مامۆستایان ده‌چنه به‌رده‌م باره‌گای حزبه‌كان و بایكۆت درێژه پێده‌ده‌ن..
خۆپیشاندانی به‌شێك له مامۆستایانی ناڕازیی له سلێمانی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دهستیپێكردو بڕیاریانداوه بچنه به‌رده‌م باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی.
مامۆستایان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه‌و دروشمی “بایكۆت به‌رده‌وامه” ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌وه له كاتێكدایه له به‌شێكی قوتابخانه‌كان خوێندن ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه و به‌شێك له مامۆستایان بایكۆتیان شكاندووه.
عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی، به‌خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند “پاش كه‌مێكی تر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواوه به‌ڕێپێوان ده‌چینه به‌رده‌م باره‌گای یه‌كگرتوو”.
وتیشی “بڕیاریانداوه بچینه به‌رده‌م باره‌گای هه‌موو حزبه‌كان و په‌یامی خۆمان بگه‌یه‌نین پێیان”.
له
خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو، مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی چونه به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، ئامانجیان له چوونه به‌رده‌م باره‌گای حزبه‌كان “جارێكی تر ئاگاداركردنه‌وه‌یانه له داواكارییه‌كانیان نه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانیان”.
داواكاری سه‌ره‌كی مامۆستایانی ناڕازی ده‌ستكاریكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، تائێستاش به‌ڵێنی خه‌رجكردنی 100 بۆ 150 هه‌زاری مانگانه‌یان پێدراوه بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌وه‌ش وه‌ك” پاره‌ی هاندان” پێیان ده‌درێت.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: