نوچكەخەو مێشك فۆرمات دەكاتەوە
بەپێی راپۆرتێكی پزیشكی نوێ نوچكەخەوی نیوەڕوان بۆماوەی كاتژمێرێك بە تایبەت دوای كاری قورس كاریگەری ئەرێنی بەسەر مێشكەوە جێدەهێَڵێت، ئەگەر ماوەی خەوتنەكە درێژتریش بێت كاریگەری زیاتری نابێت، بەپێی ئەو راپۆرتەی گۆڤاری چارەسەری پیریی كە لە ئەمریكا دەردەچێت ئەو كەسانەی لە دوای نوچكە خەوەوە پرسیارەكانی بیركارییان لێ دەكرا خێراتر مەسەلە بیركاریەكانیان پێَ شی دەكرایەوەو زیاتر دەرەنجامی راستیان دەپێكا.
د. جۆنگێن لی سەرۆكی تیمەكە دەڵێت:” هەر كەسێ ماوەی كاتژمێرێك نیوەڕۆخەو بكات تەمەنی مێشكی لە هەر رۆژێكدا پێنج كاتژمێر زیاد دەكات”. لە لێكۆڵینەوەیەكی هاوتایدا نیوەڕۆخەو دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی توانای دركپێكردنەكان و پاراستنی شیلەی دەوروبەری مێشك كە فاكتەرێكە بۆ تەمەن درێژی.

نووسراوه لهلایهن
user post
نوچكەخەو مێشك فۆرمات دەكاتەوە
Reviewed by Unknown
on
8:04:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: