لقی كه‌ركوكی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان خێوه‌تگه‌یه‌كی 3 رۆژه‌ی بۆ قوتابیان ئه‌نجامدا
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان / لقی كه‌ركوك
به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان خێوه‌تگه‌ی ( گه‌شه‌پێدان ) ی بۆ قوتابیان ئه‌نجامدا له
به‌رواری 8 تا 11 / 2 / 2017 كه نزیكه‌ی 60 قوتابی و گه‌نجی شاری كه‌ركوك و دوزخورماتوو و پردێ و دوبز به‌شداریییان تێدا كرد كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر بابه‌ت و وانه‌ی به‌سود له هه‌موو بواره‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر و ئه‌كادییمیه‌وه پێشكه‌ش كرا و چه‌ندین و پێشبڕكێ و یاری و مه‌له‌وانگه وچاندنی نه‌مام و بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگ و 3 شانۆی قه‌شه‌نگ له شه‌وانی خێوه‌تگه پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن تیپی شانۆی گه‌شه‌پێدان هه‌روه‌ها هه‌ر له خێوه‌تگه‌كه‌دا به‌شداربووان سوره‌تی ( الجمعة ) یان له‌به‌ركرد و تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ له‌به‌ر كردنی 15 فه‌رمووده‌ی سه‌روه‌رمان محمد ( درود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیێت ) كه تا یبه‌ت به گه‌نجان و لاوان … له‌كۆتایشدا به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز احمد ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و سكرتارییه‌تی ڕێكخراو و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌ش و چه‌ندین میوانی به‌ڕێز قه‌ڵغانی به‌شداری كردن و ڕێز لێنان پێشكه‌شی سه‌رجه‌م به‌شدار بووان كرا …. بابه‌ته‌كاتی خێوه‌تگه‌كه پیكهاتبوو له :
ڕۆژی یه‌كه‌م :
11. وتارى كردنه‌وه‌ی خێوه‌تگه له‌لایه‌ن م.محمد مهدی به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان و م. په‌یمان محمد به‌پرسی به‌شی په‌روه‌ده‌ی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی كه‌ركوكی یه‌كگرتوو .
2 . پێناسه و مێژووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان : م. مه‌ولود ڕه‌سول
3. ناسینی خوای گه‌روه : م. ئیبراهیم خه‌لیل
4. میانڕه‌وی : د.عمر عبدالعزیز
5. گرنگی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ : م. عبدالقادر طاهر
6. په‌ند و ئامۆژگارییه‌كانی جه‌نگی ته‌بووك : م. عبدالستار قه‌ره‌داغی
7. أركان البیعة : د.محمود ناصر
8. پلانی بازرگانی و ئابوری : م. ئه‌یوب كه‌ریم .
—————————————————
ڕۆژی دووه‌م :
1. كاریگه‌ری ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه : م. شۆرش حه‌سه‌ن
2. دوعا : م. یوسف أحمد
4. مرۆڤ دۆستی له قورئاندا : م. تالیب محمد
5. په‌روه‌رده‌ی ئیمانی : م. به‌هار هادی
6. بارودۆخی ئیداری كه‌ركوك : ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی
7. هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانی برایه‌تی : م. شكور غه‌فور
8. پارێزگای له ناسنامه‌ی ئیسلامی و ڕۆشنبیری : م. بلال سه‌نگاوی
——————————————————————
ڕۆژی سێه‌م :
1. الحب و الجنس : م. محمد مهدی
2. چۆن گه‌شه به‌خۆت ده‌ده‌یت : م . ڕێبوار سه‌ید گوڵ
3. كاری خۆبه‌خشی له ئیسلامدا : م. سالم حه‌مه صالح
4. الدعوة بین التشریف و التكلیف : م. طارق فریق
5. البدعة : م. كامه‌ران خه‌لیل
6. سیفه‌ته‌كانی سه‌ركرده‌ی نموونه‌یی : د.برهان باڵه‌كی
77. ئاهه‌نگی كۆتایی خێوه‌تگه و پێشكه‌كردنی قه‌لغانی به‌شداری كردن به سه‌رجه‌م به‌شداربووان .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: