Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەوانەی بایکۆت دەکەن غیاب دەدرێن و بڕیارێکی توند دەرچوو بۆ مامۆستایان و خوێندکاران


بەشی خوێندنی كوردی لەكەركوك هۆشداری دەداتە مامۆستایانی ناڕازیی


دواڕۆژ، عیماد جەباری
بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك هۆشداری توند دەداتە مامۆستایانی ناڕازیی كە ئەگەر لەرۆژی یەكشەممەوە دەست بەدوامكردن نەكەن ئەوە رێوشوێنی توندیان لەدژ دەگیرێتەبەر.

 
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی یەكەم بەدواڕۆژی راگەیاند، داوامان لەمامۆستایان ناڕازیی كردووە تاوەكو یەكشەممە كە دوامۆڵەتە دەست بەدەوامكردنی ئاسایی بكەنەوە، "بەپێچەوانەوە رێوشوێنی توندیان لەدژ دەگرینەبەر و بە ئامادەنەبوو لەقەڵەم دەدرێن و هیچ چاوپۆشیەكیان لێناكرێت".
وتیشی "مامۆستای ناڕازیی دەبێت لەسەر شەقام و لەبەردەم بینای لایەنە پەیوەندیدارەكان دەست بە خۆپیشاندان و مانگرتن بكات نەك خوێندكارەكانی لەخوێندنگاكاندا بەجێبهێڵێت و لەماڵیشەوە شانی لێبداتەوە".
سەبارەت بەو هەڵوێستەیان لەبەرامبەر مامۆستایانی ناڕازیی، ئەو لێپرسراوەی پەروەردە ئاماژەی بەوەدا، ناكرێت خوێندنی كوردی لە كەركوك پەكیبكەوێت لەكاتێك سەر بەبەغدايه و پابەندە بەبڕیار و رێنمایەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە، چونكە دواجار زیان بە زیاتر لە سەد هەزار خوێندكار دەكەوێت و لەخوێندن دوادەكەون.
ژمارەیەك مامۆستا لەژێر ناوی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی لەرۆژی یەكشەممەی رابردوو 9ی تشرینی یەكەمی 2016 لەگردبونەوەیەكدا بڕیاریاندا ماوەی هەفتەیەك بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن و بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی موچەكانیان داوای گواستنەوەی راژەكانیان دەكرد بۆ سەر بەغدا.
ئەوانەی بایکۆت دەکەن غیاب دەدرێن و بڕیارێکی توند دەرچوو بۆ مامۆستایان و خوێندکاران Reviewed by k on 8:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: