Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانكۆى پۆلۆته‌كنيكى هه‌ولێر-په‌يمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجيا-به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارييه‌كان


ئه‌م به‌شه‌ كه‌مترين كۆنمره‌ى وه‌رگيراوى بريتى بوو له‌ 452
به‌شى ته‌كنه‌لۆجیارى زانیاریه‌كان له‌ ساڵى (2012-2013) وه‌كو به‌شێكى گرنگ و له‌به‌ر پێویستى زۆرى ئه‌م پسپۆریه‌ له‌ كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى دامه‌زراوه‌ , ئه‌م به‌شه‌ دبلۆمى ته‌كنیكى له‌بوارى پرۆگرامسازى و به‌رێوه‌بردنى نوێترین و گرنگرتین ته‌كنه‌لۆجیاى بوارى كۆمپوته‌رو په‌یوه‌ندى كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه‌كان به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ پێ‌ ده‌گه‌یه‌نێت , 
ده‌سته‌ى مامۆستایانى ئه‌م به‌شه‌ له‌ هه‌ڵگرانى بروانامه‌ى دكتۆراو ماسته‌رو دبلۆمى باڵاو به‌كه‌لۆریۆس و دبلۆمى ته‌كنیكین هه‌روه‌كو له‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ‌ كراوه‌ , وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ئاستى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌رده‌م له‌ پله‌ى به‌رزدان و توانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ سود له‌ پسپۆریه‌كانیان وه‌ربگیرێت .

ژماره‌ى مامۆستایانى به‌شى (ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان ) Information Technology Department)) 

دكتورا 1:::ماسته‌ر3:::به‌ كه‌لۆریۆس8:::دبلۆمى باڵا1::: دبلۆمى ته‌كنیكى 7

قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م (8 ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و ( 6) بابه‌ته‌ى پراكتیكى وه‌رده‌گرن كه‌ هه‌فتانه‌ ( 16) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و ( 14 ) كاتژمێر وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن , 

وه‌ قوتابیانى قۆناغى دووه‌م ( 8 ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و (5) بابه‌ته‌ى پراكتیكى وه‌رده‌گرن كه‌ هه‌فتانه‌ ( 14 ) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و (15 ) كاتژمێر وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن , 

قوتابیانى به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان هه‌فتانه‌ له‌ تاقیگه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌لكترۆنیك تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى له‌بواره‌كانى به‌رنامه‌رێژى و تۆرى كۆمپیوته‌رو پاراستن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داتا و دارشتنى ماڵپه‌ره‌ زیره‌كه‌كان و به‌ستانه‌وه‌ى پارچه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئامێره‌كانى ئاڵوگۆر كردنى زانیارى و تیلى كۆمیونوكیشن تاقى كردنه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بابه‌ته‌ تیۆریه‌كان پراكتیزه‌ ده‌كه‌ن ,
به‌شه‌كه‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه‌ پێشكه‌وتوترین تاقیگه‌ى بوارى كۆمپیوته‌رو ئاڵوگور كردنى زانیارى و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى دامه‌زراندوه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كانى سه‌رده‌م و بوارى زانستى كۆمپیوته‌ر بگونجێت وه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ستافى سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌وه‌ له‌ نوێكارى و پێشخستنى زیاتر دایه‌ , 
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر پراكتیزه‌ كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى به‌ شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى له‌ به‌شه‌كه‌مان ده‌یخوێنن و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ بۆ مه‌به‌ستى زیاتر ئاشنا بوون له‌هه‌موو بواره‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌و خزمه‌تانه‌ى له‌ بواره‌ جیاجیاكان پێشكه‌شى ده‌كان قوتابیانمان له‌ بوارى پسپۆریان و له‌ قۆناغى دووه‌م بۆ ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته‌ مه‌شقى پراكتیكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ داموده‌زگاكانى میرىو كه‌رتى تایبه‌ت تاوه‌كو له‌ كۆتاییدا كارمه‌ندى ناوه‌ندى زۆر به‌تواناو لێزان و سه‌ركه‌وتوو له‌ پسپۆریه‌كه‌ى خۆیان دا بخرێنه‌ خزمه‌تى گه‌ل و وڵات .

ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ تواناى كاركردنیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیشدا له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه‌

1- دارشتنى پرۆگرامى كارگێرىو رێكخستنى كاره‌ كارگێریه‌كان و بانكه‌كان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان
2- ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه‌ ئالۆزو گرنگه‌كان 
3-دامه‌زراندنى تۆرى كۆمپیوته‌رى بچۆك (LAN) و به‌رێوه‌بردنى تۆره‌ گه‌وره‌كانى وه‌كو WAN ,MAN
4- دارشتنى ماڵپه‌ره‌ زیره‌كه‌كان و به‌كارخستنى له‌ بواره‌ جیاجیاكان به‌ پێ‌ى داواكارى 
5- به‌گه‌ر خستنى سیسته‌مه‌ جیاجیاكانى كۆمپیوته‌رو كار كردن له‌سه‌ریان به‌پێ‌ى داواكارى .


زانكۆى پۆلۆته‌كنيكى هه‌ولێر-په‌يمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجيا-به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارييه‌كان Reviewed by k on 9:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: