رۆڵی قوتابیان له نێوان دوێنی و ئه‌مرۆدا
قوتابیان له ناو یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رۆڵ و كاریگه‌ری و پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوه، به شێوازێك توانیویه‌تی سه‌دان سه‌ركرده‌و مرۆڤی دڵسۆز ونیشتمانپه‌روه‌ر بۆ خاك و هاونیشتمانیانی كوردستان پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مرۆ ده‌بینین به‌شێكی زۆر له سه‌ركردایه‌تی و سه‌ركرده‌كان، كه یه‌كگرتوو به‌رێوه ده‌بن له ڕێگای كاری قوتابیانه‌وه هاتونه‌ته پێش و بوونه‌ته سه‌رمه‌شق بۆ یه‌كگرتوو، به‌شێكیان له پله‌و پۆسته باڵاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش زاده و به‌رهه‌م و زیندوێتی توێژی قوتابیان ده‌سه‌لمێنێت له كاروانی یه‌كگرتودا.
هه‌روه‌ك له رابردوودا قوتابیان به ناوی یه‌كگرتوی قوتابیانی ئیسلامی كوردستان له‌په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كاندا به په‌روه‌رده‌یه‌كی ره‌سه‌ن و دڵسۆز بۆ خاك و نیشتمان و ئاشته‌وایی نێو ماڵی كوردی و پراكتیزه‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پاك و دروست بێت بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له ئه‌رك و په‌یام و په‌روه‌رده‌ی قوتابیاندا بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی زانست و پرۆسه‌ی خوێندن و پاكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و دابینكردنی پێداویستی قوتابیان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن…هتد له ئه‌رك و كاره‌كانی یه‌كگرتوی قوتابیاندا بوه.
له ئیستاشدا وه‌كو رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستاندا به فۆرمێكی تر به‌رده‌وامین له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان بۆ داهاتوو، كه دروشمی كۆتا كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێدان بوو دوپاتی له په‌روه‌رده‌كردن ده‌كرده‌وه (په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك) په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك به په‌روه‌رده‌یه‌كی میانه‌ره‌وی ئیسلامی و پابه‌ند بوون به ئاكارو ره‌وشته جوانه‌كان و به‌ها باڵاكان و پێشكه‌شكردنی به كۆمه‌ڵگا له بواره جیاوازه‌كاندا، له‌م روانگه‌وه به هه‌زاران قوتابیمان ڕاهێناوه و پێگه‌یاندوه له‌سه‌ر دینداری و رۆحانیه‌ت و ئاكاری جوان و به‌ها پارێزی و ره‌وشت به‌رزی و میانه‌ره‌وی له فیكر وهاوسه‌نگی له وتار و كرداردا، له‌لایه‌كی تره‌وه خزمه‌تكردنی نیشتمان و ئینتما و دڵسۆزبوون بۆ خاكی كورستان و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به مافی سه‌ربه‌خۆیی له بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی قوتابیانی گه‌شه‌پێدانن، له‌هه‌مان كاتدا ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌رو دژ بوون به گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌رنه‌دانی سامانی وڵات و به‌گه‌رخستنی تواناكان و فشاری رێكخراوه‌یی بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست له‌ئه‌ركه‌كانی قوتابیانی گه‌شه‌پێدان بوه.
قوتابیان له بواری زانستیه‌وه، كه دروشمی دووه‌می گه‌شه‌پێدانه ساڵانه كۆمه‌ڵێك قوتابی یه‌كه‌م وپێشه‌نگ له قۆناغه جیاوازه‌كاندا پێشكه‌ش به پرۆسه‌ی خوێندن و كۆمه‌ڵگه ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك ساڵانه یه‌كه‌مینه‌كانی گه‌شه‌پێدان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له ریزی یه‌كه‌مه‌كاندان، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا یه‌كه‌می سه‌رئاستی هه‌رێم و بوونی قوتابیانی گه‌شه‌پێدان له ریزی ده یه‌كه‌مه‌كانی زانستی و وێژه‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌شێك له یه‌كه‌مینه‌كانمان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌وه‌زاه‌رتی خوێندنی باڵا نیشانه‌ی پێشه‌نگ بوونی قوتابیانی گه‌شه‌پێدانه له بواری زانستیه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی گه‌شه‌پێدان ساڵانه له رێگای پرۆژه‌ی خه‌ڵاتكردنی یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغه جیاوازه‌كانی خوێندن زیاتر هانی قوتابیان ده‌دات بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
له‌رووی فیكریشه‌وه پاراستنی گه‌نج و قوتابیان له بیر‌و فیكره‌ی توندره‌وی و ته‌كفیری وتوندو تیژی زیهنی و فیزیكی و ئاراسته‌كردنی قوتابیان به‌ره‌و پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن و هاوسه‌نگی را‌گرتن له نێوان دینداری و نیشتمانپه‌روه‌ری كه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین بووه‌ته هۆی پاراستنی به‌هادارترین سامانی مرۆیی هه‌رێمه‌كه‌مان كه قوتابیان و گه‌نجانن.
خزمه‌تكردن به قوتابیانی كوردستان له ڕێگای پرۆژه جیاوازه‌كانه‌وه، بۆنمونه پرۆژه‌ی به‌ره‌و زانكۆی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان، كه پرۆژه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه ساڵانه نزیكه‌ی ده هه‌زار قوتابی لێی سوودمه‌ند ده‌بن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانكۆڵاین و وه‌رگیرانیان له‌زانكۆ و په‌یمانگاكان.
داكۆكیكردن له مافه ره‌واكانی قوتابیان و به‌ده‌مه‌وه‌چونی كێشه‌و گرفته‌كانی قوتابیان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی و گه‌یاندنی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و فشار دروستكردن له‌گه‌ڵ رێكخرواه‌كانی تری قوتابیان و خوێندكاران بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داواكانی قوتابیان له ئه‌ركه‌كانی رێكخروای گه‌شه‌پێدان بوه‌و ده‌بێت.
قوتابیان ئه‌م توێژه‌ن كه یه‌كگرتوو ده‌توانێت پشتیان پێ ببه‌ستێت و ده‌رگایه‌كی به‌رده‌وامی هاتنی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌ركرده‌ی به توانای داهاتوون.
ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر
سكرتێری گشتی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان قوتابیانی كوردستان
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: