ڤایبهر له دژی ترامپ خزمهتگوزارییهك پێشكهش دهكات به وڵاته موسڵمانهكان
کۆمپانیای ڤایبەر وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو وڵاتانەی لە لایەن ئەمریکاوە کاروباری ڤیزایان وەستێنراوە خزمەتگوزارییەکی نوێیان خستە گەڕ.
کۆمپانیای ڤایبەر، خاوەنی بەرنامەی ڤایبەر، ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خزمەتگوزارییەکی نوێی راگەیاند کە ئەو حەوت وڵاتە دەگرێتەوە کە لە لایەن ئەمریکەوە لە ئێستادا ڤیزایان پێ نادرێت.
بڕیارەکەی ڤایبەر
بە بڕیارێکی دۆنەلد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو کەسانەی هەڵگری رەگەزنامەی عیراق، ئێران، سوریا، سۆماڵ، یەمەن، سودان یان لیبیا بن، بۆ ماوەی ٣ مانگ ڤیزای ئەمریکیییان پێ نادرێت.
وەک هەڵوێستێک بۆ ئەم بڕیارە، ڤایبەر پەیوەندی (Viber Out)ی لەم وڵاتانەوە بۆ ئەمریکا، یان لە ئەمریکاوە بۆ ئەم وڵاتانە کردە بێ بەرمبەر، واتە ئەو پەیوەندییانەی لە ڤایبەرێکەوە بۆ ژمارەیەک دەکرێت کە بەرنامەی ڤایبەری بەکار نەبێت یان پەیوەندی ئینتەرنێتی نەبێت.
خزمەتگوزاری Viber Out بۆ وڵاتانی دیکە بە پارەیەوە و بە پێی پاکێجەکانی ڤایبەر کار دەکات.
خزمەتگوزاری Viber Out
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: