ئاسه‌وارێکی ۷۰۰ ساڵه‌ی کوردی دۆزرایه‌وه
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بیجاڕ یان هه‌مان ناوچه‌ی گه‌ڕوسی کورده‌واری که مێژوویه‌کی ۴
هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه، ساڵانه به ده‌یان ئاسه‌واری مێژووی تێدا ده‌دۆزرێته‌وه.
خودی شاری بیجار و ده‌روبه‌ری شاره‌که‌ش به‌شێکه له‌م مێژووه کۆنه و خه‌ڵکی دوای ئه‌وه‌ی بۆ بیناسازی یان کاری کشت و کاڵی زه‌وی هه‌ڵده‌که‌ن ئاسه‌واری مێژووی ده‌دۆزنه‌وه.
به‌رپرسی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری بیجار وتی: ئێمه له‌م دواییه له ئیمامزاده عه‌قیلی شاری بیجاڕ خومرهیهکی مێژوویمان دۆزیه‌وه که به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌م خومرهیه بۆ سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی سه‌رده‌می ئیسلام بگه‌ڕێته‌وه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم ئهلیاسوهند وتی: ئه‌م خومرهیه بۆ هه‌ڵگرتنی برنج و گه‌نم و خواردمه‌نی له زستانه‌کاندا به کار هاتووه. ناوچه‌ی ئیمام زاده عه‌قیل ئێستا وه‌ک گۆڕستان له لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌که‌وه به کار دێت و بۆ سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م خومره مێژوویه‌ش هه‌ر ئه‌م گۆڕستانه‌یه، خه‌ڵکی ناوچه‌که له کاتی هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێک بۆ که‌سێکی کۆچ کردووه له بیجار، ئه‌م خومره مێژوویه‌یان دۆزیه‌ته‌وه و دواجار ئێمه‌یان له‌م بابه‌ته ئاگادار کردووه.
له ئێستادا ئه‌م ناوچه‌یه، وه‌ک ناوچه‌ی مێژووی له لایه‌ن ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی بیجاڕه‌وه ناسراوه، به‌ڵام خه‌ڵکیش وه‌ک گۆڕستان که‌ڵکی لێده‌به‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌ڕوات که له‌م گۆڕستانه‌دا ئاسه‌وای مێژووی دیکه له سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌کان بدۆزرێته‌وه.
له کوردستان تاکوو ئێسته ۸۲۸۰ ئاسه‌واره‌ی مێژووی دۆزراوه‌ته‌وه که هه‌موویان له لایه‌ن ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێرانه‌وه ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ نووسراوه و تۆمار کراوه و له مۆزه‌خانه‌کاندا ده‌پارێزرێن. له‌م نێوانه‌دا ته‌نیا ۳۱ قورئانی پیرۆزی ده‌ست نووس و کۆن له گونده‌کانی کوردستاندا هه‌ن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: