Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

: واتا و پــێناسه‌ی بــانكی ئیسلامــی له‌ چه‌ند روانگه‌یه‌كدا :::


پێناسه‌ی بانكی ئیسلامی وا بڵاوه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی بانكیه‌ مامه‌ڵه‌ ناكات به‌ سوو (الفائده‌) واتا نه‌ ریبا وه‌رده‌گرێت نه‌ ده‌یدات بانكی ئیسلامی پاره‌ وه‌رده‌گرێت به‌بێ هیچ پابه‌ندیه‌ك یان په‌یمانێك ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌وه‌ی كه‌ سوو (فائده‌) بدات به‌و كه‌سه‌ی كه‌ سپارده‌ی لاداده‌نێت له‌ گه‌ڵ دڵنیایی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بوه‌كان (الاصل) بۆیان كاتێك داوای ده‌كه‌ن وه‌ كاتێك به‌ كاری ده‌هێنن له‌ داهاتی نه‌ختینه‌ی له‌ جموجۆڵی وه‌به‌رهێنان یان بازرگانی كه‌سی به‌بێ مه‌رج قه‌رز وه‌رناگرێت به‌ ڵكو هه‌ڵده‌ستێت به‌ پاره‌داركردنی جموجۆڵ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردن له‌ قازانج و زه‌ره‌ر دا له‌م پێناسه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ بانكه‌ ئیسلامی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ به‌ سوو (الفائده‌) ناكات ئه‌مه‌ مه‌رجێكی پێویسته‌ بۆ هه‌ڵسه‌نی هه‌ر بانكێكی ئیسلامی به‌مه‌ش ته‌واو نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا هه‌ندێ بانك له‌ ووڵاته‌ ئیسلامی و نا ئیسلامیه‌كان له‌ پاره‌داركرنی دا پشت نابه‌ستێ به‌ سوو (الفائده‌) وه‌كو بانكه‌ لادێیه‌كان یان بانكه‌ پاشه‌كه‌وتكاره‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ سیه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو وه‌به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ بانكه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پیشوو پشتیان ده‌به‌ست به‌ به‌كارهێنانی وه‌به‌رهێنانی جیاواز له‌ چوار چێوه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ سوو .. وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی (د.عبدالرحمن یسری) به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی كردوه‌ : دامه‌زراوه‌یه‌كی بانكیه‌ پابه‌نده‌ به‌ گشت شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ چالاكیه‌كانی وه‌به‌رهێنان وه‌به‌رێوه‌بردنی گشت كاره‌كانی به‌پێی بنه‌ما ئیسلامیه‌كان وه‌جێبه‌جێكردنی هه‌موو كاره‌كانی و ئامانجه‌كانی له‌م چوار چێوه‌یه‌ خول ده‌دات . وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ( م. غریب جمال ) به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی كردوه‌ : مه‌به‌ست له‌ بانك یان خانه‌كانی پاره‌ داره‌كردن وه‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی پابه‌ندن به‌ كاره‌ دراویه‌كان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوون به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ كردن به‌ سوو وه‌رگرتنی ریبا چ وه‌رگرتن و چ پێدان به‌ سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی حه‌رامه‌ وه‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ركارێكی تر كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بێت . وه‌له‌ ڕوانگه‌ی ( م .منزر قحف ) به‌م شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی كردوه‌ :ده‌زگایه‌كی ناوه‌ندیی داراییه‌ كه‌ پابه‌نده‌ به‌بنه‌ما ئیسلامیه‌كان به‌تایبه‌تی حه‌رام كردنی ریبا(سوو) وه‌رگرتن وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كۆكۆدنه‌وه‌ی سپارده‌كان و پاشه‌كه‌وته‌كان له‌خاوه‌نه‌كانیان له‌ رێگه‌یی سپارده‌وه‌ وه‌ به‌رهێنانی له‌سه‌ر بنه‌مایی جامبازی وه‌ وه‌رگرتنی ئه‌و سپاردانه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای قه‌رزی مسۆگه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌كان له‌ به‌رهه‌م هێنانی به‌ سوود و به‌ قازانج له‌ یه‌ك كاتدا له‌ڕیگای جۆره‌كانی پاره‌داركردنی ئیسلامی.
.

What is 'Islamic Banking'

Islamic banking is a banking system that is based on the principles of Islamic law, also referred to as Shariah law, and guided by Islamic economics. Two basic principles behind Islamic banking are the sharing of profit and loss and, significantly, the prohibition of the collection and payment of interest by lenders and investors. Collecting interest or "riga" is not permitted under Islamic law.

: واتا و پــێناسه‌ی بــانكی ئیسلامــی له‌ چه‌ند روانگه‌یه‌كدا ::: Reviewed by k on 4:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: