كۆمەك و هاوكاری بەسەر ٨٠٠ قوتابی دوو قوتابخانەی مەخموور دابەشكرا
لەچوارچێوەی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بۆ ڕاکیشانی دەستی هاوکاری بۆ قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن، رۆژی سێشەممە بەرواری ١٤-٢-٢٠١٧ بەهاوكاری رێكخراوی بارزانی نەمرو بەئامادەبوونی مامۆستا (عباس محمد) بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ژمارەیەکی بەرچاو لە جل و بەرگی زستانە بەسەر قوتابیانی چەند قوتابخانەکانەیەکی سەر بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخمووردابەشکرا . لەلێدوانێکی تایبەتدا مامۆستا عباس محمد بە سایتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند “هەر لەسەرەتای كردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن چەندین جار كۆمەك و هاوكاریمان بەسەر قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەكەمان دابەشكردووەو هەر لەو پێناوەشدا ئەمڕۆ وەجبەیەكی دیكەی كۆمەك و هاوكاری بەسەر ٨٠٠ قوتابی دوو قوتابخانەی ناو مەخموور دابەشكرا”. بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور روونیشیكردەوە “ئەم هاوكارییە لەلایەن دەولەتی كوێت و لەرێگەی رێكخراوی بارزانی نەمر بەسەر هەردوو قوتابخانەی بازارگەی كچان و قوتابخانەی كوردستان لەشاری مەخموور دابەشكرا، لێرەوە زۆر سوپاسی ستاڤی رێكخراوی بارزانی نەمر دەكەین كە بەبەردەوامی دەڤەری مەخموور بەسەردەكەنەوەو كۆمەك و هاوكارییەكانیان لە بواری پەروەردە كەلێنێكی زۆر باشی بواری پەروەردەیی پڕكردۆتەوەو كارەكانی جێگەی رێزەو هیوادارین بەردەوام بن لە هاوكاریكردنی ئەو قوتابخانەی كە تازە دەكرێنەوە بەتایبەت لەدەڤەری قەراج و گوێڕ
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: