قورئانی له‌سەر ئاوریشم نەخشاند
هونه‌رمه‌ند و نیگاركێشی ئازه‌ربایجان، تونزالی مهمهدزاده ته‌مه‌ن 33 ساڵ قورئانێكی له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ئاوریشمی رۆشن نه‌خشاندووه.
مهمهدزاده له ئاماده‌كردنی قورئانه‌كه‌دا، 50 مه‌تر قوماشی ئاوریشمی ره‌شی رۆشن و هه‌زار و 500 میلی‌لیتر زاخاوی زێڕ و زیوی به‌كارهێناوه.
– “ئاوریشم قوماشێكه ناوی له قورئاندا هاتووه”
مهمهدزاده له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، قورئانه ئاوریشمییهكهی به باشترین به‌رهه‌می خۆی ده‌زانێت و ماوه‌ی سێ ساڵ پێوه‌ی سه‌رقاڵبووه.
مهمهدزاده كه له به‌شی مێژووی هونه‌ری زانكۆی مه‌ڕمه‌ڕه دكتۆرای خوێندووه ده‌ڵێت “دوای لێكۆڵینه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت پێشتر قورئان له‌سه‌ر ئاوریشم نه‌نووسراوه‌ته‌وه. تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه قورئان نووسراوه‌ته‌وه. منیش هه‌ستام به ئاماده‌كردنی قورئانێك كه سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانی له ئاوریشم پێكهاتووه. پێموایه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، چونكه ئاوریشم ناوی له قورئاندا هاتووه”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: