به ئاماده‌بوونی زیاتر له 2000 كه‌س هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی خاڵ به‌ڕێوه چوو
ڕۆژانی 24 و 25ى شوباتى ساڵى ٢٠١٧ به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له 2000 كه‌س هەشتەمین فێستیڤاڵى خاڵ كه تایبه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز لەتەلارى هونەری پایته‌ختی ڕۆشنبیری له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان لاوان_Yadc به سپۆنسه‌ری مێدیایی ئێن ئارتی دوو به‌ڕێوه‌چوو..
له فێستیڤاڵەکەدا هەشت قورئان خوێنى نێودەوڵەتى بەشداریان تێدا کرد کە یەکێک لەو قورئان خوێنانە شێخ یاسرى کوڕى قورئان خوێنى بەناوبانگى جیهان شێخ عبدالباسط عبدالصمد بوو کە خاوەنى دەنگ و ڕووخسارێکى زۆر نزیکى باوکى خۆى بوو بەجۆرێک کە لەکاتى خوێندنى قورئاندا نەدەتوانرا بەئاسانى جیاوازى لەنێوان دەنگەکانیان بکرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له قورئان خوێنان یاسر الشرقاوی له وڵاتی میسر و محمد رمضانى له وڵاتى تانزانيا ود.كۆچه‌ر عومه‌ر و عباس شرف ا‌لدین و سه‌رخێڵ تۆفیق و ڕه‌شوان كاك خاك خضر له هه‌رێمی كوردستان و عبدالرحمان امامقلی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدار بوون .
سوپرایزی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ ؛ بچووکترین قورئان خوێن دەرکەوت كه‌ناوی داریا ئەحمەدی ته‌مه‌ن شەش ساڵان بوو، به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز جۆش وخرۆشی زیاتر به فێسیڤاڵهكه به‌خشی .
له كۆتاییهكهشدا دیاری ڕێزلێنان پێشكه‌ش به به‌شداربووان كران .
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان 16 ئۆفیسی له شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و ئه‌ندامی چه‌ند تۆڕیێكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه ، یه‌كێك له گرنگترین چالاكییه‌كانی بریتیی یه له ساڵانه ئه‌نجامدانی (فێستیڤاڵی خاڵ)ه كه به ناوی یه‌كه‌مین كوردی موفه‌سیری قورئانی پیرۆز كه‌سایه‌تی ناوداری كورد شێخ مه‌حه‌مه‌دی خاڵ ناو نراوه .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: