كرێی خوێندن بۆ كەسوكاری شەھیدان بەڕێژەی ١٠٠% خەرج دهكرێت
بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كە چەند رێنماییەكی لە خۆگرتووەو لەسەر كرێی خوێندنی كچ و كوڕی شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیە لەزانكۆو پەیمانگەكان بڕیاری نوێی تێدا هاتووە .
بەپێی ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كە ڕابەر سدیق، وەزارەتی ئەو وەزارەتە بەوەكالەت واژووی لەسەر كردووە تێیدا هاتووە: بڕیاردراوە لەمساڵی خوێندن (2016-2017) كرێی خوێندن بۆ كەسوكاری شەھیدان بەڕێژەی ١٠٠% خەرج بكرێت .
ڕێنماییەكە بەرواری 2ی كانونی دووەمی 2017 ی لەسەرەو ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەگەر خوێندكار ساڵی خوێندن بەسەركەوتویی تێنەپەڕێنێت واتە (ڕاسب) بێت، كرێی خوێندنی ئەمساڵەی بۆ خەرج ناكرێت، ھاوكات خوێندكار ناتوانێت زیاتر لەجارێك لەزانكۆكانی ئەھلی بخوێنێت و تەنھا لەحاڵەتی بەدەستھێنانی بڕوانامەی بەرزتر، كرێی خوێندنی بۆ خەرج دەكرێت .
ئاماژەبەوەش كراوە: “جگە لەكرێی لەخوێندنی ساڵانە، ھیچ خەرجیەكی تر بۆ خوێندكاران خەرجناكرێت، ھەروەها حكومەتی ھەرێمیش بەرپرس نییە لەخەرجكردنی ئەو پارەیەی لەلایەن ھەر زانكۆیەكەوە لەخوێندكار وەردەگیرێت، لەبری تاقیكردنەوەی خولی دووەم”.
لەبارەی ئەو قوتابیانەی كە كەسوكاری شەھیدن و بەشی ناوخۆییان نییە وەزارەتی دارایی ئەوەی خستۆتەڕوو: بەمەرجێك بەشی ناوخۆیی بۆ دابین نەكرابێت دەرماڵەی نیشتەجێبون بەبڕی ٥٠ ھەزار دینار دابین دەكەین، و دەرماڵەی خوێندنیش بەبڕی ٥٠ ھەزار دیناری مانگانەی دەدرێتێ .
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: