وێنه.. ئاههنگی یادی له دایكبوونی پێغهمبهر(ص) لقهكانی ههڵهبجهی تازه
ئەمڕۆ یەک شەمە بەرواری ۱۱ـ۱۲ـ۲٠۱٦ بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەرمان محمد ( صلی اللە علیە وسلم ) لقەکانی هەڵەبجەی تازەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاهەنگێکی جەماوەری سازکرد .
سەرەتای ئاهەنگەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن کاکە بەرزنج شێخ شەهاب خوێندرایەوە ، دواتر وتەی بەخیرهانی لقەکانی یەکگرتووی ئیسلامی ( لقی برایان و خوشکان و ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ) لەلایەن بەڕێز م.ئەحمەد حمەڕەشید بەرپرسی لقی هەڵەبجەی تازەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشکەشکرا .
دواتر وتارێکی پڕ چێژ لەلایەن بەڕێز د.سید أحمد پێنجوێنی پێشکەشکرا .بڕگەیەکی تری ئاهەنگەکە خوێندنەوەی چەند دێڕە شیعرێک لەلایەن بەڕێز مامۆستا جوتیاری شاعیر . بڕگەی پێش کۆتای پێشکەشکردنی سرودێکی هونەرمەندی لاو کاکە عیماد محمود وەک یەکەم بەرهەمی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کرا .
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: