مامۆستایانی هەولێریش خوێندنی ئەمساڵ بایكۆت دەكەن
هەواڵی کوردستان
"مامۆستایانی هەولێریش خوێندنی ئەمساڵ بایكۆت دەكەن"
لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایان ئاشكرای دەكات تائێستا دەوام لە خوێندنگا حكومییەكانی شاری هەولێر دەستی پێنەكردووەو مامۆستایانی هەولێر دەوامیان بایكۆت كردووەو بەڵام جیاواز لە سلێمانی و هەڵەبجە، تەنها لەماڵی خۆیانەوە بەشێوەیەكی هێمنانە بایكۆتی دەوامیان كردووە.
فاخر محەمەد كارگێڕی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی لە خوێندنگەكانی پارێزگای هەولێر دەوام نییە و مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان كردوە.
فاخر محەمەد كارگێڕی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی لە خوێندنگەكانی پارێزگای هەولێر دەوام نییە و مامۆستایان بایكۆتی دەوامیان كردوە.
وتیشی، بەڵام جیاواز لەمامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان، مامۆستایانی هەولێر لەماڵەكانی خۆیان دانیشتوون و نەهاتوونەتە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان.
مامۆستا فاخر محەمەد ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ ئەوەی زەنگی خوێندن لەهەولێر لێدرا بەڵام تائێستا پرۆسەی خوێندن لە هیچ خوێندنگایەكی حكومی ئەو شارە دەستی پێنەكردووەو دەوامیان تێدا ناكرێت، تەنها لەخوێندنگە ئەھلیەكان خوێندن هەیە".
كارگێڕی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایان ئاشكراشیكرد كە مامۆستایانی هەولێر تەنها لەماڵی خۆیان دەمێننەوە بەشێوەیەكی هێمنانە بایكۆتی دەوامیان كردووە".
مامۆستایانی هەولێریش خوێندنی ئەمساڵ بایكۆت دەكەن
Reviewed by k
on
10:55:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: