لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان ..
پەروەردەو فێركردنێكی باش ئاوات و پاشەڕۆژو ژیانێكی باش بەرهەم دێنێت، پێویستە ئەوەشمان لەبیر نەچێت كەبەبێ مامۆستایانی دڵسۆزو شیاو پەروەردەو فێركردنێكی باش فەراهەم نابێت.
وتەیەكیش هەیە كەدەڵێت: ئەگەر ویستت ئاستی ڕۆشنبیریی و پێشكەوتنی هەر وڵاتێك بزانیت ئەوا سەیری پەروەردەی ئەو وڵاتە بكە.
لەساڵی 1994 ەوە ڕۆژی 5 ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی مامۆستایان دیاریكراوە، دیاریكردنی ئەم ڕۆژەش هاوكاتە لەگەڵ دەرچوونی ئەو پێشنیارە هاوبەشەی كە تایبەت بوو بەبارودۆخی مامۆستایان و لەنێوان هەردوو ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی یونسكۆ لەساڵی 1966.
كێشەی كەمی مامۆستان تەنیا لەوڵاتە هەژارەكاندا نیە بەڵكو لە سەر ئاستی جیهان 112 وڵات كێشەی كەمی مامۆستای هەیەو ئەمساڵیش یادەكە لەپاریس بەڕێوەدەچێت
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان ..
Reviewed by Unknown
on
10:40:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: