ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان بەیاننامەیەکی ئاڕاستەی یونسێف کرد
ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان داوا لە یونسێف دەکات کە بە هانای بواری پەروەردەوە بێن چونکە لە لێواری مەرگدایە.
ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ئەنجومەنی بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکان لە بەیاننامەیەکدا داوای لە یونسێف کرد “چۆن بودجەیەکی تایبەت لەدژی تیرۆر تەرخانکراوە، ئاواش بودجەیەکی پێویست بۆ سێکتەری پەروەردە تەرخانبکرێت تاوەکو ئەویش لە تیرۆرکردن ڕزگاری ببێت”.
هاوکات داواشی کردووە کە فشار لەسەر حکومەتی هەرێم و ناوەند دابنرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بە شێوەیەکی خێرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە سلێمانی و ڕانیە، کفری و دەربەندیخان مامۆستایان و فەرمانبەران چینە جیاوازەکان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا دژی سیستمی پاشەکەوتی موچە، هاوکات نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان پەکی کەوتووە و تا ئێستاش حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی بە مامۆستایان نەداوەتەوە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: