وەزیری پەروەردە موچەی مامۆستایانی سلێمانی دەبڕێت
هەواڵی کوردستان
وەزیری پەروەردە موچەی مامۆستایانی سلێمانی دەبڕێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا
میدیایەکی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایدەکات کە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم سەرجەم شایستە داراییەکانی مامۆستایانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و پشدەر دەبڕێت.
رۆژنامەی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژمارە (٢٤٧٩)ی دوێنێ چوار شەممەیدا لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی پەروەردەوە رایگەیاندووە '' ئەگەر مامۆستایان بەردەوام بن لە بایکۆتکردن و رێکخراوی یونیسکۆ بڕیار لەهەژمارنەکردنی ئەمساڵی خوێندن بدات لە سلێمانی، ئەوا موچە و ئیمتیازات و سەرجەم شایستە داراییەکانی مامۆستایان و قوتابخانەکان لە پارێزگای سلێمانی دەبڕدرێت، ئەمەش رێکارێکی یاساییە و بەهۆی ئەوەی پرۆسەی خوێندن لە شارەکە بەڕێوەناچێت''.
ئەوەی جێی سەنرجە رۆژنامەکە لە مانشێتی سەرەکی پەڕەی یەکەمیدا، ناوی دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە و پشدەری بە دەڤەری ''بایکۆت'' ناوبردووە.
لەو بارەیەوە دکتۆرە رێواس فایەق بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ''میللەت''ی راگەیاند، هەتا ئێستا وەک لیژنەی پەروەردە ئەم کەیسە نەهاتۆتە بەردەممان هەتا کۆبونەوەی لەسەر بکەین و گفتوگۆی لەبارەوە بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش هەفتەی ئایندە داوا لە سەرۆکی لیژنە دەکەم کۆبونەوەیەک لەبارەی هەواڵی ئەو رۆژنامەیەی پارتیەوە ئەنجامبدات.
ووتیشی '' بایکۆتی مامۆستایان لە سنوری سلێمانی بە ئیرادەی خۆیان نیە و لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیانە، پەرلەمانتاران چەندێک ئیرادەی ئەوەیان هەیە کە پەرلەمان کارا بکەنەوە و دەست بە دانیشتنەکان بکەنەوە و چەندین حەز بەوە دەکەن کە دووبارە پەرلەمان کارا بکرێتەوە، دڵنیام مامۆستایانیش ١٠ هێندە لەدەرەوەی ئیرادەی خۆیان بایکۆتیان کردووە لەبەر ئەوەی ناتوانن بەو موچەیە ژیان بەڕێبکەن کە حکومەت سەپاندویەتی بەسەریاندا''.
رێواز فایەق هەروەها ووتیشی '' پارتی و وەزارەتی پەروەردە هەرگیز ناتوانن بڕیارێکی لەو جۆرەبدەن و بەتەواوی پێچەوانەی یاسایە وەک چۆن لە پاشەکەوتی موچەدا موخالەفەی یاسای کرد، هیوادارم ئەم هەواڵە راست نەبێت، ئەگەر راستیش بێت هیوادارم وەزیری پەروەردە خۆی دەستی بۆ ئەم بژاردەیە نەبردبێت''.
ناوبراو داوایکرد، ئەگەر پارتی و وەزیری پەروەردە پێشنیارێکی وایان کرد و ویستیان بڕیارێکی لەو جۆرە دەربکەن، ئەوا یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی توندیان هەبێت و هەرگیز بڕیارێکی لەو جۆرە نەدەن چونکە ئەمە دەبێتە سزایەکی سیاسی نەک سزایەکی یاسایی.
ئهم بابهته 15067 جار خوێنراوهتهوه
وەزیری پەروەردە موچەی مامۆستایانی سلێمانی دەبڕێت
Reviewed by k
on
8:09:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: