لێكۆڵه‌رێكى CIA چه‌ند نهێنیهكى نه‌بیستراوى سه‌دام ئاشكراده‌كات
دواڕۆژ
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
لێكۆڵه‌رێكى سی ئای ئه‌ی كه له ساته‌كانى یه‌كه‌مى گرتنی سه‌دام حسێندا چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، ئێمه زۆر شتمان ده‌ویست بیزانین. ده‌مانویست بزانین چۆن له به‌غداوه هه‌ڵهاتووه؟ كێ یارمه‌تی داوه؟ به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌بوو و ته‌نیا ئه‌و پرسیارانه نه‌بێت كه خۆی ده‌یویست وه‌ڵام بداته‌وه.
لێكۆڵه‌رێكى سی ئای ئه‌ی به‌ناوی (جۆن نیكسۆن) كه له‌كاتی گرتنی سه‌دام حسێن، سه‌رۆك كۆماری پێشوو چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت “بۆ ماوه‌ی 27 كاتژمێر كه‌سمان نه‌خه‌وتبووین و سه‌دامیان له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت كه پێیان ده‌وترا (high Value Target No 1 ) هێنا كه ئه‌ویان له كونه‌كه له‌ژێر زه‌ویدا ده‌رهێنا، من بڕوام نه‌ده‌كرد بینیم وتم ئه‌مه‌یه سه‌دام حسێن دیكتاتۆره توندڕه‌وه‌كه ئه‌مه‌یه له‌لایه‌ن جیهانه‌وه داواكراوه؟ پێش ده‌ستگیركردنی سه‌دام ئێمه مانگێك له دوای رزگاركردنی عێراق له عێراقدا بووین كه ماوه‌ی 8 هه‌فته، له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ده‌زگای سی ئای ئه‌یدا كاتی گرتنی سه‌دام به‌شداریمان له‌و پرۆسه‌یه‌دا پێكرا كه هه‌میشه پێمان ده‌وت “تێڕوانینه‌كه‌ی ئێڵڤیس”.
كاتێك ده‌ستگیركرا پرسیارمان لێكرا له‌سه‌ر چۆنێتی ناسینه‌وه‌ی، منیش ووتم “سه‌دام شوێنه‌واری خاڵ كوتان به‌ده‌ست و مهچهكیهوه هه‌بوو و شوێنه‌واری گوله له‌قاچی چه‌پیدا و لێویشی كه‌مێك به‌لایه‌كدا كه‌وتبوو”، ئه‌م زانیاریانه‌م له‌چه‌ند پارچه ڤیدیۆیه‌كه‌وه وه‌رگرتبووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك بووین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دام چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بوو بۆیه وا هه‌ستمان ده‌كرد ئه‌م كه‌سه سه‌دامی راسته‌قینه نه‌بێت.
به‌ڵام بۆچوونی من ئه‌وه‌بوو كه بێده‌نگیه‌كه‌ی باشترین شت بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئازایه‌تی ئه‌م پیاوه به‌دیبكرێت و پێموابوو پێویسته چه‌ند پرسیارێكی لێبكرێت كه ته‌نیا خۆی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی ده‌ستگیركرا له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد گه‌ڕێندرایه‌وه به‌غدا و وا بڕیاردرا كه له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌شه‌واندا هه‌رگیز رێگه‌یان به كه‌س نه‌ده‌دا له فڕۆكه‌خانه هاتووچۆبكات، به‌ڵام ئێمه به‌تیمێكی تایبه‌ت به خێرایی 100 میل له كاتژمێرێكدا له فڕۆكه‌خانه‌وه به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست. ئه‌وه‌نده‌م زانی ده‌رگاكه كرایه‌وه و هه‌وای پاك به‌ره‌و ڕووم هات و بینیم سه‌دام له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانراوه و دزداشه‌یه‌كی سپی و چاكه‌تێكی شینی دووبه‌ری له‌به‌ردا بوو. هیچ گومان له‌وه‌دا نه‌بوو كه ئه‌و پیاوه كاریزمایی بوو. خاوه‌ن باڵایه‌كی به‌رز و جهستیهكی پته‌و ئه‌ستور بوو. له‌ڕێی وهرگیرێكهوه بۆ یه‌كه‌مجار قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرد و پێم ووت “چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه حه‌زده‌كه‌م پرسیارت لێبكه‌م و تۆش به ڕاستۆگیانه وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه. تێگه‌یشتیت”.
سه‌دام خه‌واڵوو دیاربوو “كۆتا جار كه كوڕه‌كه‌ت به زیندوویی بینی كه‌ی بوو؟”. پێشبینیم ده‌كرد سه‌دام خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دا و تهحهدابكات، به‌ڵام به وه‌ڵامه‌كه‌ی تۆزێك له هێرشهكانم پاشه‌كشێم كرد و ووتی “ئێوه كێن؟ ئێوه سه‌ر به هه‌واڵگری سه‌ربازین؟ موخابه‌راتن ئێوه؟ خۆتان بناسێنن”. شوێن خاڵهكوتانهكه و داكه‌وتنی دهمولێویم تێبینى كرد ته‌نیا ئه‌وه مابوو شوێنی گوله‌كه ببینم. ئێمه زۆر شتمان ده‌ویست بیزانین. ده‌مانویست بزانین چۆن له به‌غداوه هه‌ڵهاتووه؟ كێ یارمه‌تی داوه؟ وه‌ڵامی نه‌بوو ته‌نیا ئه‌و پرسیارانه نه‌بێت كه خۆی ده‌یویست وه‌ڵام بداته‌وه. به نهڕهیهك پێی ووتم “بۆچی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه لیم ناپرسی زۆر شت له منه‌وه فێرده‌بیت”. پاشان دزداشهكهی تۆزێك به‌رزكرده‌وه و شوێنه‌واری گوله‌كه ده‌ركه‌وت و له‌گه‌ڵیدا شوێنه‌واری چڕنووك به جه‌ستیه‌وه بوو لێم‌پرسی ئه‌وه شوێن گوله‌یه؟ به توڕه‌یه‌وه ئه‌و راستیه‌ی قبوڵكرد، چونكه پێی وابوو ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی باشه بۆ ناسینی ئه‌و. سه‌رۆك و رابه‌ری پێشووی عێراق له‌به‌رده‌ماندا پرسیارمان لێ‌كرد له‌باره‌ی بوونی چه‌كی كۆكوژ له عێراقدا، له‌وه‌ڵامدا ووتی “ئه‌و خائینه كێیه كه ئه‌و زانیارییه هه‌ڵه‌ی داوه؟ ئه‌گه‌ریش نییه پێم بڵێن چ خیانه‌تكارێك هه‌یه پێیت بڵێت چه‌كه كۆكوژه‌كان له‌كوێن؟” سه‌دام به‌م وته‌یه‌ی گهرموگوڕیهكی دیكه‌یدا به‌باس و گفتوگۆكه و ووتی، ئه‌مریكیه‌كان كۆمه‌ڵێك ئاژه‌وه‌گێڕی دواكه‌وتوون له‌عێراق تێناگه‌ن و سوورن له‌سه‌ر خاپووركردنی. عێراق وڵاتێكی تیرۆرستی نییه . ئێمه په‌یوه‌ندیمان به ئوسامه بن لادنه‌وه نییه و خاوه‌ن چه‌كی كۆكوژ نین و بۆ دراوسێكانمان مه‌ترسی نین، به‌ڵام جۆرج بوش ووتی عێراق ده‌یه‌وێت هێرشمان بكاته‌سه‌ر به‌چه‌كی كۆكوژ.
ئێمه كه‌مێك قسهكانیمان پشتگوێخست و لێمان پرسی كه ئه‌گه‌ر بوونی هێرشێك به چه‌كی كۆكوژ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكی له سعودیه بوونی هه‌بێت؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی “نه‌خێر هه‌رگیز بیرمان له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ نه‌كردۆته‌وه. به‌كارهێنانی چه‌ك دژی جیهان؟ ئایا كه‌س هه‌یه ئه‌و توانا و بواره‌ی هه‌بێت ئه‌و كاره بكات؟” ئه‌م وه‌ڵامانه ئه‌و وه‌ڵامانه نه‌بوون كه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد و ووتمان كه ئایا ئه‌مریكا هه‌ڵه‌ی كردووه.
پرسیارمان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی كرد دژه به دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌وه‌ڵامدا ووتی “من له تۆ و نه له سهرۆكهكهشت ده‌ترسم، چی پێویست بێت ده‌یكه‌م بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌م”. بهپێكهنینێكهوه ووتی “به‌ڵام ئه‌وه من نه‌بووم ئه‌و بڕیاره‌مدا”.
رێكه‌وتین له‌سه‌ر داخستنی باسه‌كه و سه‌داممان به‌جێهێشت له ژووره‌كه. پاش ئه‌وه‌ی به‌جێمهێشت سه‌دام تێیڕوانیم و هه‌رگیز نیگای وا بوغزاوی و كوشتارانهم پێشتر نه‌بینی بوو. چه‌ند شتێك له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌دامدا سه‌رنجی راكێشام، بۆ نموونه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه له‌باره‌ی سه‌دامه‌وه ده‌مویست بزانم ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پیاوه ژیرێتی له باوهپیارهكهی وه‌رگرتووه و ئه‌و كاته‌شی هه‌ندێك له ده‌روون ناسان پێیان وابوو و هه‌روه‌ها وه‌ها شیكاریان ده‌ركرد كه بۆیه سه‌دام كه‌سێكی زۆر نابهكاره و هه‌روه‌ها بۆیه چه‌كی كۆكوژی ویستووه، چونكه هه‌میشه كه‌سێك بووه كه فیكری تۆڵه‌كردنه‌وه له‌مێشكیدا بووه.
كه پرسیارمان له‌باره‌ی باوهپیارهكهی لێ‌كرد هه‌موومان تووشی سه‌رسوڕمانێكی زۆر بووین كه ووتی “ئیبراهیم حه‌سه‌ن به‌خشنده‌ترین پیاو تائێستا ناسیبێتم خوای گه‌وره لێی خۆش بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و نهێنیه‌كی هه‌بوایه متمانه‌ی پێدهركردم و پێی ده‌وتم. من زۆر زیاتر له كوڕهكهكانی خۆشه‌ویستر بووم”. له‌باسی سیاسه‌تدا چه‌ند پرسیارێكی دیكه‌م لێ‌كرد پێم ووت كه گوایه راسته كه ئازارێكی زۆری پشتی هه‌بووه و گۆشتی سور و جگه‌ره‌ی ته‌رك كردووه؟ پێی ووتم كه “نازانم له كوێوه ئه‌م زانیاریانه‌یان پێوتوی، به‌ڵام شتێكی له‌و جۆره نییه و ئه‌و زانیاریانه هه‌ڵه‌یه. من رۆژانه 4 جگه‌ره ده‌كێشم و حه‌زی زۆرم به گۆشتی سوره”. له چاوپێكهوتنهكهمدا ئه‌وه‌م بۆ ئاشكرابوو كه له‌ساڵانی كۆتایی حوكمیدا سه‌دام بێچاره‌سه‌ر و ده‌سته‌وه‌ستان بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له عێراق روویانده‌دا.
له‌كاتی گفتوگۆكاندا جاروبار ده‌نگی ته‌قینه‌وه به نزمی ده‌بیسترا سه‌دام پێیده‌وتین، ئێوه شكستدێنن ئێوه به‌ئاسانی ناتوانن عێراق به‌ڕێوه‌به‌رن و له‌راستیدا مێژووش شایه‌تی ئه‌و قسانه‌ی بۆ داوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه زمان و مێژوو و عه‌قڵی و بیری عه‌ره‌ب نازانن. زۆریش مه‌حاڵه خه‌ڵكی عێراق بناسیت بێ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا و مێژووه‌كه‌یان نه‌زانیت. جیاوازی شه‌و و رۆژ جیاوازی هاوین و زستان. عێراق خاوه‌نی ئه‌و گه‌رما بهتینهیه بۆیه خه‌ڵكی كهلهڕهقن. تاكه بابه‌تیش كه سه‌دامی گریاند باسكردنی كچه‌كانی بوو (ره‌غد و ره‌نا) هه‌موو جۆره هه‌ست و سۆزێكی پیشانداین له‌باسكردنی ئه‌واندا.
وه‌رگێڕانی: شاد ئازاد
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: