کوشتاری خه‌ڵکی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری به ده‌ست هێزی ڕووسییه‌ی قه‌یسه‌ری له سه‌ره‌تای ساڵی 1916ی زایینی
کوشتاری خه‌ڵکی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ست هێزی ڕووسییه‌ی قه‌یسه‌ری له سه‌ره‌تای ساڵی 1916ی زایینی
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا،دوکتور جان چالێنکۆ له کتێبه به‌نرخه‌که‌ی دا: ” وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 – 1914 ، به زانایی یان نه‌زانی – له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوو نووس نییه -، هیچ باسی کوشتاری به کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری ناکا،که ماوه‌یه‌کی کورت له دوای کوشتنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ئالێکساندر ئیاس ، که‌وتنه به‌رهێرشی دڕندانه‌ی هێزی رووسییه‌ی قه‌یسه‌ری (ڕووسی هه‌وه‌ڵێ ).به‌داخه‌وه تاکوو ئێستا لێکوڵێنه‌وه‌یه‌کی هه‌موولایه‌نه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه نه‌کراوه، چه‌ند شاهیدێک که ئه‌و ڕووداوه‌یان به چاوی خۆیان دیوه،له‌وانه جه‌نابی لودویگ.ئۆ. فوسووم به کورتی ئه‌و ڕووداوه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه . نووسینی فوسووم که له مانگانه‌ی کوردستان میشینری دا چاپ کراوه، وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و له گۆڤاری مهاباد [ ژماره‌ی 71 فێڤرییه‌ی 2007 ] دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌خوێننه‌وه ، به شێکه له بابه‌تێک به نێوی “7 به‌ڵگه‌ی ڕاتڵه‌کێن” که له لایه‌ن په‌رویزی ئیسفه‌هانی یه‌وه گرده‌وه‌کۆیی کراوه و له ژماره‌ی 496 ی ڕۆژنامه‌ی ڕه‌ستاخیز، یه‌کشه‌مۆ 28ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 2535 (1976.12.19 ) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
لێره دا باسی کوشتاری خه‌ڵکی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری به پێی ڕاپۆرته‌کانی شه‌ریفوده‌وله کارگوزاری وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده کراوه و ئه‌وه‌ی لێره دا زۆر سرنجڕاکێشه روون بوونه‌وه‌ی تاریخی وردی ئه‌و ڕووداوه‌یه.سپاس بۆ یارمه‌تی به‌ڕێز ئه‌نوه‌ری سوڵتانی بۆ ساخکردنه‌وه‌ی هاوتا زایینهکانی ئه‌و ساڵ و مانگ و ڕوژانه‌ی که له‌م نووسراوه‌یه دا ئاماژه‌یان پێکراوه .سه‌ردێڕی بابه‌ته‌که له لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌و دێرانه‌وه داندراوه.
حه‌سه‌نی قازی .مه‌ی 2007
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه – ڕێکه‌وتی شه‌وی 7ی موحه‌ره‌می 1334
[ 9ی نۆڤامبری 1915 ی زایینی ]دره‌خستنی ڕه‌مزی ته‌ورێز
کورته‌ی ڕاپۆرتی کارگوزاریی ورمێ ده‌نووسرێ: ئێستا لێره ژماره‌ی قشوونی ڕووس به سوار و پیاده و تۆپخانه‌وه له‌وانه‌یه له 2500 که‌س زیاتر بێ که دوێنێ به‌ره‌و ساوجبولاغ و سندووس و شنۆ وه‌ڕێکه‌وتوون و هه‌نووکه زیاتر له دووسه‌ت که‌س له ورمێ ماونه‌ته‌وه.
5ی موحه‌ره‌م- شه‌ریفولده‌وله3609
[ 14ی نۆڤامبری 1915ی زایینی ]
ده‌ستبه‌جێ له دوای ئه‌م گوزاریشته ، کارگوزاریی ته‌ورێز به په‌له گوزاریشتێکی دیکه ئاماده ده‌کا، گوزاریشتێک که به دوای گه‌یشتنی ڕاپۆرتی نوێنه‌ری ورمێ ئاماده کراوه و بریتییه له‌وه‌ی که ڕووسه‌کان سێ که‌شتیان هێناوه‌ته نزیک ئه‌وێ و گونده‌کانی ڕه‌شه‌کان ، و دزه و داش ئاتۆف یان بۆمباران کردووه.
وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه – ڕێکه‌وتی موحه‌ره‌می 1334[ 1915 زایینی] – ژماره 4
دره‌خستنی ڕه‌مزی ته‌ورێز
گوزاریشتی کارگوزاریی ورمێ ده‌نوسرێ :
ڕووسه‌کان سێ که‌شتی بایی و هه‌ڵمی یان که چه‌ند پارچه تۆپیشیان له سه‌ره ناردووه‌ته ناوچه‌ی دۆڵ که به درهیاوه نووساوه و چه‌ند ڕۆژه له‌وێ له‌نگه‌ریان گرتووه ، پێرێ دێیه‌کان ڕه‌شه‌کان و دزه و داشاتۆف یان بوردمان کردووه و نزیکه‌ی دو گولله تۆپیان به‌وێدا داوه به‌ڵام خهسارو سه‌ده‌مه‌ی زۆریان له‌وشوێنانه نه‌داوه ، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ مه‌به‌ستیان تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه له عه‌شاییر بووه . موجاهیده‌کانیش دوای سووکه شه‌ڕێک له گه‌ڵ سندووسییهکان و هاتنی ئهمیرولعهشاییر و پێشگێڕه‌وه‌یی له شه‌ڕ له سندووس ڕۆیشتوون ، له لایه‌ن عوسمانییه‌کانه‌وه بانگ کراون بۆ ئه‌وبه‌ر
19ی زیحه‌جه‌ی 1333
3558 – شه‌ریفوده‌وله
[29ی ئۆکتۆبری 1915ی زایینی]
به دوای گه‌یشتنی ئه‌و گوزاریشتهش ، حکوومه‌تی نێوه‌ندی نه‌یده‌توانی کارێک بکا، هێزی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ هێزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕووس و هاوپه‌یمانه هاوسفرهکهی ئینگلیسی نه‌بوو که به نهێنی له گه‌ڵ یه‌کتری ڕێک که‌وتبوون که باکوور و باشووری ئێران له نێوخۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن و مه‌ڵبه‌ندی نێوه‌ندیش به‌ڕواڵه‌ت بێلایه‌ن بێ و به کرده‌وه بیده‌ن به‌و لایه‌نه‌ی که به دهستهڵاتتره و ته‌ماحی زیاتره له نه‌بوونی حکوومه‌تی نێوه‌ندی دا، له ئاکامدا ڕووسه‌کان دوای داگیر کردنی ورمێ بو درهپهڕاندنی عوسمانییه‌کان له هه‌رێمی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ، به‌ره‌و ناوچه‌ی میاندواو چوون و کارگوزار ڕووداوه‌که ئاوا ده‌گێڕێته‌وه.
گوزاریشتی ڕووداوی ئه‌و دواییانه‌ی ساوجبولاغ
دووه‌می مانگی ره‌بیعولسانی 1334
[ 6ی فێڤرییه‌ی 1916 ی زایینی ]
ڕۆژی 12ی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل [ 19ی ژانڤییه‌ی 1916ی زایینی] له لایه‌ن میاندواوه‌وه قه‌ره‌وڵه‌کانی عه‌شیره‌تی خه‌به‌ریان دا که نێزامییهکانی ده‌وڵه‌تی ڕووس له میاندواو تێپه‌ڕیون و به‌ره‌و ئه‌میراباد که له دوو فه‌رسه‌خی میاندواو هه‌ڵکه‌وتووه هێرشیان هێناوه وئه‌وان داوای یارمه‌تییان له نیزامییه‌کانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی کردبوو ، نیزامییه‌کانی ساوجبولاغ نزیکه‌ی هه‌زار عه‌سکه‌ر و سێ پارچه تۆپیان به هانایانه‌وه نارد . له دوو فه‌رسه‌خ و نیوی ساوجبولاغ دۆڵێک هه‌یه و ده‌ورو به‌ری به کێوی به‌رز داپۆشراوه و دێی خاتوون باغیش له‌وێ هه‌ڵکه‌وتووه، له‌وێ دوو دێ تێک ده‌که‌نه‌وه‌و له کاتێک دا که ڕۆژی سێزده‌یه‌م باو بۆران ، به‌فر و سه‌رما له‌وپه‌ڕی توندی دابوو ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵئاییسا ،کۆنسوولی ئاڵمان و تۆپچییهکی ئاڵمانیش له ئۆردووگه‌ی نیزامییه‌کانی عوسمانی دابوون و ئه‌وی ڕۆژێ تا لای ئێوارێ ده‌نگی ته‌قه له هه‌ردوو لاوه ده‌هات ، شه‌وی چارده‌یه‌م خه‌به‌ریان هێنا که نێزامییهکانی ڕووس به‌ره‌و میاندواو گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دیسان به‌فر و باوبۆران له‌و په‌ڕی توندی دابوو، ڕۆژی چارده‌یه‌م ورده ورده نیزامییه‌کانی عوسمانی گه‌ڕانه‌وه شار ، هێندێک له‌و بریندارانه‌ی له شار دابوویان وه‌ڕێیان خستن . دوو سێ سه‌عاتی بمێنێ بۆ تاوپه‌ڕان له ڕێگه‌ی سندووسه‌وه که له لای ڕۆژئاوای شاره ، ژماره‌یه‌ک قازاخی ڕووس گه‌یشتنێ و له گردێک که له به‌ری ڕۆژئاوای چۆمییه سه‌نگه‌ریان هه‌ڵکه‌ند و ده‌ستیان کرد به ته‌قه. نیزامییه‌کانی عوسمانی هه‌م له نێو شار دا و هه‌م له کێوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و خوارووی شار
سه‌نگه ریان لێداوه. دوای سێ سه‌عات که تاریکان داهات هه‌ردووک لا بێده‌نگ بوون ، شه‌وێ عه‌سکه‌رو ئه‌فسه‌رانی عوسمانی خه‌ریکی قایمکردنی ههڵکهوتهکانیان بوون و چه‌ک و قۆرخانهیان ده‌نارد بۆ سه‌نگه‌ره‌کان. قازی فهتتاحیش له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له عه‌سکه‌ره‌کان له مه‌کته‌بخانه که له لای خواروو و گه‌ڕه‌کی سه‌ره‌وه‌ی ته‌نیشت خانووی حکوومه‌تی هه‌ڵکه‌وتووه سه‌نگه‌ریان لێدابوو . نێو سه‌عات دوای ده‌سته دیسان قازاخه ڕووسه‌کان له ڕێگه‌ی سندووسه‌وه ده‌ستیان به ته‌قه کرد و له مهکتهبخانهشهوه ته‌قه کرا و شهر توند بوو.
دوو سه‌عات له دوای نیوه‌ڕۆ له پڕ ئه‌و سوارانه‌ی که له شاری دا بوون له ڕێگه‌ی مه‌نگوڕه‌وه که که‌وتووه‌ته لای خوارووی شاری ساوجبولاغ ده‌ستیان کرد به هه‌ڵاتن ، له لایه‌ن مهکتهبخانهوهش ته‌قه بڕا ، و قازاخه ڕووسه‌کان ورده ورده له پرد په‌ڕینه‌وه له لای خوارووی شار له پشت ته‌پ دابه‌زین وله شوێنێک کۆبوونه‌وه.
دیسان عه‌سکه‌ره عوسمانییه‌کان له کێوی لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه که داشامه‌جیدی پێ ده‌ڵێن ته‌قه‌یان ده‌کرد و لای باکووری شار هێندێک له عه‌سکه‌ره‌کانی لێ بوو که جاروبار ده‌نگی ته‌قه‌ی ئه‌وانیش ده‌بیسترا، به‌ڵام، زۆر توند نه‌بوو. هه‌رکه ده‌نگی ته‌قه له لایه‌ن خوارووی شاره‌وه بڕێک که‌م بووهوهله لایه‌ن باکووره‌وه توندتر بوو، نزیکه‌ی دووسهعاتیش له خوارووی شار دا تێکهه‌ڵچوون ڕوویدا بوو، ئه‌و عه‌سکه‌رانه‌ی که لای باکووری شاری بوون شکان و نێزامییهکانی ڕووس له دوولاوه به‌و تۆپه سهحراییانهی که پێیان بوو هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی کێوی داشامه‌جید ، عه‌سکه‌ره عوسمانییه‌کان به قوونه شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری شاری کۆبوونه‌وه و خۆیان گه‌یانده پشت کێوی داشامه‌جید که له لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ڵکه‌وتووه، ڕووسه‌کانیش له خوارووی شاره‌وه له‌و ڕێگه‌یه‌وه که به‌ره‌و دێی لاچین و پشت کێوی داشامه‌جید ده‌چێ هێرشیان کرد ، هێندێکیش له پشت کێوییه‌وه ده‌نگی ته‌قه ده‌هات و له نێو شاری دا شه‌ڕه‌که قورس بوو که گوله‌یه‌کیش وه‌سه‌ری میرزا فه‌تاحی قازی که‌وت ، له مه‌کته‌بخانه کۆچی دوایی کردووه. كوڕه‌کانی قازی نێوبراویش له گه‌ڵ هێندێک که‌سی دیکه هه‌ڵاتوون. له لای خوارووی شاره‌وه که قازاخه ڕووسه‌کان له پرد
په‌ڕ یبوونهوه و له پشت ته‌پ کۆببوونه‌وه که‌م که‌م ده‌وروبه‌ری شاریان گه‌مارۆ دابوو ، له پێشدا له‌قه‌راخ چۆمی چه‌ند گوله‌یان به ئاسمانه‌وه نابوو ، ده‌نگێک له شاره‌وه نایه‌و قازاخه‌کان ده‌سته ده‌سته هاتنه نێو شاری.
له کاتی هاتنیاندا سێ چوار که‌سی خه‌ڵکی شاری کێشکیان ده‌کێشا و ئێستا کاتێکه که دوو سهعاتونیوی ماوه بۆ ئێوارێ، پالکۆنیک زاخارۆڤ سه‌رۆکی قشوون هاته نێوشاری و له به‌رده‌م کاروانسه‌رای عه‌جه‌مان ده‌گه‌ڕێ.
ئه‌من ده‌ستبه‌جێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵکوو بتوانم ئاوێک به ئاگری قه‌تڵ و تاڵان دا بکه‌م، یان پێش به قه‌تڵ بگرم چوومه ده‌رێ و له کووچه چاوم به زاخارۆڤ که‌وت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی تێلگرافخانه و گومرگخانه و ئیداره‌ی پۆست به پێیان به‌ره‌و کاروانسه‌راکان هاتین و پالکۆنیکی نێوبراو زۆر له قازاخه‌کان تووڕه بوو که بۆچی ده‌رگه‌ی کاروانسهراکانیان شکاندووه.
نزیکه‌ی تاریکان بوو، گه‌ڕامه‌وه بۆ کارگوزارخانه دڵی ئه‌وکه‌سانه‌م دایه‌وه که داڵده‌یان بۆ ئه‌وێ هێنابوو و چاوه‌ڕێی به‌یانیی ڕووداوه‌که‌مان کرد، حکوومه‌تی جه‌لیله‌ش له هیچ کوێ دیار نه‌بوو ، واته خۆی و که‌سوکاری به ده‌ره‌وه نه‌بوون ، له ههرکهسێکیشمان پرسی سۆراغیان نه‌ده‌زانین، شه‌وێ خه‌به‌ریان هێنا که ماڵی حاجی ئه‌حمه‌د باقر که شه‌ریکی حاجی نه‌قی یه و ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی شاری لێبوون له‌وانه موفتی به نێوبانگ و حاجی ساڵحی تاجر و خه‌ڵکی دی ، و نزیکه‌ی سه‌دوپه‌نجا تا دووسه‌ت که‌س بوون و خه‌ریکی وتووێژ له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بوون ، قازاخه‌کان ده‌چنه سه‌ریان و بێ ئه‌وه‌ی سێ و دووی لێبکه‌ن هه‌موویان ده‌کووژن ،هه‌راسانی و ترس هه‌موو شاری وه‌به‌ر گرتووه ، بۆ به‌یانی قازاخه‌کان له نێوشاری دا ، تووشی هه‌رکه‌س هاتن به قه‌داره کوشتیان، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌نایان هێناوه بۆ داییرهکان هه‌ر له زیاد و زیاتر بوون دایه. مه‌ئمووره[ده‌وڵه‌تییه‌کان] هه‌رکامێکیان حه‌ولیان ده‌دا بۆ پاراستنی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ، ئه‌م چکۆڵهشتان له گه‌ڵ که‌س و کاری خۆم به شاری دا ده‌گه‌ڕاین و ئه‌وه‌نده‌ی پێم کرابا و له ده‌ستم هاتبا یارمه‌تیم ده‌کرد بۆ ده هانا که‌وتنی ماڵ و گیان و ژن و منداڵی خه‌ڵک ، جارجاریش ده‌گه‌ڕامه‌وه کارگوزاری بۆ دلدانه‌وه‌ی داڵدههێنهران تا ئه‌وه‌ی خۆم گه‌یانده ئیداره‌ی حکوومه‌تی جه‌لیله، دیتم که یه‌کێک له پالکۆنیکهکانی قوشوون که له زاخارۆڤ گه‌وره‌تر بوو ، له‌وێ ماڵی داناوه، حکوومه‌تی جه‌لیله‌ش له باڵه‌خانه بوو، چاوم پێیان که‌وت، چه‌ند پۆلیسێکیش ڕێک خران و ناردیاننهشاری و پالکۆنیکهکانیش به‌ڵێنیان دا له سبه‌ینێوه که ژه‌نه‌ڕاڵ تۆرمۆن دێ ئه‌مان ڕاده‌گه‌یێندرێ.
بۆ سبه‌ینێ سه‌عات چوار ژه‌نه‌ڕاڵی ڕووسی تۆرمۆن گه‌یشتێ، حکوومه‌تی جه‌لیله و کارگوزاری و مه‌ئمووره‌کانی دیکه‌ش ئاگادار کران تا له قه‌راغ شاری پێشوازی لێبکه‌ن،ژه‌نه‌راڵی نێوبراو مه‌شقی به قشوونی نیزامی کرد و خیتابه‌یه‌کی خوێنده‌وه ، پاشان حکوومه‌تی جه‌لیله که ڕۆژێک پێشتر بۆ چاوپێکه‌وتنی چوو بووه دێی ئیندرقاش له‌گه‌ڵ ئه‌م چکۆڵه‌یه و مه‌ئمووره‌کانی دیکه داوخوازی دانی ئه‌مانمان کرد، بڕیاریان دا له سبه‌ینێوه که ڕۆژی سێیه‌مه ئه‌مان بده‌ن ، ڕۆژی سێیه‌میش بارودۆخه‌که باشتر نه‌بوو و ڕۆژی چواره‌م هاته سه‌ریان پێشی کوشتن بگرن به‌ڵام تا دوو رۆژ یه‌ک یا دوو که‌س کووژرابوون . ئێستا مه‌سه‌له‌ی کوشتن دامرکاوه به‌ڵام تاڵان و بڕۆ و ئاور تێبه‌ردان به‌رده‌وامه، دیسان منی چکۆڵه یه‌ک ده‌قیقه‌ش هه‌دام نه‌ده‌دا وتا ئێوارێ حه‌ولم ده‌دا ،تا ئه‌وه‌ی که زاخارۆڤ و قازاخه‌کانی مه‌ئموور کران بچنه سندووسێ و ئه‌وانیش به ڕێگه‌ی ئیندرقاش دا به‌ره‌و سندووس چوون .
پالکۆنیکێکی دیکه که قه‌وقازی بوو له گه‌ڵ ساڵداتی پیاده کرانه مه‌ئمووری شاری و هاتنه نێو شار ، ژماره‌یه‌ک قازاخیشیان له گه‌ڵ بوو ، دیسان سالدات ده‌ستیان له تاڵان نه ده‌پاراست ، [ده‌رگه‌ی] ماڵه‌کانیان ده‌شکاند و تاڵانیان ده‌کردن، ئه‌م چکۆڵهیهتان که به‌رده‌وام له هاتوو چوو دابووم ئه‌گه‌ر لایه‌نێکم پاراستبا له لایه‌نێکی دیکه‌وه هاوار هه‌ڵده‌ستا و تا ماوه‌ی بیست ڕۆژان به‌و شێوه‌یه حه‌سانه‌وه‌مان لێ حه‌رام بوو و داڵدههێنهرهکانیش له کورد و عه‌جه‌م که له کارگوزارخانه دا بوون . تا ئه‌وه‌ی که ئه‌مانی رێگه‌مان بۆ تاجره عه‌جه‌مه‌کان وه‌رگرت و ئه‌وانمان که نزیکه‌ی دووسه‌د و ههشتاکهس پیاو و ژن و منداڵ ده‌بوون به زه‌حمه‌تێکی زۆر به‌ره‌و میاندواو نارد که له‌و ناوه دا سه‌رۆکی تێلگرافخانه و پۆستخانه‌ش وه‌ڕێکه‌وتن، چه‌ند ڕۆژ دواتریش حکوومه‌تی جه‌لیله بانگ کرایه‌وه بۆ ته‌ورێز، ئه‌م چکۆڵهیهتان به‌وه گه‌یشتم ، له به‌ر بوونی داڵدههێنهران و نه‌بوونی ئاسایشتی ته‌واو له شار ده‌رکه‌وم.، ژماره‌ی
کووژراوانی ساوجبولاغ له دووهه‌زار و شه‌شسه‌ت که‌س زیاتره، بیست و هه‌شت که‌س له‌وان ژن و منداڵن ، که هێندێکیان له سه‌رمان و له به‌ر برسێتی وه‌فاتیان کردووه، هێندێکیشیان به سه‌رنێزه کوشتووه ، ئه‌وانی دی نێرن و به قه‌داره کووژراون . له دێیه‌کانی شاروێران نزیکه‌ی ده‌جار سه‌د دێ کاولکراون و دانیشتوویان نییه، هه‌رکه‌س پێشتر هه‌ڵاتووه و خۆی ده‌رباز کردووه، چووه ، ئه‌وانی دی جگه له ژنان کووژراون، ژنانی لادێ زۆربه‌یان هاتبوون بۆ نێو سابڵا‌غ ، له ماڵان جێیان کراوه، مه‌سه‌له‌ی ئازووقه وه‌زه‌حمه‌ت که‌وتبوو و چ ئاشێک نه‌ده‌گه‌ڕا، سێ چوار ڕۆژ حه‌ولمان دا تا ئاشه‌کانی نێو شار وه‌گه‌ڕ بخه‌ین ، له‌و گه‌نمه‌ی له ئه‌نباره‌کانی شاردا بوون بڕیار درا هێندێکی بدرێ به هه‌ژاران و ئه‌وی دیکه‌ش بفروشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکی پێ بگه‌ڕێ . نزیکه‌ی یه‌ک کروور تمه‌نی نه‌غد و ڕه‌خت هه‌ر له شاری تاڵان کراوه. به‌گێڕانه‌وه‌ی ورده‌ڕێشاڵی ڕووداوه‌کان سه‌رودڵم گرتن. ئیتر چیدی به خۆم ڕاناپهڕمووم. ڕۆژگاری به شه‌وکه‌تتان هه‌ر به‌رده‌وام بێ.
شوێنی مۆر
به ده‌ستی هێزی ڕووسییه‌ی قه‌یسه‌ری له سه‌ره‌تای 1916
ڕه‌حمه‌تی میرزا خه‌لیلی فه‌تاحی قازی له کتێبه‌که‌ی خۆیدا به زمانی فارسی (کورته مێژووی بنه‌ماڵه‌ی قازی له وڵاتی موکری، چاپی ساڵی 1378 ی هه‌تاوی، ته‌ورێز ، بژارکار، قادری فه‌تتاحی قازی ) باسی کوشتاری خه‌ڵکی سابڵاخ و کووژرانی قازی فه‌تتاح ئاوا ده‌گێڕێته‌وه: ” له سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی دا میرزا فه‌تتاحی قازی له گه‌ڵ ترکه عوسمانییه‌کان یه‌کی گرت و به‌دژی ڕووسه قه‌یسه‌رییه‌کان شه‌ڕی کرد. له ساڵی 1334 ی کۆچی مانگی [ 1916] هێزێکی گه‌وره‌ی ڕووسه‌کان به سه‌رکرده‌یی باڵا زاخارۆڤ و چێرنۆ زۆیێڤ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێزێکی که‌می عوسمانییه‌کان که له سابڵا‌غ دامه‌زرابوون . عوسمانییه‌کان خۆ ناگرن و دوای چه‌ند سه‌عات شه‌ڕ تێک ده‌شکێن و شار له‌لایه‌ن ڕووسه‌کانه‌وه داگیر ده‌کرێ.
خودالێخۆش‌بوو قازی فه‌تاح بۆ خۆی له گه‌ڵ چه‌ند که‌س له پیاو و کوڕه‌کانی له خانووبه‌ره‌یه‌ی دا که ئێستا ڕووخاوه و به مه‌کته‌بخانه‌ی عوسمانییان به نێوبانگ بوو و ئێستا له سه‌ر به‌شێکی شێر و خورشیدی سابڵا‌غ گه‌رماوی دروست کردووه ، خه‌ریکی ده‌ستکردنه‌وه و شهر ده‌بن له گه‌ڵ هێزی ڕووسه‌کان. پاش ماوه‌یه‌ک شه‌ڕ و ته‌قه ئهستوونێکی سواره نیزامی ڕووسی له ڕێگه‌ی کهرێزه و کێوه‌کانی پشت باغی مکاییلی و پردی سووره‌وه هێرش ده‌هێنن تا ده‌گه‌نه نزیک حه‌وزی قازی له لێواری ڕۆژئاوای شاری سابڵا‌غ. له‌وکاته دا کوڕه‌کانی به خودالێخۆش‌بوو میرزا فه‌تتاحی قازی ده‌ڵێن که قوشوونی ڕووسان زۆر به‌هێزه و خۆی ئاخنیوه‌ته هێندێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شاری و هێزی ترکه عوسمانییه‌کان هه‌ڵاتوون، پاش چه‌ند ده‌قیقه‌ی دیکه شار ده‌شکێ و ده‌که‌وێته ده‌ست ڕووسه‌کان ، باشتر وایه ئێمه‌ش له شاری ده‌رکه‌وین. میرزا فه‌تتاحی قازی له وڵام دا ده‌ڵێ: ئه‌من ناتوانم زیندوو بم و ببیستم له‌شکری ڕووسان هاتوونه‌ته نێو سابڵا‌غ. دوایه میرزافهتتاح ده‌یه‌وێ سواری ئه‌سپه‌که‌ی بێ ، له کاتێک دا قاچێکی ده‌گه‌یێنێته ڕکێف ، چه‌ند گوله‌یه‌ک له موسه‌لسه‌لی ڕووسه‌کان که له ته‌په‌ی حه‌وزی قازی دایان مه‌زراندبوو ، وه نێوچاوانی ده‌که‌وێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌کووژرێ …[لاپه‌ڕه‌ی 65] هێزه‌کانی ڕووسییه‌ی قه‌یسه‌ری که به تووڕه‌یی و زه‌بروزه‌نگه‌وه هاتبوونه نێو سابڵا‌غ ، ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی، دڵڕه‌قی و خوێنخۆرییان ده‌کار هێنا و له هیچ جۆره کاره‌سات و کوشت و کوشتارێک له سابڵا‌غ و دێیه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان نه پاراست ، به تایبه‌تی له دێیه‌کانی قونقه‌ڵا، ئیندرقاش ، دریاز ، کهرێزه. ده‌سته ده‌سته له دانیشتووانی بێ ئه‌نوای لادێکان و شاری سابڵاغیان بێ هیچ به‌زه‌ییه‌ک به قه‌داره و شمشیر کوشت، کووچه و کۆڵان و ماڵه‌کان و مزگه‌وته‌کان پڕ ببوون له ته‌رمی پیر و لاو. بازاڕی سابڵا‌غ و هێندێک ماڵه‌کانیان ئاور تێبه‌ردا ، له وانه ماڵی میرزا فه‌تتاحی قازی و ماڵی خودالێخۆش‌بوو قازی عه‌لی و خه‌ڵکیان به زیندوویی سووتاند. به کورتی ماوه‌ی حه‌وت شه‌و و ڕۆژ خه‌ڵکی بێ ئه‌نوای سابڵا‌غ وده‌وروبه‌ریان دا ده‌م تێغی شمشیرهکانیان .ته‌نێ ژماره‌یه‌کی که‌م توانیان له نێو ئه‌شکه‌وت و ژێر خانان خۆیان حه‌شارده‌ن و هێندێکیش داڵده‌یان برده به‌ر ماڵی سه‌رۆکی گومرگ و حاکم و یان ماڵی میرزا حاجی حاجی غه‌فوور که پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌بوو و زمانی ڕووسی باش ده‌زانی ، هێندێکیش په‌نایان بردبوو بۆ ماڵه جووله‌که‌کان، و یان که‌سانێک که توانیبوویان به‌ر له هاتنی ڕووسه‌کان ڕاکه‌ن ، جگه له ژنان و منداڵی شیره‌خۆره ، پاشماوه‌ی خه‌ڵکی شاریان کوشت.
ئاغای محه‌مه‌دی ئیقباڵی کوڕی خودالێخۆش‌بوو حاجی ڕه‌حیم که مه‌ئمووری پاراستنی هێمنی و کۆکردنه‌وه و ناشتنی ته‌رمه‌کان بووه ده‌ڵێ هه‌ر له سابڵا‌غ هه‌شت هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتا ته‌رمی دۆزیوه‌ته‌وه و ناشتوویه ، دیاره ڕووسه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆریشیان له ده‌وروبه‌ری شاری و کێوه کان و باغه‌کان کوشتبوو که له‌و هه‌ژماره دا نین.
دوای حه‌وتوویه‌ک قه‌تڵی عام . خودالێخۆش‌بوو میرزا حاجی حاجی غه‌فوور له گه‌ڵ حاکمی ئه‌و کاتی سابڵا‌غ و ئاغای محه‌مه‌دی ئیقباڵی ده‌چنه لای فه‌رمانده‌ری ڕووسه‌کان به نێوی باڵا زاخارۆڤ که له خانووی پێشووی حاجی نازم ماڵی دانابوو و داوای لێده‌که‌ن ده‌ست له کوشت و کوشتار هه‌ڵگرێ. فه‌رمانده‌ری نێوبراو دوای پاڕانه‌وه و پێکێشی خودالێجۆشبوو میرزا حاجی و به پێی ناسیاوی پێشووتر له‌گه‌ڵی بهتێلێگراف
داوخوازی لێبوردنی گشتی له ئیمپراتۆری ڕووسییه ده‌کا ، و داواکه‌یان ده‌په‌ژرێنێ.[ لاپه‌ڕه‌کانی 66 ، 67 ] … بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی هۆی ئه‌و کاره‌سات و ئاکاره توند و تیژانه‌ی ڕووسه‌کان که له کوشتار و خوێنڕێژی کوردستان دا کردیان ناچارم هێندێک ڕاستی بگێڕمه‌وه: هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می دنیاگر دا مه‌یدانی هه‌ڵتۆزهه‌ڵتۆز و پێکدادانی هێزه دژبه‌ره‌کان بوو و وه‌ک هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌ریا وابوو، سه‌رده‌مێک هێزی عوسمانی زۆر و تازه نه‌فه‌س بوون تێیدا و به نێوی ئه‌وه‌ی که سوڵتانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی عوسمان خه‌ڵێفه و جێنشینی پێغه‌مبه‌ری ئێسلامن ( درودی خودای لێ بێ)، خێڵ و عه‌شیره‌ت ، شێخ و مه‌شایخ و ساداتی کوردیان به نێوی جیهاد له ڕێبازی ئاڵای ئیسلام دا دنه ده‌دا، له ئاکامی ئه‌وه دا کورده‌کان هێرشیان ده‌کرده سه‌ر هێزی ڕووسه‌کان له کوردستان دا و ئه‌وانیان ده‌ر ده‌کرد و تا مه‌راغێ و ته‌ورێزیان ڕاوه‌دوو ده‌نان.پاشان ڕووسه‌کان هێزی خۆیان ڕادههێزاند و ترکه‌کانیان ده‌شکاند و دووجار و بۆ جاری سییه‌م سابڵاغیان داگیر ده‌کرد.
به کورتی هه‌رێمی شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌ستاوده‌ستی ده‌کرد ، جار جار ڕووسان له پێش بوون و ئه‌و شوێنانه‌ی له ده‌ستیان دابوو ده‌گرته‌وه و جارجاریش ترکانی عوسمانی سه‌ر ده‌که‌وتن. به ده‌م ئه‌و کێشه‌یه‌وه ، ئه‌و کاتانه‌ی که ڕووسه‌کان تێک ده‌شکان ، له‌شکری خێڵه کورده‌کان له ئاست ئه‌و سه‌ربازه ڕووسانه‌ی به یه‌خسیر ده‌گیران خراپ ده‌جووڵانه‌وه، سه‌رو ده‌ست و ئه‌ندامانی دیکه‌ی کووژراوهکانیان ده‌بڕی و له سه‌ر ڕێپێڵگه و رێگه‌یان بۆ ته‌ماشا دایان ده‌نان. ئاشکرایه ڕووسه‌کان له‌و جۆرهئاکاره دڕندانهیانه تووڕه ده‌بوون و ڕق دایده‌گرتن. ته‌نانه‌ت جارێک به ڕێگه‌ی میرزا حاجی کوڕی خودالێخۆش‌بوو حاجی غه‌فووری قادری له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سابڵا‌غ ڕایانگه‌یاند که ده‌وڵه‌تی به‌رزی ڕووسییه هیچ شه‌ڕ و کێشه‌یه‌کی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران نییه و ده‌وڵه‌تی ئێران له‌و شه‌ڕه دا بێلایه‌نی خۆی ڕاگه‌یاندووه ، ئێمه دوژمنی ده‌وڵه‌تی عوسمانین و له گه‌ڵ ئه‌وان شه‌ڕ ده‌که‌ین ، ئه‌وان ده‌وڵه‌تن و ئێمه ده‌وڵه‌تین ، جار جار ئه‌وان ده‌شکێن و ده‌کشێنه‌وه و جارجار ئێمه ده‌شکێین و پاشه‌کشه ده‌که‌ین و دیسان دێینه‌وه. ئێوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه کارتان به سه‌ر ئێمه‌وه بێ و نه به‌سه‌ر عوسمانییه‌کان و خۆتان له شه‌ڕ وه‌رمه‌ده‌ن. ئێوه ڕه‌عییه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێرانن و ده‌وڵه‌تی ئێران بێلایه‌نه، حه‌ق ئه‌وه‌یه ئێوه‌ش هه‌ر چاوه‌دێر بن و کارتان به سه‌ر کاری ئێمه‌وه نه‌بێ و خه‌ریکی کار‌و کاسبی خۆتان بن.
خودالێخۆش‌بوو میرزا حاجی کوڕی حاجی غه‌فووری قادری ڕۆژێک له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سابڵا‌غ [ مزگه‌وتی سوور ] له ڕووی خێرخوازی و چاکه بیریی خۆی ئه‌و په‌یامه‌ی ڕووسه‌کان به خه‌ڵک ڕاده‌گه‌یێنێ ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روبه‌ندی خه‌ڵک نه‌خوێنده‌واربوون و ئاگایان له هه‌لومه‌رجی دنیا نه‌بوو،فریووی شاپهو گاپه‌ی عوسمانییه‌کانیان خواردبوو و هیچ پێشوازییه‌کیان له قسه‌کانی خێرخوازانه‌ی میرزا حاجی نه‌کرد و له به‌ر ئه‌وه‌ی نێوبراو پێوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕووسییه هه‌بوو تاوانباریان کرد به لاگری له ڕووسه‌کان . که‌سێک به نێوی ڕه‌حمان که‌وگیر به ئاشکرا له مزگه‌وتێ به دمی دا دێته‌وه و ده‌لێ: ئه‌تۆ ڕووس په‌رستی به‌ڵام ئێمه موسڵمانین و ڕووسه‌کان کافرن ده‌بێ شهر و جیهادیان له دژ بکه‌ین. ئه‌وه بوو که دانیشتووان و هه‌ڕه‌مه‌ی خه‌ڵک به قسه‌ی عوسمانییه‌کان خه‌ڵه‌تان و وه‌خۆ که‌وتن و بێ هیچ جۆره ته‌داره‌ک و چه‌کێک وبه پرێسکهیهک نانه‌وه له گه‌ڵ عه‌سکه‌ره‌کانی ترکی عوسمانییه‌وه ده‌چوونه شه‌ڕی ڕووسان ، ئه‌و جۆره کرده‌وه‌یه جگه له خۆکوژی و له نێوبردنی خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان چ ئاکامێکی دیکه‌ی نه‌بوو و به‌روبووی ئه‌وه بوو که پێشتر باس کرا . [لاپه‌ڕه‌ی 70 ، 71 ، و 72] میرزا خه‌لیل ده‌ڵێ ” هۆی دژایه‌تی ڕووسه‌کان له گه‌ڵ خودالێخۆش‌بوو قازی فه‌تتاح که بووه هۆی کووژرانی خۆی و به یه‌خسیر گیرانی کوڕه‌کانی ، ئه‌وه بوو که میرزا فه‌تتاحی قازی له به‌ر ده‌مارگیریی مه‌زه‌بی لاگرێکی زۆر به هه‌ڵپه‌ی ترکانی عوسمانی بوو و دژایه‌تی کۆنسوولی ڕووسییه‌ی ده‌کرد له سابڵا‌غ. کۆنسوولی ڕووسییه له شه‌ڕێکی ترکانی عوسمانی له گه‌ڵ سه‌ربازانی ڕووسییه دا ده‌کووژرێ و سه‌ری له له‌شی جوێ ده‌که‌نه‌وه” [لاپه‌ڕه‌ی 76] . له ڕاستی دا ئه‌و بۆچوونه، ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته یه‌کده‌گرێته‌وه که جان. چالێنکۆ له کتێبه‌که‌ی دا له مه‌ڕ ئالێکساندر ئیاس باسی لێوه‌کردووه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
didar othman
لینك: http://www.historyofkurd.com/2016/12/22/%da%a9%d9%88%d8%b4%d8%aa%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%ae%d9%87%e2%80%8c%da%b5%da%a9%db%8c-%d8%b3%d8%a7%d8%a8%da%b5%d8%a7%d8%ba-%d9%88-%d8%af%d9%87%e2%80%8c%d9%88%d8%b1%d9%88%d8%a8%d9%87%e2%80%8c%d8%b1%db%8c/
December 23, 2016 at 12:07AM
http://www.historyofkurd.com/?p=9047
ليست هناك تعليقات: