مێژووی دروستبوونی بانك بزانه
بانكەكانی ئەمڕۆ گەلێك خزمەت گوزاری پێشكەش بەمرۆڤ دەكەن كەلەدوو خاڵی سەرەكی خۆی دەبینێتەوە :
1. وەرگرتنی پارە لەخەڵك و پاراستنییەتی لای خۆیان تا كاتێك داوای دەكەنەوە.
2. پێدانی قەرز بۆ ئەو كەسانەی كەئامادەن قازانجی بخەنە سەر بۆ بانكەكان.
لەبەر ئەوەی بانكەكان سوویان دەخستە سەر پارەی خەڵكی، خەڵكی حەزیان نەدەكرد پارەكانیان لەبانكەكاندا دابنێن و حەزیان لەكاری بانكی نەدەكرد، چونكە ئەو كارە حەرامەو تاكار گەیشتە ئەوەی لەهەندێك ووڵاتی جیهانی ئیسلامی كاركردن بەو جۆرە بەنكانە ڕاگیرا.
بەنك مێژوویەكی زۆر كۆنی هەیە لەووڵاتانی بابل و میسرو گریكی كۆندا كاری بانكی كراوە، بەڵام پێش ئەوە خەڵكی پارەیان لەپەرستگاكان داناوە، تاساڵی 210 ی پێش میلاد حكومەتی ڕۆما یاسایەكی شارەوانی دەركرد كە بریتی بوو لە دیاریكردنی گۆڕەپانێكی گشتی بۆ پارە گۆڕەكان.
بەم بۆنەیەوە ووشەی (بەنك) لەووشەی بانكۆی ئیتاڵییەوە هاتووە كەبریتی بووە لە كورسییەك جێگەی دوو كەس یان زیاتری كردۆتەوەو پارە گۆڕەكانی چەرخی ناوەڕاست لەسەرجادەكان بەكاریان هێناوە بۆ كاری پارە گۆڕینەوە، بەڵام كاری بانكی نوێ دەتوانین بڵێین لەشاری بوندوقیە دەستی پێكردووە لەساڵی (1587) دا بەنكی (دێریالتۆ) دامەزراو لەساڵی (1619) دا بەنكی (بانكۆ دڵ گیرۆ) دەستی گرت بەسەر ئەم بەنكەداو چەكەكانی بەپارەی زێڕو زیو دەفرۆشت و خەڵكیش ئەو چەكانەیان وەكو پارە بەكاردەهێنا.
هەروەها بەنكی ئەمستردام لەساڵی (1609) دامەزراو لەبەریتانیاش تاساڵی (1694) زێڕینگەرەكان سەرافی ووڵاتەكەیان بوون و تاكو لە ساڵی (1825) بەنكی بەریتانی دامەزراو هەموو كارە بەنكییەكانی خستە ژێر دەستی خۆیەوەو یەكەم بەنكی یاسایش لەوویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا لەساڵی (1782) دامەزرا كە لەلایەن كۆنگرێسەوە ڕێگەی كاركردنی پێدرا.
لەووڵاتانی ئیسلامیش لەبەر ئەوە سوو حەرامەو بەكارهێنانی ڕەوا نییە، بۆیە بەم دواییە لەجیهانی ئیسلامی سیستەمی بەنكی ئیسلامی پەیدا بوو كە پشت بە قازانج دەبەستێت لەجیاتی خستنە سەری ریبا بۆ پارەكەو لەدوای تەنگژەی دارایش دەركەوت كە سوودی ئەم جۆرە بەنكانە چەندە زۆرە بۆیە ئێستا لەچەندین ووڵاتی ناموسڵمانیش ئەو جۆرە بەنكە كەوتۆتە كار.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: