جل و بەرگی زستانە بەسەر قوتابیانی قوتابخانەکانی دیبەگە دابەشکرا
رۆژی چوارشەممە ٣٠-١١-٢٠١٦ مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەگەڵ مامۆستا (ئیبراهیم مەحمود) یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی بەشداریان كرد لە مەراسیمی دابەشكردنی هاوكاری بەسەر قوتابیانی قوتابخانەكانی دیبەگە، كە پێكهاتبوو لە هەزار پارچە جل و بەرگی زستانە. ئەم مەراسیمەدا بەرپرسانی حكومی و حیزبی ناوچەكە هاوكار و بەشداربوون و ئەو جل و بەرگانە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکرابوو بەهاوکاری لیژنەی ناوچەی دیبەگەی سەر بە لقی ٢٣ کۆکرابویەوە .
هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەردەوامە لەناوەوە و دەرەوەی وڵات و راکێشانی دەستی خێرخوازان و رێکخراوە مرۆییەکان بۆ هاوکاری قوتابخانەکان و فێرخوازان تاکو ئەو قەیرانە داراییە کاریگەری نەبێت لەسەر پرۆشەی خوێندن .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
جل و بەرگی زستانە بەسەر قوتابیانی قوتابخانەکانی دیبەگە دابەشکرا
Reviewed by Unknown
on
5:34:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: