وەزیرى پەروەردە: هەر مامۆستایەک دەوام نەکات هاوکارییەکانى پێنادرێت
وەزیرى پەروەردە ڕایگەیاند، هەر مامۆستایەک دەوام نەکات ٦٠ هەزار دیناری هاتوچۆ و هاوکارییەکەى ڕێکخراوى (GZI) ئەڵمانیى بۆ خەرج ناکرێت و ڕاشیگەیاند، لەم مانگەوە ئەو دوو هاوکارییە بۆ مامۆستان خەرج دەکرێت.
پشتیوان سادق ڕۆژى ١٧ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ لەگەڵ سەرجەم بەڕیوەبەرەکانى پەروەردەى قەزاکان و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانى قوتابخانەکانى سنووری پارێزگاى دهۆک کۆبوونەوەیەکەى ئەنجامداوە و ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و وێنەیەکى بۆ ئێن ئاڕ تى نێردراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان “سوپاسی هەموو بەڕێوەبەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی کرد کە ماندوونەناسانە و پێشمەرگەئاسا لە خزمەت پڕۆسەی خوێندندان و نەیانهێشتووە سەنگەری پەروەردە چۆڵ ببێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو وەزیرى پەروەردە ڕاشیگەیاندووە، هاوکارى (٦٠٠٠٠) دينار و هاوکارییەکەی ڕێکخراوی ( (GZIی حکومەتی ئەڵمانیا، لەم مانگەوە بۆ هەر مامۆستايەك کە دەوام بکات سەرف دەکرێت و هەر مامۆستایەکیش دوام نەكات لەو هاوکارییە بێبەش دەبێت.
بەپێى قسەکانى وەزیرى پەروەردە “هیچ ژیرانە و لۆجیکی نييه کە حكومەت پارەى هەبێت و مووچە نەداتە فەرمانبەرانی خۆی، چونکە وەك ئەو كەسەی لێ دێت کە لەسەر لقی دار بێت و بە مشار لقەکە ببڕێتەوە.”
ئەوەش لە کاتێکدایە مامۆستایانى سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و هەروەها ئیدارەکانى ڕاپەڕین و گەرمیان و قەزاى کۆیە لە پارێزگاى هەولێر لە سەرەتاى ئەمساڵەوە بەهۆى ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە سیستمى پاشکەوتى مووچە و دواکەوتنى مووچەکانیان، دەوامیان بایکۆت کردووە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: