ئەو خەلیفانەی ئیسلام کە بە کوشتن چون و جۆری کوشتنەکەیان
ئەو خەلیفانەی ئیسلام کە بە کوشتن چون و جۆری کوشتنەکەیان
١-عومەری کوری خەتاب رەزامەندی خودای لێبێت : – بە لێدانی خەنجەرێک لە ناوکی .
٢- عوسمانی کوری عەفان رەزامەندی خودای لێبێت :- بە زەبری شیر لەتوپەتکرا .
٣- عەلی کوری ئەبو تالب رەزامەندی خودای لێبێت :- بە شیر لێیدراو برینەکەی کوشندەبو .
٤- عەبدوڵای کوری زوبەیر رەزامەندی خودای لێبێت :- بە زەبری شیر کوژراو بە سەروبنی هەڵواسراو .
٥-مەروانی کوری حەکەم :- وتراوە کە دایکی خالد لە خەودا سەرینێکی خستۆتە سەر دەمو لوتی و خنکاندویەتی
٦-عومەری کوری عەبدولعەزیز خودا لێیخۆشبێت :- وتراوە کە ژەهرخواردوکراوە .
٧- وەلیدی کوری یەزید :- بەشیر لەتوپەتکراوە .
٨- برایمی کوری وەلید :- بە خنکاندن لەناو ئاودا مردوە .
٩- مەروانی کوری موحەمەد :- بە زەبری شیر کوژراوە .
١٠- ئەلسەفاح :- وتراوە کە ژەهرخواردوکراوە و وتراویشە کە گوایە بە نەخۆشی ئاوڵە مردوە .
١١- ئەلمەهدی :- وتراوە کە هەر یەکە لە [ تەلەو حەسنە ] کە دوو دۆستی مەهدی بون ، بەنیازبون یەکدی ژەهراوی بکەن بە ژەهراوەیکردنی جۆرە شیرینیەک ، بەڵام مەهدی بە هەڵە لەو شیرینیەی خواردوەو مردوە .
١٢- ئەلهادی :- بە نیازی گاڵتەو گەپکردن پاڵیناوە بە هەندێک میوانیەوە بۆ ئەوەی بکەونە هەڵدێرێک ، یەکێک لەو میوانانە پەلی ئەلهادی گرتوەو بە هەڵدێرەکەدا کەوتۆتەخوارەوەو قامیشێکی تیژ چوە بە کۆمیداو بوە بە هۆی مردنی
١٣- هارون ئەلرەشید :- جوبرائیل کوری بەختیشوع کە پزیشکی تایبەتی هارون بوە ، بە هەڵە لە چارەسەرکردنی دومەڵێکیدا بۆتە هۆی مردنی
١٤- ئەلئەمین :- بە زەبری شیر کوژراوە .
١٥- ئەلموتەوەکل :- بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .
١٦- ئەلمونتەسر :- بە خواردنی خورما ژەهرخواردوکراوە .
١٧- ئەلموستەعین :- بە زەبری شیر کوژراوە١٨- ئەلموعتەز :- خراوەتە ناو حەمامەوەو دەرگای لێداخراوە تا مردوە .١٩- ئەلموهتەدی :- بە خەنجەر کوژراوە .
٢٠- ئەلموعتەمەد :- ژەهر خواردوکراوە .
٢١- ئەلموقتەدر :- بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە ٢٢- ئەلمونزر :- براکەی بە نەشتەرێکی ژەهراوی کوشتویەتی .
٢٣- هشام ئەلموئەیەد :- خنکێنراوە .
٢٤- موحەمەد کوری هوشام [ ئەلمەهدی ] :- بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .
٢٥- سلێمانی کوری حەکەم :- بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .
٢٦- ئەلموستەزهر :- بە زەبری شیر لەتوپەتکراوە .
٢٧- ئەلموستەکفی :- ژەهرخواردوکراوە .
٢٨- ئەلقاسم کوری حمود :- خنکێنراوە .
٢٩- عەلی کوری حمود :- بە خەنجەر کوژراوە .
٣٠- یەحیا کوری عەلی کوری حمود :- بە زەبری شیر کوژراوە .
٣١- حەسەنی کورییەحیا :- ژەهرخواردوکراوە .
نووسهر : عهباس ڕۆستهم
لە [ نقط العروس ] ی ئیبن حەزمەوە وەرگیراوە
نووسراوه لهلایهن
نورسي كؤران
ليست هناك تعليقات: