له‌چوار رۆژى داهاتوودا ده‌رگاى خوێندنگاکانی سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كانى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، كه له هه‌وڵێكى به‌رده‌وامدان، بۆ ئه‌وه‌ى له چوار رۆژى داهاتوودا ده‌ست به ده‌وامى قوتابخانه و خوێندنگه‌كانى سلێمانى بكرێته‌وه.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كانى سلێمانى، كه نه‌یویست ناوى بهێنرێت، به دواڕۆژى وت "شه‌وى رابردوو له هۆتێل هاى كریست له شارى سلێمانى لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له شێخ و مامۆستاى ئاینى و كه‌سایه‌تى دیارى بوارى په‌روه‌رده و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى شاره‌كه كۆبووینه‌وه".
وتیشى "ئه‌مڕۆش بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى شاره‌كه كۆبینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ دۆخه‌كه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه چیتر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده له شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى په‌كى نه‌كه‌وێت و له چوار رۆژى ئاینده‌دا ده‌ست بكه‌ینه‌وه به پرۆسه‌ى خوێندن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیشى كرده‌وه "نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ینێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وام له هیچ خوێندنگه‌یه‌كى سلێمانى نیه، هه‌ركاتێك بڕیارماندا رایده‌گه‌یه‌نین له داهاتوویه‌كى زۆر نزیكدا".
دواڕۆژ زانیویه‌تى كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له رۆژى 10/11/2016 به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌رى ده‌رگاى قوتابخانه و خوێندنگه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بكرێنه‌وه.
له‌چوار رۆژى داهاتوودا ده‌رگاى خوێندنگاکانی سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه
Reviewed by k
on
7:12:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: