Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕاستگۆیی ئەم قوتابییە بەرامبەر مامۆستاكەی هەمووانی سەرسام كرد (بزانه‌ چی بۆ مامۆستا نووسیوه‌)

هەموو مامۆستایەك قوتابی ڕاستگۆی خۆشدەوێت و هەمیشە هەوڵ دەدات باشترین نمرەی پێببخەشێت لەپای هەڵوێست و ئاكارە جوانەكانی.

وێنەی پەڕەی تاقیكردنەوەی ئەم خوێندكارە كاردانەوەی میدیا جیهانییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا ئەمیش پاش ئەوەی ئەم خوێندكارە لەسەر لاپەڕەی تاقیكردنەوەكەی نووسیویەتی "دەست لەم شوێنە مەدە، ئەمە "کڵم"ە و لە لووتم كەوتە خوارەوە".

 قوتابییەكە لەكاتی وەڵامدانەوەدا تۆزێك لە کڵمی لووتی دەكەوێتە سەر لاپەڕەكە و شوێنەوارەكەی بەجێدەمێنێت، بەڵام قوتابییەكە بە ڕاستگۆیانەترین شێوە بە مامۆستاكەی دەڵێت دەست لەو بەشەی لاپەڕەكە نەدات.

 قوتابییەكە لەو تاقیكرنەوەیەدا نمرەكەی 91 بووە، بەڵام مامۆستاكەی نمرەكەی بۆ كرد بە 100 لە ئەنجامی ڕاستگۆیی قوتابییەكە.

وەرگێڕانی: شاد ئازاد
ڕاستگۆیی ئەم قوتابییە بەرامبەر مامۆستاكەی هەمووانی سەرسام كرد (بزانه‌ چی بۆ مامۆستا نووسیوه‌) Reviewed by k on 5:23:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: