقی بە نایاسایی لە هۆڵەندا دەژین کە ٢٥ هەزاریان کوردن و لەکۆی هەمووی ١٦ هەزاریان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵییەوەیە.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، ئینگلتەرا کە بە وڵاتی پەنابەران ناو دەبرێت زورترین کوردی تێدا دەژی کە ژمارەیان ١٠٠ هەزار کەسن.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد هاودیانی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاییەتی لە کۆنفرانسەکەدا وتی، لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، ستراتیژییەک دادەنێن بۆ ئەوەی حوکمەت کاری لەسەر بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی گەنجان لە هەرێم.

له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان وه‌ك چالاكوانێكی براری گه‌نجان له‌ میانه‌ی پانێڵێكدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و به‌ ووردی تیشكی خسته‌ سه‌ر ره‌وشی گه‌نجان له‌ هه‌رێمی كوردستان و پرسی كۆچی گه‌نجان به‌تایبه‌تی ، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆچی گه‌نجانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ لاوازی ئینتیمای نیشتیمانی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌و هه‌روه‌ها خراپی شێوازی سیسته‌می حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و هۆكاره‌ په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی وئابوورییه‌كان .
له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌ك پێشنیارێك چه‌ندین ڕێگاچاره‌ی خسته‌ ڕوو وه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و به‌ سیسته‌ماتیككردنی ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی ده‌روونی له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ تواناكانی گه‌نجاندا كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوناسی خۆیانون نه‌كه‌ن . هاوكات به‌ڕێزان قاسم مه‌حه‌مه‌د فه‌ره‌ج و تارق نه‌سره‌ددین كارگێرانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوله‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ناوبراوبه‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بوون . 

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆنفرانسەکە، زۆرێک لەوانەی کە کۆچ دەکەن لەڕەگەزی نێرن  و گەنجن .

هاوکات زۆرێک لە پەنابەران بەهۆی ناوی خوازراو و تۆمارنەکردنی زانیارییە کەسیەکانییان، یان ساختەکردنی ڕەگەزنامەکانیان تا ئێستا ئامارێکی تەواوی دیاریکراو نیە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا ژمارەی کوردەکان لە ئەوروپای ڕۆژئاوا زیاترن لە یەک ملێون و ٣٠٠ هەزار کەس.

 وڵاتە بیانییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە نادادی کۆمەڵاییەتی و لایەنی ئەمنی و کێشەی دارایی و نەبوونی کار لە هۆکارە سەرەکییەکانن بۆ کۆچی گەنجان

شارەزایانی بیانیش هۆکاری نالەباری سیاسی و قەیرانی دارایی بە هۆکاری سەرەکی دەزان و بۆ چارەسەرکردنیشی وەزارەتی کار چەند پڕۆژەیەکی تایبەت بەڕەخسانی هەلیکار دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆچی گەنجان بکریت.

 لە چەند مانگی داهاتوشدا بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچیەران ڕێککەوتنامەیەک لەگەڵ وڵاتانی سودان و لیبیا و چەند وڵاتێکەی دیکە ئیمزا دەکات بۆ داخستنی سنورەکانییان و ڕێگری لە کۆچی گەنجان.
16864942_1456531861045040_6069408684657711926_n IMG_8118 IMG_8122 IMG_8124 IMG_8128 IMG_8131 IMG_8140 IMG_8157 IMG20170222110536



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کۆنفرانسی کۆچی گەنجان و هۆکار و چارەسەرەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو Reviewed by Unknown on 9:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: