ئیسلام چۆن هێنراوه بۆ کوردستان؟
سه‌عید په‌روازه
هه‌ل و مه‌رجی كوردستان پێش له هاتنی ئیسلام- ساسانیه‌كان 224- 652 زایینی- یه زدكورت 623-652ی زاین ده‌سه‌ڵاتی ماده‌كان یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كه توانیویه‌تی زۆرایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهێنێته ژێرده‌ستی خۆی. ئه‌ڵبه‌ت بێجگه له ناوچه كوردنشینه‌كان زۆر ناوچه‌ی غه یره كوردیشیان له ژێر ده‌ست دابوه. به ڵام به دوای روخانی ده‌وڵه‌تی ماد ئیتر كورد هیچكات ئه‌و یه‌كگرتویی و ده‌سه‌ڵاته‌ی به ده‌ست نه‌هێناوه و به ژێر ده‌سته‌یی و نێوه ژێر ده‌سته‌یی ژیانیان بر دۆتهسهر. پێش له هاتنی ئیسلام دو زلهێزی جیهانی، رۆم و ساسانیه‌كان ته‌واوی ئوروپا و نیوه‌ی ئاسیایان له ژێر ده‌ست دابوه، ئه‌و دوزلهێزه به درێژایی چه نها سه‌ده پێكه‌وه شهروناكۆكییان بوه و هیچكامیشیان نه‌یتوانیوه ئه‌ویتر له مه‌یدان وه‌ده‌رنێ و خۆی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بێنێ. هه‌رێمی كوردستان كه‌وتبوه نێوان ئه‌و دولهێزهوه. زۆرێك له شار‌و ناوچه‌كانی كوردستان (سنورییه‌كان) كه ساسانیه‌كان توانایی ده‌ست به سه‌راگرتن و ئیداره‌یان نه‌بو، له ژێرده‌ستی رۆمییهكاندابو.
ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له ئاینی زه‌رتشتی لایان دابوو، و ئاینی مه‌سیحیان قه‌بوڵ كردبوو یا پێكرابوو. بۆ نمونه هێندیك شاری وه‌كو حه‌ران، نسیبین، هه‌ولێر، گموگول (موسل) و … به‌ته‌واوی زه‌رتشتی نشین نه‌بوون و مه‌سیحی و جولهكهیان به زۆری تێدا بوه وڵاتی ئیران له سه‌ردمی دو حكومه‌تی ئه‌شكانی و ساسانی‌دا به شێوه‌ی فیدارتیو به رێوه چوه و ئاینی زه‌رتشتی له كار و باری حكومه‌تدا به ته‌واوی ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بوه. موغه‌كان له سه‌ردمی ساسانیهكاندا له به‌رزترین پله‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ستیان هه‌بوه و جێگه‌ی رێزی مه‌زنانی وڵات بوون. موغه‌كان له بنه‌ره‌تدا بنه ماڵه‌یه‌كی به‌ربڵاوی ماده‌كان بوون كه پله و پایه‌ی به‌رێوه بردنی كاری ئاینی له ده‌ست ئهواندابوه، ههرئیالهتێك له چوارئیالهتی ده‌ورانی ساسانی موغێكی بۆ دیاری كراوه و راسته‌وخۆ به‌رێوه بردنی كاروباری وڵاته‌وه بگره هه‌تا دستێوه‌ردان له كاروباری تاكه كه‌سدا ده‌ستیان هه‌بوه.
له ئێرانی ئه‌وكاته‌دا ئاینی زه‌رتشتی به‌ته‌واوی باوی بوه و ئاینی هاوبه‌شی پارت و پارس و ماد بوه. هه‌ربۆیه ده‌كرێ بڵێن كورده‌كان له‌هه‌مو بارێكه‌وه له حكومه‌تی ساسانیهكاندا ده‌ستیان هه‌بوه. بنه‌ماڵه‌ی كارن یه‌كێ له و حه‌وت بنه‌ماڵه به ناو بانگه بوه كه ده‌سه‌ڵاتی ساسانیان پیك هێناوه كه ئه‌ویش له‌هه‌رێمی ماده كاندابوون؛ ئه‌و حه‌وت بنه‌ماڵه‌یه حه‌وت شایان هه‌بوه (فیئودال) كه تاجی ئه‌وان له تاجی شاهه‌نشا (شای شاهان) چكۆله‌تر بوه، به هۆیانه‌وه ده‌كری بڵێین كه كێشه و ناكۆكیه‌كی زه‌ق و به‌رچاو له باری نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه له نێوان دونهتهوهی كورد و فارسدانهبوه كه شایانی باس بێ. كاتێ ئاینێك له ئێران‌دا په‌یدا بوه بێ سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه له‌چ شوێنیكه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و پهیامهێنهرهكهی كێیه، تێكرای خه‌ڵكی ئێران قه‌بوڵی كردوه، بۆنمونه مه‌زهه‌ب (یا بیرۆكه‌ی) مانی یه‌كێ له‌وسێ مه‌زهه‌به بوه كه له ده‌ورانی ساسانیهكاندا سه‌ری هه‌ڵداوه. مانی یه‌كێ له گه‌وره‌پیاوانی ئه‌شكانی بوه و باوكی ناوی فاقهك (پاته‌ك) خه‌ڵكی هه‌مدان بوه، ئه‌وئاینه سه‌رده‌مێك ته‌واوی ئێرانی ته‌نیبۆوه.
شه‌ری نێوان دوزلهێزی ساسانی و رۆم هه‌ردوكیانی تهزاندبو ده‌یان شه ری ئهودوزلهێزه له كوردستاندا كراوه، به‌ده‌یان جارشارهكانی حه‌ران، هه‌ولێر، نسیبین، ئامێد، دیاربه‌كر، ئه‌ره‌س و هتد … له نیوان ئه‌و دو ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌س به‌ده‌س كراوه. سه‌رنجی هه‌مو پاشاكانی ساسانی له ئه‌رده‌شێری یه‌كه‌مه‌وه هه‌تا یهزدگورت هه‌ر به لای رۆژ ئاوای ئێران‌دا بوه و زۆربه‌ی هێزه‌كانیان له رۆژئاوای ئێران‌دا (كوردستان) سه‌قامگیر كردوه. ئه‌لبه‌ت بێجگه له رومێهكان، له رۆژهه‌لاته‌وه، له باكوره وه (ئه‌رمه‌نستان) و خێله عه‌ره‌به‌كان له باشوره‌وه جاروبار له وه‌خت و ناوه‌ختدا هێمنی سنوره‌كانی ئێرانیان ئهشكاندو شهروكوشتار روی ئه‌دا. به‌و هۆییه‌وه كه حكومه‌تی ساسانی له هه‌مولایه‌كه‌وه. په‌لاماری لێ ئه‌ورا پاشا‌كان مه‌جبور بون بایه‌خێكی زۆر به نیزامیگه‌ری، سپاپیكهوهنان و هێزی چه‌كداری بده‌ن. سه‌ندنی باج و مالێات ته‌نگی به خه‌لكی هێنابو، زۆربه ی شاكانی ساسانی خۆیان به كۆشك دروست كردن و حه‌ره‌مسه‌راوه خه‌رێك كردبو و گوێیان به بارودۆخی شپرزه‌ی ولات نه‌داوه. هه‌ركات ئیپراتوری رۆم ته‌نگی به‌ده‌وڵه‌تی ساسانی ههڵچنیبا، ساسانیه‌كان بۆ هیشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ده‌ره‌تانی تیكۆشانی كاروباری ئاینییان به‌مه‌سیحی و ته‌نانه‌ت جوله‌كه‌كانیش ئه‌دا. مه‌سیحیه‌كانی نێو خۆی ئێران هه‌موكات هۆگرییان به‌لای ده‌وڵه‌تی رومدا بوه، زۆرجار یارمه‌تی سپای رۆمیان داوه ته‌نانه‌ت له دژی ساسانیه‌كانیش برێجار شۆرشیان كردوه … له ئه‌نه‌وشیروان شاه به‌دواوه پاشاكانی ساسانی مانه‌وه و جیگیر بونیان له عیراقدا له هه‌مو ناوچه‌كانی دیكه به لاوه گرنگتر بوه. زۆربه‌ی شوێنه‌واره مێژوییه‌كان له به‌غداوه به‌ره‌و كوردستانه، بۆنمونه قه‌ڵای له ده‌ستگرد، قه‌سری شیرین، تاقه‌وسان و هتد…
له باری زمانیشه‌وه نابێ ته‌نیا ئاماژه به تاقه زمانیكی ره‌سمی بكرێ كه لهدهربار و ئیداراتی ساسانی‌دا كه‌ڵكی لێ ورهگیراوه، موغه‌كان له سه‌رده‌می ساسانیهكاند كار به ده‌ستی سه‌ره‌كی و ده‌م راستی حكومه‌ت بوون له حاڵێكدا له نه‌ته‌وه ماده‌كان بوون و هه‌روه‌ها پیته‌ختی ساسانیه‌كان له ئه‌نه‌وشیروان به‌دواو له هه‌رێمی ماده‌كاندا بوه، هه‌ربویه ده‌كرێ بڵێین هه‌م ساسانیه‌كان كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری زمان و فه‌رهه‌نگی خه ڵكی كوردستان هه‌م زمانی پارسهكانیش كاریگه‌ری له سهردانیشتوانی كوردستان به زۆری داناوه. و ێدهجێ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ساسانی بهوزویانه نهروخایه زمانی و فه‌رهه‌نگی كورد و پارس به‌ره‌و توانه‌وه و تێكه ڵ بون له‌یه‌كدا ئه‌چون. چونكه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مو شه‌ڕ و پێكدادانه كه له نێوان دوئیمپراتوریدا رویداوه، فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی ئێرانی له ده‌ورانی ساسانیهكاندا به ئاستێكی به‌رز گه‌یوه. زانسته‌كانی پزیشكی، میعماری به راده‌یه‌كی زور گه‌شه‌ی سه‌ندوه و شاری حه‌ران (ویران شه‌یر) له كوردستانی توركیه ناوه‌ندی روشنبیری و زانست و وه‌رگیرانی (ترجمه) زانستی یونانی بوه له سه‌رده‌می دواین پاشاكانی ساسانی‌دا خه‌ڵكی له ده‌وڵه‌ت وه‌ره‌س ببون له دوای مه‌رگی خوسره‌و هه‌تا یهزگورتی سیهه‌م دواین پاشای چاره ره‌شی ساسانی ( ماوه‌ی چوار ساڵ) یا نزه نه‌فه‌ر ئه‌چنه سه‌رته‌ختی پاشایی و سه‌ر ئه‌نجام له لایه‌ن شوراوه. له‌سه‌ركار لابراون یا كوژراون …
سه‌رهه‌ڵدانی ئاینی ئیسلام لهوچاخهدا مه‌ترسی بوه بودهوڵهتی ساسانی و ته‌نانه‌ت رۆمی و ئه‌رمه‌نیه‌كانیش ئیسلام له ناوچه سنوریه‌كانی ساسانی‌دا هێمن ئه‌و ناوچانه‌ی تێك داب‌و. له ئیرانیشه‌وه ( به تایبه‌ت كوردستان) تاك و ته‌را خه‌ڵكی ئه‌چونه عه‌ره‌بستان و ئیسلامیان ده‌هێنا. سه‌لمانی فارسی، كابانی كوردی نمونه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن كه ئیسلامیان پێش له هاتن قه‌بوڵ كردوه. و شهی جابان له (كابان) گاوان و … هاتوه كه عه‌ره‌به‌كان پیتی (گ)یان به (ج) گۆریوه. هوزی كابان هۆزێكی كوچهری كورد بوون كه به هوی كۆچه‌ری بونیانه‌وه. برێجار ئه‌بونه مایه‌ی دهردیسه ری بۆ هه‌ردو ده‌وڵه‌تی رۆم و ساسانی، هۆزه كۆچه‌ریه‌كان سنوز ناناسن و سه‌رباز و چه‌كداری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
ئه‌وتایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خێڵه‌كان ئه‌بێته هۆی ئه‌وه كه هۆز سه‌ربه خۆبمێنیتهوه و سه‌ربازی بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌ن (مه‌گه‌ر گزی بده‌ن) به‌و هۆیه‌وه ئه‌وان ریكهوتنیان له گه‌ل هێزی سیهه‌مدا كردوه‌و په‌نایان پێ بردون كه لایه‌نه نهسێههمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئیسلام بوه. ده‌نگۆی به‌رابه‌ری، برایه‌تی ئازادی ویده‌چی سه‌رۆك هۆزی خستبیته زیر كاریگه‌ری خۆیه‌وه و به نه‌هێنی ئیسلامی هێنالێ و له‌سه‌ر سنورهكاند یارمه‌تی دابێ. یا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ش به‌و جۆره نه‌بو چێ وێدهیێ كابانی كوردی بازرگانێك بوبێ وهات و چوی حیجازی كردبێ و له‌وێدا ئیسلامی هێنابێ، به‌ڵام لایه‌نی یه‌كه‌م دروستتره، چونكا به پێی لێكولێنهوهیهك كه ماموستا رۆژبه‌یانی كردویه‌تی ده‌ڵێ هۆزی جاف هه‌ر ئه‌و هۆزه‌ی ( جاوان) (گاوان) ن كه‌گۆرانی به سه‌رداهاتوه. بێجگه له كابانی كوردی كه سانێكی دیكه وه‌ك پیرۆت كوری بارام، بازرگانه‌كانی هوزی باجنی لای بۆتان (كه‌ئه‌وان ژێر ده‌سته‌ی رومێهكان بوون) پێش له له‌شكری كێشی ئیسلام باوه‌ریان به دینی موحمد (دخ) هێناوه.
كوردستان و سپای ئیسلامی: بێشك مێژووی كورد له گشت قۆناخهكانیدا مێژویه‌كی ته‌واو سه‌ربه خۆنیه، به‌لكو مێژوویه‌كه به ستراوه به ده‌وڵه‌تانی ده‌سه‌ڵاتدار. به سه‌ر كوردستاندا لیكۆڵینه‌وه مێژووی كورد پێش له هاتنی ئیسلام پێوستی به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ساسانی، رۆمیه‌كان و هتد … هه‌یه چونكا هه‌ردو ده‌وڵه‌ت برێك له خاكی كوردستانیان له ژێر دهستدابوه. له راستیدا ده‌بێ مێژوو نوسان دابه‌ش كرانی كوردستان بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌رێننه‌وه كه براكوردهكانیان به هۆی ئاینه‌كانی مه‌سیحی، جوله‌كه و ئیسلامه‌وه له براكانی خۆیان دابران و یارمه‌تی سپای هێرشكهریان ئه‌دا. نه‌وه‌ك سه‌رده‌می شاسمایل. راسته كه له سه‌رده‌می شاسمایلدا كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دابه‌ش كرا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له كه به‌باشی بكوڵینهوه دابه‌ش كردنی كوردستان ئه‌گه‌رێته‌وه بو ئه‌وسه‌رده‌مه كه ده‌سته ده‌سته له كورده‌كان به هۆكارگه‌لی تایبه‌ته‌وه ئه‌چونه ژێر چه تری ئاینه جیاوازه‌كان یافهرههنگ و شارستانیه‌ته‌كانی وه‌ك ههخامنشیهكان، ئهشكانیهكان، ساسانیه‌كان و هتد… له راستیدا هه‌ر ئهوهۆكارگه له بوه هۆی ئه‌وه كه جوغرافیا و دیاری كوردستان رۆژ به رۆژ چكولهتر بێته‌وه و به فارس، عه‌ره‌ب و تورك كردنی كوردستان هه‌ر له رۆژگارانی كۆنه‌وه له زنجان، ئه‌رده‌وێڵ، ئهورێز، هه‌مه‌دان، قه‌زوێن، خوزستان، تكریت، جه‌له‌ولا، به‌غداد، حه‌له‌ب، ئه‌سكه‌نده‌رون و هتد …. ده‌ست پێكراوه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یان به فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و زمان و ئاینه‌وه له گه‌لی كورد دابریوه و به‌رگی دیكه‌یان به به‌ردا كراوه.
هه‌رچه‌ن كه كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی (كورد و فارس) له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی. هه‌خامه نشیان، ئهشكانیان و ساسانیاندا به زۆری له ئارادانه بوه به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م ده‌ڵه‌تانه كه‌سێ یا كه‌سانێكی مادی (كورد) له پله‌ی شاههنشایدا به‌دی ناكری كه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه یه هه‌ر له‌و چاخانهشدا هه‌ستی قه‌ومایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌كی كلاسێك باوی بوه و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌رحه‌ق به كورده‌كان ئه‌نجام دراوه. هه‌ربۆیه له قوناخێكی ئه‌سته‌مدا كورده‌كان وڵامی ئهوستهمهیان داوه و له‌كاتی شه‌ری یهزدگورت له گه‌ڵ ئیسلامدا ریزهكاندنی سپای ساسانیان به‌جێ ئه‌هێشت و له شاخه‌كاندا ئهگیرسانهوه؛ ئه‌لبه‌ت ئهووتهیه به‌و مانانیه كه كورده‌كان نیشتمانی خویان به جێ هیشتبێ و هیچ بهرئهنگاریهكیان له‌به‌رامبه‌ر سپای داگیر كه‌ردا ئه‌نجام نه‌دابێ. به دوهۆوه بۆمان ئه‌سه‌لمێ كه كورده‌كان هه‌ر چه‌ن له سانیانیهكانیش لوته‌لا بوون به‌ڵام له به‌رامبه‌ر سپای ئیسلامداوهشهرهاتوون.
1- كشاندنی شه‌ری سوپای ئیسلام و پارسه‌كان بۆ نێوماڵ و ناموس و نیشتمانی كورده‌كان كه ئه‌وه‌ش بۆ خۆی له تێوه گلاندنی شه‌ڕی دژ به سپای ئیسلام شوێنی داناوه. 2- هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری برێ له‌هه‌ل خوازانی نیو سپای عه‌ره‌ب له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و غه‌نیمه‌ت و ئافره‌ت گوازتنه‌وه و هتد … هۆكار كهلیك بوون بۆ به‌رئه‌نگاری له دژی سپای هێرش كه‌ردا.
سه‌رنجی سپای ئیسلام بۆ هێرش كردنه سهرسانیهكان له ساڵی شه‌شه‌می كوچیدابو كه حه‌زره‌تی موحمد (دخ) نامه‌ی بۆ شای ئیران نوسی كه بێته ژێر ئاڵای ئیسلام. سێ هۆی سه‌ره‌كی كه عه‌ره‌به‌كانی بۆ شهر له گه‌ێ ئیرانیه‌كان هان دا بریتیی بون له:
1- لاوازبونی ده‌وڵه‌تی ساسانی له سه‌ر سنوره‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش و راپه‌رین له دژی ئیرانیه‌كان (سنوریه‌كان) و ئیسلام هێنان و به پیرهوچونی ئیسلام. 2- سه‌ركه‌وتنی دواین شه‌ری رۆمیه كان له دژی ئیرانیه‌كان كه بوه هۆی خوشحاڵ بونی عه‌ره‌به‌كان و عه‌ره‌به‌كان روحێهیان په‌یدا كرد (هۆی حوشحاڵ بونی عه‌ره‌به‌كان به‌وهۆیه‌وه بو كه رۆمیه‌كان خاون كتیب (تورات) بون و ئێرانیه‌كان بێكیتبی ئاسمانی بون(
3-گه‌یاندی ئاینی ئیسلام بۆ ههموناوچهكان
سپای ئیسلام به هۆی فتوحاتی ناوخۆوه هه‌لیان بۆ نه‌ره‌خسا له شكربنیرنه سه‌ر ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر، تا ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 11ی كۆچی‌دا حه‌زره‌تی (محمد) فه‌وت ئه‌كات . له ساڵی 13-12 ی كۆچی‌دا كه حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر (دخ) له‌شكر ئهنیرێته سه‌ر شار و ناوچه سنوریه‌كان و شاری حیره، دوقهڵای لای فورات، شاری )امغی شیا)، شاری ئه‌نبار و هتد … ده‌گرن و كاولی ده‌كه‌ن له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا دۆخی ناوخۆیی ئێران زۆر شپرزه‌یه و سپای حه‌زره‌تی زۆرێك له ناوچه سنورییه‌كان ئێرانیان له ژێر ده‌ست دایه، له ساڵی 13ی كوچی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر (دخ) فه‌وت ئه‌كات و عه‌مه‌ر ده‌بێته رێبه‌ری موسولمانه‌كان، ئهوشهرانهی كه له سه‌رده‌می عهمهردا (دخ) رویان داوه هویتی بون له
* شه‌ری پرد: له‌وشه‌ره داموسوڵمانهكان به توندی شكست ئه‌خۆن و ئهبوعبیده سه‌رداری له شكری ئیسلام ئه‌كوژرێ سوپاكه به‌ره و دواوه هه‌ڵدێ
* شه‌ری بویب: ئه‌و شه‌ره له‌م دیوی روباری فوراتدا رو ئه‌دات و به‌هه‌زاران كه‌س له سپای هه‌ردولا ئه‌كوژرێن، له‌و شه‌ره‌دا مهران مهرویه ئه‌كوژرێ و سپای ئێران شكست ئه‌خوات، به‌ڵام له‌و كاته‌دا گه‌وره‌پیاوانی زهدهتشتی وه‌خۆ ئه‌كه‌ون و سپای ئیسلام كه تا نزیكی مه‌داین پێشره‌ویان كردوه شكست ئه‌ده‌ن و شاری حیرهشیان لێ ئه‌سێننه‌وه.
*شه‌ری قادسیه: ئه‌و شه‌ره له ساڵی 14ی كۆچیدایه فه‌رمانده‌ی سپای ئێران رۆسته‌می فه‌روخزاده و سه‌رداری سپای ئیسلامیش (سعد بن وقاس)ه. ئه‌و شه‌ره له شوێنێكدا به‌ناوی قادسیهدایه و پاش سێ رۆژ شه‌ڕ و پێكددان له هه‌ردو لا، سپای ئێران ئه‌شكێ و روسته‌می فه‌رۆخزاد ئه‌كوژرێ. له‌و شه‌ره‌دا غه‌نیمه‌ت و كه‌ل و پهلیكی زۆر ئه‌كه‌وێته ده‌ستی سپای ئیسلام كه‌یه‌ك له‌وانه (درفش كاویانی) ئاڵای كاویانیه.
* شه‌ری مه‌داین: مه‌داین گه‌وره شار و پێته‌ختی ساسانیه‌كان بو. له شه‌ری قادسیه‌دا كه موسولمانه‌كان سهركهوتبون له دوای ماویه‌كی كورت، هه‌وای گرتنی شاری مه‌داین كه عه‌مه‌ر (دخ) به‌ڵێنی داب‌و كه‌وته سه‌ریان. سپای ئیسلام ماوه‌ی 8-7 مانگێك له‌دوروبه‌ری شاردا ره‌شماڵ هه‌ڵ ئه‌ده‌ن. یهزگورد له‌وكاته‌دا هه‌مو ماڵ و سامانی ده‌وڵه‌تی له‌نێو سپا‌و گه‌وره‌كانی دهرباردابهش ئه‌كات و خۆیشی به‌ره و حه‌لوان (شاریكه لای قه‌سری شیرین) ده‌كه‌وێته‌رێ و فه‌رمانده‌یی به‌رگری له شار ئه‌داته ده‌ستی (فرهزادبنفرخ) برای رۆسته‌می فه‌رۆخزاد. چهندشهرێك له نێوان سپای ئیسلام و ساسانی‌دا روئه‌دات و سه‌رئه‌نجام (فرهزاد) بهرهوجه له‌ولا هه‌ڵدێ. د هستكهوتی شه‌ری مه‌داین له نێو 6000 هه‌زار سپای موسولماندا دابه‌ش ئه‌كڕێ و بهههركه سێك (1200) سكه‌ی ئاڵتون ده‌گات .
* شهرجهلهولا (گوڵاڵه): جهولهولا شارێكی كوردستان ( به‌عه‌ره‌ب كرا‌و) نێزیك خانه قینه له ساڵی 15 ی كۆچی‌دا مه‌داین به ته‌واوی ده‌گیری یهزدگورت به‌ره‌و شاری حه‌لوان ههلدی و فه‌رمانده‌یی شه‌ری جهلاولای ئه‌داته ده‌ستی مه‌هرانی رازی له‌وشه‌ره داسپاكانی ساسانی خزابونه نێو خهنهكهكان. چه‌ن جارشهڕرویدا تا سه‌رئه‌نجام سپای ئیسلام سه‌رئه‌كه‌وێ و ده‌ست به سه‌رشاردا ئه‌گرن.
*ئه‌ری خانه‌قین، حه‌لوان و قه‌سری شیرین: وادیاره ئه‌وێ شاره به چه‌ن شه‌ری بچوك وگیران این به ڵام به‌رله‌وه‌ی سپای ئیسلام بگاته قه‌سری شیرین یهزردگوت به‌ره و هه‌مه‌دان هه‌ڵهاتبو. برێك له مێژو و نوسان له سه‌ر ئه‌و باورهن كه كورده‌كان به باشی به‌شداری شه‌ریان نه‌كردوه. هه‌ربۆیه سپای ئیسلام له كورت ماوه‌دا له مهڵبهءندی چیا (كوردستان) ئاوه‌ها به‌ره و پێش چوون. برێك له مێژوو نوسان كاتی باسی ئه‌و شه‌رانه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن سپای ئیسلام و سپای فارس. زۆربه‌ی شه‌ره‌كان له كوردستاندا بوه، كوردستان مهڵبهندیك بوهنههی ساسانیه‌كان بوه نه‌هی عه‌ره‌ب. هه‌ر بوێه هه‌ردولا ته‌ماحیان تی كردبوو شه‌ره‌كانیان ئه‌خزانده ئه‌وێ. پێش له هاتنی ئیسلامیشه‌وه ساسانیه‌كان هه‌ر ئهوسیاسهتهیان رچاوكردو، زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی رۆم و ساسانی كێشرا ته‌وه كوردستان.
له‌دوای گرتنی حه‌لوان عومه‌ر (دخ) له جه‌بهه‌ی كوردستانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك شهر ئهوێسینێ كه ئه‌وسیاسه‌ته به مه‌به‌ستی سه‌قامگیر بونی ته‌واو له عیراقدا و كردنه‌وه‌ی درگای وتووێژ له گه‌ڵ كورد وفارسهكاندا بوه به‌ڵام له‌و لاشه‌وه ساسانیه‌كان و خۆدهكهون و سپایه‌كی به‌رین له نه‌هاوه‌ندی (كوردنشین) كۆده‌كه‌نه‌وه.
* شه‌ری نه‌هاوه‌ند: شه‌ری نه‌هاوه‌ند دواین خۆراگری و خۆسازدانی ساسانیه‌كان بو، له و شه‌ره‌دا به هه‌زاران كه‌س له هه‌ردو لائهكوژرێ و غه‌نیمه‌ت و ده‌ستكه‌وتیكی زۆر ئه‌كه‌وێته ده‌ستی سپای ئیسلام، ئه‌وشه‌ره بۆ ئسلام ئه‌وه‌نده پربایه‌خ بوه كه به (فتحالفتوح) ناوبانگی ده‌ركردوه، له‌دوای شه‌ری نه‌هاوه‌ند شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران وه‌ك ره‌ی، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان و هتد… له‌دوای چه‌ند سوكه شه‌رو به‌ربه‌ره‌كانێ ئه‌گیرین و ته‌واوی ئیران دهكهۆێته ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب. یهزگورت له دوای شه‌ری نه‌هاوه‌ند به‌ره و شاره‌كانی دیكه وه‌ك ئستهخر، سیستان و خوراسان ڵدی نوێنهردهنێریته لای خاقانی چین و هتد … به‌ڵام هیچی بۆ ناكرێ و سه‌ر ئه‌نجام له ساڵی 652 ز به ده‌ستی ئاشهوانیك به ناوی (ماهوی) ئه‌كوژرێ. (یه‌كه‌مین شه‌ری سپای ئیسلام دژی ساسانیه‌كان له ساڵی 12ی كۆچی داب‌و كه ئه‌بوبه‌كر (دخ) خالید بنوهلید كرده فه‌رمانده‌ی سپای رۆژهه‌ڵات، لهوشهرهدا (حیره)گیرا. ئه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌وشه‌ره دو سه‌رۆك خێڵ به‌ناوه‌كانی (مئنی بین حارێه) و (سویدبن قطبه) هێمن سنوره‌كانی ئیرانیان شێواندبو) سپای ئیسلام كه‌متر له ده‌ساڵان توانی ته‌واوی ئێران داگیر بكات. له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا سپای عه‌ره‌ب به‌ره بهرهخاكی كوردستانیان داگیر ئه‌كرد ئه‌و كه‌س و بنه ماڵه و خێلانه كه له سه‌ر ئاینی خویان سور بون و ئیسلامیان نه‌ئه‌هێنا، جزیه (گزی) یان له سه‌ندن. ئه‌و سیاسه‌ته ئاینیه‌كانی زه‌رده‌شتی له باری ئابورییه‌وه. لاواز ئه‌كرد كه سه‌رئه‌نجام ناچار ئه‌بون ئیسلام بهێنن. جزیه له لایه‌ن سپای عه‌ره به‌وه به‌سه‌ر كورد و ئێرانهكاند ئهسهپا. غه‌نیمه‌ت ژێرخانی ئابوری عه‌ره‌به‌كان بوه. سپای ئیسلام له دوای داگیر كردنی خاكی ئێران ده‌ستكه‌وت و غهنیمهتتێكی زۆریان به‌ده‌ست هێنا كه هه‌موی ئه‌و ده ستكهوتانه له لایه‌ن حكومه‌تی ساسانیه‌وه له‌خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داری ئیران سنرابو، به‌ڵام سپای ئیسلام به‌دوای ده‌ست بهسراگرتنی ئهوهدهستكه وتانه، ته‌نانه‌ت سكه‌یه كیشیان به‌و خه‌ڵكه ئیسلام هینراوه نه‌دایه‌وه و هه‌مویان له نێو خۆیاندا داڵبهش كرد غه‌نیمه‌ت له باری ئابورییه‌وه عه‌ره‌به‌كانی به‌سه‌ر نه ته‌وه‌كانی دیكه دا زاڵ ئه‌كرد و هێز و وزه ی له غه‌یره عه‌ره‌به‌كان ئه‌بری و ئیمكانی دوباره خۆساز كردنه‌وه یان به‌دژی عه‌ره‌به‌كان نه‌ده‌ما.
له‌زۆربه‌ی شه‌ره‌كاندا، ژن به‌شێك له غه‌نیمه بو، ته‌نانه‌ت له‌یه‌كێ له شه‌ره‌كاندا (شهربانو) كچی یهزدگورت ئه‌گیرێ و ده‌برێته‌وه بۆمه‌دینه و له ئاكامدا ده‌بێته خیزانی حه‌زره‌تی حوسین. هه‌روه‌ها له شه ری جه‌له‌ولادا ژن و منداڵێكی زۆر ده‌كه‌وێته ده‌ستی موسولمانه‌كان كه حه‌زره‌تی عومه‌ر(رخ) به بینینی ژن و منداڵه‌كان، ئه ڵێ( له‌منداڵانی ئه‌وژنانه كه له شه‌ری جه‌له‌ولادا گێراون په‌نا به خواده به‌م) عه‌ره‌به‌كان به چاوی سوكه‌وه روانیویانه‌ته موسولمانانی غه‌یره عه‌ره‌ب و بهموالی ناویان بردون. كاتێ عه‌ره بهكان كچێكی كورد یا فارسیان به دیل گرتبێ پێیان ره‌وا بو مارهیبكهن. هه‌ر وه‌ها نازناوی (السریه) به‌مانای كاره‌كه‌ر و (المرافقه) خزمه‌تكار بۆ سه‌فه‌ری شه‌و لێ ناون، هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر له‌وژنه دیلی كراوانه مندالێان بوبێ به (هجین) دورهگ ناویان بردوون. هه‌رچه‌ن سپای ئیسلام له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی گشت ئێران داگیر بكات، به‌ڵام فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی ئیسلامی و عه‌ره‌ب بۆ خه‌ڵكی نامۆبوه و زۆر جارخهلكی ناوچه‌كان له ئیسلام په‌شیمان ئه‌بونه‌وه و له ئاكامدا هیرش ئه‌كرایه‌وه سه‌ریان و موسولمانیان ئه‌كردنه‌وه.
ئێرانیه‌كان خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی به‌رزبوون هه‌وكات پاشایه‌كی ساسانی به‌ره‌و فه‌ساد و ملهوری و لامسه لایی كه‌مته‌ر خه‌می چوبێ له‌لایه‌ن شوزایهكهوه به‌توندی پێی راگه‌یه‌ندراوه یا كودیتای لێ كراوه و … هه‌ركات داب و نه‌ریت و كردار و گوتاره‌كانی ئاینی زه‌رده‌شتی بهرهوكزی و كۆن بون برۆ یشتبا بیرۆكه‌یه‌كی (تز) تازه سه‌ری هه‌ڵدا. بۆ نمونه له سه‌رده‌می ساسانیهكاندا سێ مه‌زهه‌ب سه‌ری هه‌ڵداوه كه دواین مه‌زهه‌بیان مه‌زده‌ك بوه ( له سه‌ردمی مامون پاشای عه‌باسیدا دیسانه‌وه له لایه‌ن بابه‌ك خوره‌مدین وه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌داته‌وه) پیرشالیار زانایه‌كی زه‌رتشتی بوه كه له كێتیبی ماریفه‌تدا 15 ساڵ پێش له ئیسلام ئه‌و پێش بینییه كردوه و ده‌ڵێ (وه‌روێ وارۆنه وه‌روه وه‌رینه) یانێ به فرێ ده‌بارێ و هه‌مو به‌فره‌كانی دیكه دائه‌پۆشی. عه‌ره‌به‌كان له دوای داگیر كردنی ئێران هه‌مێشه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوه كه فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی ئێرانی دیسانه‌وه سه‌ر هه‌لدانه‌وه خه‌لكی له ده‌وری یه‌ك كۆكاته‌وه و له‌دژی ئه‌وان رایانپهرێنێ، هه‌ربۆیه چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌ترسیه بهغهنیمهتهوه نه‌وستاون فه‌رهه‌نگ و شارستاینه‌تی ئه‌وانیان به كتیبخانه و ئاگری گاكانهوه له نێو بردوه. ئه‌وسیاسه‌ته‌ی سپای ئیسلام بو به‌هۆی ئه‌وه كه زانا و بلیمه‌ته‌كانی غه‌یره عه‌ره‌ب بێنه ژێر سیبه‌ری زمان و فه‌رهه‌نگی ئه‌وان و خزمه‌ت به وێژه‌ی عه‌ره‌ب بكه‌ن. وشه‌و مه‌ته‌ڵ و په‌ندی عه‌ره‌بی به زۆریی له لایه‌ن زاناكانه‌وه هاته‌نێو زمانی كوردی ته‌نانه‌ت به سه‌دان وشه‌ی كوردی كراوه به عه‌ره‌بی كه‌چه‌ن نمونه‌یه‌كیان لیره‌دا ئه‌هێنینه‌وه: الدستور، الجمهور، الجزیه، النموڕج، السادج، السركار، الدست، السلطه، الحرف، البرید، العسكر، الحمله، القلم، الدفتر، التاریخ، الوزیر، الفردوس، جهنم، السراط، المسجد، الاستاڕ، الخندق، الدیزج و هتد … له دوای حه‌زه‌رتی عومه‌ر (دخ)له نێو عه‌ره‌به‌كاندا شه‌رو كێشمه‌كێش دروست ئه‌بێ و ئیسلام ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی جارانی نامێنێ. له حه‌زره‌تی عه‌لی به‌دواوه ریبه‌ری جیهانی ئیسلام ره‌نگی پاشایه‌تی به خۆوه ئه‌گرێ، هه‌رچه‌ن عه‌ره‌به‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئاستێكی به‌رزی ئابوری‌دا بوون به‌ڵام نه‌یانتوانیوه سكه‌یه‌ك به ناوی ئیسلامه‌وه له چاپ بده‌ن تائه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می ئومه‌وییه‌كاندا (عبدالملك مروان) سكه له چاپ ئه‌درێ و زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێ به زمانی ره‌سمی هه‌مو دنیای ئیسلام له ناكامدا ده‌بێ بڵێین كه چۆنیه‌تی موسوڵمان بونی كورده‌كان له ناوچه جیاجیاكاند پێكه‌وه جیاوازی بوه له‌وناوچه كوردنشیانهدا كه بێگه و قهڵلای ساسانی به زۆری لێ بوبێ كورده‌كانیش هاوكاریان له گه‌ل كردوون. كورده‌كانی ئازه‌ربایجان و باكوور تا راده‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ئیسلام شه‌ریان كردوه و هه‌روه‌ها زۆر به‌ی فیئوداله كورده‌كان له شاره‌زور و باشوره‌وه به هۆی پاراستنی مڵك و ماڵیان به پیری ئیسلامه‌وه چوون و …
له كوتایدا ده‌بێ بڵێین هه‌لویستی كورده‌كان به‌رامبه‌ر ئیسلام تێكراو یه‌كده‌نگ نه بوه هه‌ر ناوچه‌یك به جورێ به‌رامبه‌ر به ئیسلام هه‌ڵویستی گرتوه. له زۆر شویندا كورده‌كان پێشره‌وی سوپای ئیسلامیان كردوه و شوینه ستراتیژیكیهكانیان پێ ناساندون. له هیندیك شویندا به‌رهه‌ڵستیان وه‌ستاون و شه‌ریان له‌گه‌ل كردوون به‌لگه ی سه‌لماندی ئه‌و ئهیهش ناوی و ئارامگای ئه‌و سحابانهیه كه ئیستا له كوردستاندا بونه‌ته زیاره‌تگای خه‌ڵكی.
سه‌رچاوه‌كان:
1- ایران در زمان ساسانیان- پروفسور آزتور كریستنسن- ترجمه رشید یاسمی. دكتر حسن رڤایی باغ بیدی
2- تاریخ ده هزار ساله ایران- جلد دوم- از ساسانیان تا انقراڤ آل زیار- عبدالعظیم رڤایی- 1379
3- تاریخ ایران از دیروز تا امروز- شهباز آزاد مهر 1382
4- كوردستان له به‌رده‌م فتوحاتی ئیسلامی‌دا- حسن محمود حه‌مه‌كریم 2000 ز
5- كوردانی سه‌رگه‌ردان و براموسولمانهكانیان- پروفسور جه‌مال نه‌به‌ز 1998
6- سیمای خلیفه دوم عمربن خطاب. ملاعبدالله احمدیان 1376
7- بامداد اسلام- دكتر عبدالحسین زرین كوب 1377
8- به‌ره‌و مێژو- رفیق سابیر 1991
9- چه‌ند نامیكهیهكی دیكه ی حسن محمود حمه‌كریم.
10- تاریخ تحلیلی اسلام- سید جعفر شهیدی- مركز نشر دانشگاهی- چاپ دوازده 1370
11- فتحالفتوح- شمس‌الدین سیدان- 1361
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: