دانیمارک منداڵانی تەمەن دوو ساڵان ناچار بە تاقیکردنەوەی زمان دەکات
وڵاتی دانیمارک پێشنیازی تاقیکردنەوەی زۆرەملێی زمانی بۆ منداڵانی تەمەن دوو ساڵان کردووە، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت، ئەگەر شکستی هێنا دایک و باوکەکان هاوکاریکردنی منداڵەکەیان لەدەستدەدەن.
پێشنیازەکە لەلایەن ئێلین ترانی نۆربی وەزیری پەروەردە و یەکسانی ڕەگەزیی لە پارتی لیبراڵ کراوە، ئامانجی لە پێشنیارەکە بۆ فراوانترکردنی ئەو سیستمەیە کە تیایدا منداڵانی سێ ساڵ دەبێت بەزۆرەملێ ١٥-٣٠ کاتژمێر پرۆگرامی زمان لە هەفتەیەکدا بخوێنن.
دانیمارک لەبارەی ڕێنماییەکانیەوە بۆ پەناخواز و کۆچبەران هەندێک ڕەخنەی لێدەگیرێت، بەگوێرەی ڕێنماییەکان ئەفسەرانی دانیمارکی دەتوانن دەست بەسەر زێڕ و شتە بەنرخەکانی پەناخوازاندا بگرن کە دەیانەوێت وەک کۆچبەر لە وڵاتەکە بمێننەوە.
مانگی ڕابردوو خوێندنگایەکی دانیمارک ڕەخنەی لێگیرا، کە خوێندکاران لەسەر بنچینەی نەژادیان لێکتر جیادەکاتەوە.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: