لەژێر دروشمی (نا بۆ بەشوودانی منداڵان) پالەوانێتی خولی تۆپی بالەی كچان لەپەروەردەی مەخموور بەرێوەچوو
رۆژی دووشەممە بەرواری (١٢-١٢-٢٠١٦) بەشی چالاكی وەرزشی پەروەردەی مەخموور هەڵسا ئەنجامدانی خولی تۆپی بالەی سەرەتایی كچان لەژێر دروشمی كەمپینی (نا بۆ بەشوودانی منداڵان)، بەئامادەبوونی مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور و مامۆستا (حەكیم كانەبی) بەرێوەبەری گشتی چالاكی و دێدەوانی پەروەردەی هەولێرو ژمارەیەك لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان ئەم خولە بەبەشداری (٨) هەشت قوتابخانە لە سنوری بەریوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بەرێوەچوو.
لەكۆتایی ئەم خولە هەردوو قوتابخانەی (كوردستان)و (بازارگە) گەیشتنە یاری كۆتایی و لەدوای یارییەكی بەهێز قوتابیانی قوتابخانەی بازاڕگە توانیان ببنە پاڵەوانو بەئەنجامی (٢-١) گێم توانیان یارییەكە ببەنەوەو ببنە پاڵەوانی خولی تۆپی بالەی سەرەتایی كچان.
لەكۆتاییدا خەڵات بەسەر قوتابیانی هەردوو قوتابخانەی كوردستان و بازاڕگەی پاڵەوان دابەشكراو هەروەها خەڵات بەسەر راگەیاندنكارانی ئەم خولە دابەشكرا.
جێگەی باسە ئەم خولە لەمیانەی كەمپینی (نا بۆ بەشوودانی منداڵان) لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەهاوكاری رێكخراوی (UNFPA) و ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بۆ هەریەك لەپەروەردەی قەزاكانی سنووری پارێزگای (هەولێرو دهۆك و كەركوك) بەرێوەدەچێت.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
Post Comment
ليست هناك تعليقات: