گرفتى سەرەکیى پەروەردەى چەمچەماڵ کەمیى مامۆستا و بینایە
سەرباری درەنگ دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن لە چەمچەماڵ، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و خوێندکاران لەگەڵ چەندین کێشە و کەموکوڕی دەستەویەخەبوون. خوێندنگە ئامادەییەکان زیاتر لە ڕووى کتێب و پێداویستییەکانەوە کێشە و کەموکوڕییان هەیە.
نەبوونی مامۆستای پێویست بۆ بەشێک لە وانەکان گرفتە سەرەکیەکەی بەردەم پەروەردەی چەمچەماڵە، بێجگە لە کەمی مامۆستا ھاوکات کەمیی بینا و زۆری ژمارەی خوێندکاران لە پۆلەکاندا بە یەکێکی تر لە گرفتەکانی بەردەم رەوشی پەروەدەی چەمچەماڵ دادەنرێت.
بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ھۆکاری کەم بوونەوەی مامۆستایانی لە بەشێک لە خوێندنگەکان گەڕاندەوە بۆ بڕیارێکی وەزارەتی دارایی کە بڕیاری لەسەر کەمکردنەوەی بڕە پارەی مامۆستایانی وانە بێژ دابوو بەوەش بەشی بەرچاوی وانە بێژانی سنووری پەروەردەی قەزاکە دەستبەرداری پیشەکەیان بوون.
لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ زیاتر لە ٥٠ ھەزار خوێندکار لە ئاستە جیاوازەکاندا ھەن و بەپێی ئامارەکانیش سێ هەزار و ٧٤٨ مامۆستای ھەمیشەیی و ١٦٨ مامۆستای گرێبەست و نزیکەی ٢٦٠ مامۆستای وانەبێژ هەن، بەڵام ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن گرفتی کەمیی مامۆستا بەرۆکی بەشێک لە خوێندنگەو قوتابخانەکان دەگرێـتەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
Post Comment
ليست هناك تعليقات: