چرای ڕۆشنگەری
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس” له به‌هاری ساڵی 1901دا له گوندی ته‌كیه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خورماڵ هاتووه‌ته دنیاوه‌و ناوی ته‌واویشی “عه‌بدولكه‌ریم محه‌مه‌د فه‌تاح” ـه‌و سه‌ره‌تای خوێندنی به قورئان‌و په‌رتوكه ئایینییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌و ساڵی 1913 سه‌ره‌تاكانی ” نه‌حو سه‌رف ” ـی خوێندووه.
له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دا له مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی نیشته‌جێبووه‌و ده‌ستی به‌خوێندنی په‌رتووكی ” شه‌رحی جامی” كردووه‌و دواتر چووه‌ته مزگه‌وتی “مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین بالیكه‌ده‌ر”ـی‌و له ساڵی 1924 یشدا له ئاهه‌نگێكی فراواندا له شاری سلێمانی مۆڵه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له ساڵی 1960 له مزگه‌وتی “شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی” له به‌غدا به‌ناونیشانی ” موده‌ریس” دامه‌زراوه، زیاتر له 50 فه‌قێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستی‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته شهرعیو وێژه‌ی‌و عه‌ره‌بییه‌كان دا.
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌ندین پهرتووكو به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان‌و بهسهرهاتو شیعری چه‌ندین شاعیری وه‌ك “مه‌ولانا خالید” و “شێخ عوسمان‌و سه‌راجه‌دین”ی بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له به‌كوردی كردنی فیقهی ئیسلامی‌و ته‌فیسری قورئانی پیرۆز‌و ته‌جویده‌كه‌یدا.
نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رتووكه به‌نرخه‌كانی مامۆستاش به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن: یادی مه‌ردان له دووبه‌رگ دا، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه شیعری فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه شی به‌زمانی كوردی‌و عهرهبیو فارسی نووسیوه‌و بڵاویكردۆته‌وه.
مامۆستا ” مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس”، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق یش دا به زانایه‌كی گه‌وره ناسرابووهو خاوه‌نی توانای فتوای ئایینی بووه، بۆیه چه‌ندین ساڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی “رابتە ى علما‌ء العراق” ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی 3 هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق هاتبوون‌و له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌بێ به‌شداریكردن‌و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس به سه‌رۆكی (ااڵامانە العلیا للإفتاء التدریس ) هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه ئه‌و پۆسته‌ی ڕه‌تیكردبۆوه.
له‌ساڵی 1960یشدا له مزگه‌وتی “شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی” له‌به‌غدا به‌ناونیشانی “موده‌ریس” دامه‌زراوه، زیاتر له 50 فه‌قێ له‌سه‌رده‌ستی مۆڵه‌تی زانستی‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌بێ پشوودان خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه له زانسته شه‌رعی و وێژه‌ی و عه‌ره‌بییه‌كاندا. مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس چه‌ندین په‌رتووك و به‌رهه‌می وه‌ك نووسینه‌وه‌ی ژیان و به‌سه‌رهات و شیعری چه‌ندین شاعیری وه‌ك “مه‌ولانا خالید” و “شێخ عوسمان و سه‌راجه‌دین”ی بڵاوكردووته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شیعریشی له‌ژێر نازناوی “نامی” بڵاوكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له به‌كوردیكردنی فیقهی ئیسلامی و ته‌فیسری قورئانی پیرۆز و ته‌جویده‌كه‌یدا.
نموونه‌ی ژماره‌یه‌ك له په‌رتووكه به‌نرخه‌كانی به‌زمانی كوردی ئه‌مانه‌ن: یادی مه‌ردان و دووبه‌رگ، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ژماره‌یه‌ك په‌رتووك له باره‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیسلامه‌وه، كۆمه‌ڵه شیعری فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند، ته‌فسیری نامی حه‌وت به‌رگ، مه‌كتوباتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ چوار به‌رگ، عه‌قیده‌ی مه‌رزیه‌ی مه‌وله‌وی، دیوانی نالی، دیوانی مه‌وله‌وی، دیوانی مه‌حوی و چه‌ندین په‌رتووكی دیكه به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی نووسیوه‌و بڵاویكردۆته‌وه.
دیاره جه‌نابی مامۆستا “مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس”، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش به زانایه‌كی گه‌وره ناسرابوو و خاوه‌ن فتوای ئایینی بووه، بۆیه چه‌ندین ساڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی “رابگه علما‌و العراق”ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، له‌وه‌ش گرنگتر له‌م ساڵانه‌ی دوایی 3 هه‌زار زانای ئایینی سوننی ڕێڕه‌و كه له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق هاتبوون و له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌بێ به‌شداریكردن و ئاگاداری خۆی جه‌نابی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس به سه‌رۆكی (الامانه العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التصوف) هه‌ڵبژێراو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناله‌باربووه ڕه‌تیكردبۆوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق – ده‌سته‌ی كورد – بووه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردون بووه.
وڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاری عێراق – ده‌سته‌ی كورد بووه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕپێكراوی كۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو.
كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی‌و ئهدیبو زانای گه‌لی كورد مامۆستا ” مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس” له‌ته‌مه‌نی 104 ساڵی دا و له كاژمێر 12ی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 2005/8/30 له شاری به‌غدا كۆچیداویی كرد‌و بۆ هه‌تاهه‌تایی ماڵئاوایی لێكردین.
بەرهەمەکانی مامۆستا بە زمانی کوردی:
باخچەی گوڵان
بارانی ڕەحمەت
بەهارو گوڵزار .
بنەماڵەی زانیاران
بهارستان مولانا جامی
تەصریفی زنجانی
تەفسیری نامی
پەناو سکاڵا
حەج نامە
خوڵاصەی تەفسیری نامی
علماۆنا فی خدمە العلم والدین.
دوو رستەی مرواری
دیوانی فەقێ قادری هەماوەند
دیوانی مەحوی
دیوانی مەولەوی
دیوانی نالی
ڕۆژگاری ژیانم
ڕۆژگای بەهەشت
ڕیگای پێغەمبەر
سەرچاوەی ئایین
سۆسەنی کۆسار
شەریعەتی ئیسلام – بە ركی 1،2،3،4
شەمامەی بۆندار
شەوچرا
شمشێر کاری .
عەقیدەی مرچیە
فوائد الفوائح
لەپەنای پێغەمبەر
لیمۆی مەزەدار
مەولود نامەو میعراج نامە
نوسراوەکانی كاك أحمدی شیخ
مناجات(پاڕانەوەکان)
نامەی بەختیار
نامەی پیرۆز
نامەی هۆشیار
نامەی بۆدار
نووری ئیسلام
نووری قورئان
هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر ویاوەرانیدا
وەفات نامە
وەنەوەشەی نازدار
ووتاری ئایینی
یادی مەردان/ دوو بە رك
ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری
ئیمان وئیسلام.
هەروەها مامۆستا خاوەنی (19)بەرهەمی دیکەیە بە زمنای عەرەبی.
ویکیپیدیاوە
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: