ره‌زامه‌ندى مامۆستایانى ناڕازیى له‌سه‌رنیه
په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى بڕیاریدا ده‌رگای قوتابخانه‌کان بكرێته‌وه
به‌وته‌ى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بڕیاریداوه له رۆژی شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌کان بكرێته‌وه و ده‌ست به ده‌وامى فه‌رمى بكرێت.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به دواڕۆژی راگه‌یاند "وه‌ک ژووری بازرگانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى په‌روه‌رده و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ى خوێندن".
وتیشی "به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده بڕیاریدا که له رۆژی شه‌ممه‌وه ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێبکاته‌وه و ده‌رگای قوتابخانه‌کان بکرێته‌وه و مامۆستایان ده‌وام بکه‌ن و قوتابیان له‌وه زیاتر دوانه‌که‌ون له خوێندن".
سه‌رۆکی ژووری بازرگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "بڕیاریشه سندوقی هاوکاری ژووری بازرگانی به هاوکاری سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داران و لایه‌نه سیاسیه‌کان پاره‌ی بۆ کۆبکرێته‌وه و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیکی له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه به‌سه‌ر مامۆستایان به‌پێی هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی شار و ناوشار دابه‌شبکرێت".
بڕیاره‌كه‌ى په‌روه‌رده له‌كاتێكدایه مامۆستایانى ناڕه‌زایى له سلێمانى و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه سورن له‌سه‌ر بایكۆت و ده‌ستكردنه‌وه به ده‌وام ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ره‌زامه‌ندى مامۆستایانى ناڕازیى له‌سه‌رنیه
په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى بڕیاریدا ده‌رگای قوتابخانه‌کان بكرێته‌وه Reviewed by k on 5:06:00 م Rating:
په‌روه‌رده‌ى گشتى سلێمانى بڕیاریدا ده‌رگای قوتابخانه‌کان بكرێته‌وه Reviewed by k on 5:06:00 م Rating:
ليست هناك تعليقات: