منداڵێكی به‌ڕیتانی له ئه‌نشتایین زیره‌كتره
خه‌ونی ئه‌و منداڵه به‌ریتانییه‌ی كه ئاستی زیره‌كییه‌كه‌ی به‌پێی پێوه‌ری IQ ، ئه‌نشتاین و ستیڤن هۆكینگ-ی تێپه‌ڕاندووه، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه.
رۆژانامه‌ی The Sun بڵاویكرده‌وه: كیان هامه‌ر، ئه‌و منداڵه به‌ریتانییه‌یه كه به به‌ده‌ستهێنانی 162 خاڵ له تاقیكردنه‌وه‌ی Cattell III B ، چووه كۆمه‌ڵه‌ی مه‌نسا كه كۆنترین و به‌ناوبانگترین كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌یه كه ئاستی ژیرییان به‌رزه و به‌وه‌ش بوو به بچوكترین ئه‌ندام له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا.
تۆماركردنی ئه‌و ئاسته، وای له كیان هامه‌ر كرد به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌نێو كه‌سه بلیمه‌ته‌كانی دنیا پۆڵێن بكرێت كه ئاستی زیره‌كییان له نمره‌ی 140ه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تێكڕای ئاستی زیره‌كی له مرۆڤدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی 100 نمره‌یه و ئه‌و نمره‌یه‌ش كه كیان به‌ده‌ستی هێناوه له ئاستی ئه‌نشتاین و ستیڤن هۆكینگ به‌رزتر بێت.
دوای ئه‌و هه‌موو زیره‌كییه، باوكی كیان هامه‌ر سه‌رسام بووه به‌وه‌ی تاكه خه‌ونی كوڕه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ببێت به یاریزانێكی تۆپی پێی به‌ناوبانگ و پیشه‌گه‌ر، له‌وباره‌یه‌وه كیان وتویه‌تی: "شانازی ده‌كه‌م ئه‌و ئه‌نجامه‌م به‌ده‌ستهێناوه و خۆشحاڵم كه ده‌چمه ناو كۆمه‌ڵه‌ی مه‌نسا، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمم دا و هه‌میشه ئاماده‌م بۆ هه‌موو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك، هیوام وایه كه گه‌وره‌ش بووم، ببمه یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێ، چونكه حه‌زم له تۆپی پێیه."
ریچ، باوكی كیان، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتویه‌تی: " نامه‌وێت كوڕه‌كه‌م به بلیمه‌ت بانگ بكرێت، با له‌خۆی بایی نه‌بێت، زۆرێكیش گاڵته‌یان به‌وه هاتووه كه كیان ده‌یه‌وێت ببێته یاریزانی تۆپی پێ و پێیان وایه شایه‌نی باشتره له‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌یه‌تی."
كۆمه‌ڵه‌ی مه‌نسا، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و كۆنترین و به‌ناوبانگترین كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌یه كه ئاستی ژیرییان به‌رزه، كۆمه‌ڵه‌كه 110 هه‌زار ئه‌ندامی له جیهاندا هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زاریان له به‌ریتانیان.

Reviewed by k
on
10:58:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: