Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە 3 هەزار مامۆستا دادەمەزرێنێت




وەزیری پەروەردەی عیراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە 3 هەزار مامۆستا بۆ میلاكی پەروەردەی ئەنبار دەربڕی و داواش لەو كەسانە كراوە، كە فۆڕمیان پڕكردۆتەوە سەردانی پەروەردە بكەن بۆ دۆزینەوەی ناوی دامەزراوان.

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژەی بەوەكردووە، كە محەمەد ئیقبال، وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 3 هەزار و 70 مامۆستا بۆ پەروەردەی پارێزگای ئەنبار دەربڕیوە، كە پێشتر پسپۆڕیەكان ڕاگەیەنرابوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دامەزراندنی ئەو ژمارەیە لە مامۆستا بۆ پڕكردنەوەی میلاكی خوێندنگاكانە، كە پێشتر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكەوە داواكاری دامەزراندن پێشكەش كرابوو.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "لەو ڕێژەیە 805 وانەبێژ و 2 هەزار و 28 مامۆستا و 237 مامۆستای زانكۆ دامەزراون".

وەزارەتی پەروەردە داواش دەكات، بۆ دۆزینەوەی ناوەكان سەردانی هەمان پەروەردە بكەن.


وەزارەتی پەروەردە 3 هەزار مامۆستا دادەمەزرێنێت Reviewed by k on 8:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: