وەزارەتی پەروەردەی عێراق ٣٧٢ مامۆستای بۆ کەرکوک دامەزراند
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەمڕۆ ٤ کانونی یەکەمی ٢٠١٦، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانکردنی ٣٧٢ پلەی وەزیفی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک، کە پێشتر بۆی تەرخانکرابوو.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە “محەمەد ئیقبال وەزیری پەروەردە ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ٣٧٢ پلەی وەزیفی بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕییانەی کە لە قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایەدا هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد، داوای پێشکەشکردن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوکەوە دەبێت بەگوێرەی ئەو ڕێنمایی و مەرجانەی کە بەفەرمی دیاریکراون.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەکەدا داوای کردووە لەو کەسانەی کە داخوازییان پێشکەشکردووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک بکەن، بۆ دۆزینەوەی ناوەکانیان کە رەزامەندی لەسەر دراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دامەزراندنەکان پێکهاتووە لە ١٧١ مامۆستای دوا ناوەندی و ١٧٨ مامۆستای قۆناغەکانی تر و ٢٢ مامۆستای زانکۆ و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ناوبەناو بەگوێرە پێویستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان، پلەی وەزیفی ئاشکرا دەکات، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەو پۆستە بەتاڵانە پڕبکەنەوە کە لە ناوەندەکانی فێرکردنی پارێزگاکاندا دروست دەبێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: