وه‌زیری په‌روه‌رده: له‌وه زیاتر خوێندن له‌سلێمانی بوه‌ستێت ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌وه زیاتر خوێندن له‌سلێمانی بوه‌ستێت ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه‌كان تا ده‌وام ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئه‌و وتانه‌ی پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و قه‌زاكان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان.
وه‌زیری په‌روه‌رده وتی "زیاتر له 20 رۆژه ده‌وام له‌قوتابخانه حكومییه‌كانی سلێمانی وه‌ستاوه به‌ڵام له قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌وام هه‌یه، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت خوێندن له‌سلێمانی بوه‌ستێت ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
وتیشی "ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان بچنه‌وه قوتابخانه‌كان...هه‌وڵی جدی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وام له قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌ستپێبكاته‌وه، هه‌ر كاتێك نه‌توانین مه‌نهه‌جه‌كان له‌سه‌دا 80ی ته‌واوبكرێت خوێندن ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌روه‌ها داوای له‌حزبه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان كرد كه فشاری خۆیان بكه‌ن بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن، به‌وته‌ی ئه‌وه "ئه‌و ناوچانه له‌سه‌ر براده‌رانی گۆڕان و یه‌كێتی حسابه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت ده‌وام ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه درێغیان نه‌كردووه".
سه‌باره‌ت به داوای مامۆستایان، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌هه‌وڵدان هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ به‌ڵێنێك لو باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
كۆتایی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی راگه‌یاند، به‌ڵام مامۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان له‌جیاتی زه‌نگی ده‌وام، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان زه‌نگی بایكۆتی خوێندنیان لێدا دژی دواكه‌وتنی موچه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت.
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند "ئێمه له‌گه‌ڵ بایكۆتدا نه‌بوین و پشتیوانی نه‌بوین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری مامۆستایانداین، راگه‌یاندن و حزبه‌كان رۆڵی خراپیان هه‌بووه".
وتیشی "من به حزبه‌كه‌ی خۆشم وتووه كه‌ئیحراجم نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بایكۆتدان سه‌ریح بن ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵیدا نین هه‌ر سه‌ریح بن...حزبه‌كان جورئه‌تیان نییه له‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن كه له‌گه‌ڵ بایكۆتدا نین.. ته‌ربیه ئێستا له لێواری مه‌رگدایه".

Reviewed by k
on
5:53:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: