Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گوێڕ: قوتابخانە لە ناوچە ئازادکراوەکان کرایەوە ..

gwerلەچوارچێوەی پلانەکانی بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور کە لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندن داریڕشتووە بۆ کردنەوەی قوتابخانە و باخچەی ساوایان لەو ناوجانەی کە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعش ئازاد و رزگار دەکرێن ،قوتابخانە لە گوندی کەپران کرایەوە .
رۆژی یەکشەممە بەرواری (٣٠\١٠\٢٠١٦ )بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور و بەرێز هێرش حسێن بەڕێوبەڕی ناحیەی گوێڕ و ژمارەیەک مامۆستا و سەرپەرشتیار و کەس و کاری قوتابیان و خوێندکاران قوتابخانە یەکی بنەڕەتی لە گوندی کەپرانی سەربەناحیەی گوێڕ کرایەوە کە بووە جێگای خۆشحاڵی کەس و کاری قوتابیان و دانیشتوانی دەڤەرەکە .
qwtaby-gwergwer-qwtabxanaلەلێدوانێکی تایبەتدا مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەری پەروەردەی مەخموور بە سایتی پەروەردەی مەخمووری راگەیاند ( ئێمە هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ هەموو ئەو گوند و ناوچانەی لەژێر دەستی تیرۆرستان رزگاردەکرێن بۆ کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی و باخچەی ساوایان ، قوتابخانەی کەپرانیش یەکێکە لەو قوتابخانانەی کە خزمەتێکی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە دەکات بۆ ساڵی نوێێ خوێندن ، هەموو پێداویستی و میلاکاتمان بۆیان دابین کردووە و هەوڵدەدرێت لەریگای مامۆستا دڵسۆزەکان لە رۆژانی داهاتوو دەوامی ئاسایی دەست پێبکات ، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستۆتەگەڕ بۆئەوەی قوتابخانەکان بە زووترین کات چاک بکەینەوە کە تیرۆرستان و تاریک پەرستان رووخاندوویانە یان دەستکارییان کردووە بۆ شەرەکانیان ..)



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

گوێڕ: قوتابخانە لە ناوچە ئازادکراوەکان کرایەوە .. Reviewed by Unknown on 10:05:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: