Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چەند ئەپێکی گرنگ بۆ خوێندکارانی کۆلێژ (ئەندرۆید)

ە ماوەی ژیانی زانکۆدا پێوستمان بە چەندین ئەپلیکەیشن ئەبێت بۆ ئاسانکاری لە فێربون و دەستکەوتنی زانیاری لە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیاوە چەند ئەپێکی تایبەت بە سیستەمی ئەندرۆیدم بۆ ئامادەکردوون کە ئەتوانن سودی لێ ببینن لە هەموو بوارەکان.

1. CamScanner -Phone PDF Creator.

بەرنامەیەکی زۆر باشە کە کارئاسانیمان بۆ ئەکات بە گۆڕینی ئەو وێنانەی گرتومانە بۆ فایلی جۆری Pdf.  بە شێوەیەک کە ئەتوانی ئەو وانەی کە نوسیوتەتەوە یان هاوڕێیەکت ئەوا وێنەی بگریت و پاشان بیکەیت بە pdf بۆ ئەوەی بە ئاسانی بیخوێنتەوە.
دایبەزێنە

2. Dictionary.com.

ئەم فەرهەنگە زۆر نایابە کە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا زۆرترین وشە لە خۆدەگرێت بە زمانی ئینگلیزی ئەتوانیت بیکەیت بە سەرچاوەی دۆزینەوەی مانا و تێگەیشتن لە وشەکان کە لە زانکۆدا فێری دەبیت.

3. RealCalc Scientific Calculator.

ژمێریارێکی نایابی زانستی کە ئەتوانیت کار و لێکدانەوە زانستیەکانی وەک لۆگ و مۆد و چەندانی تری پێ ئەنجام بدەیت.

4. My Study Life.

لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە ئەتوانیت هەموو کار و چالاکییەکانی وەک دیاری کردنی کاتی تاقیکردنەوە و ئەرک و کارەکانی تێدا پاشەکەوت بکەین و کە بتوانی لە هەموو جێگایەک دەستت بکەوێت بە شێوەیەک ئەتوانی لە کلاود پاشەکەوتی بکەیت.

5. Timetable.

بە هەمان کاری بەرنامەی پێشوو هەروەها پاشەکەوت کردنی خشتەی وانەکان و کاری تریش.

6. Mathway Math Problem Solver.

ئەو خوێندکارانەی کە بە دوای ئاسانکاری لە شیکاری کارەژمێریاریەکانی وانەی بیرکاریدا ئەگەڕێن ئەتوانن سودی لێببین لە وەرگرتنی خێرای ئەنجامی لێکدان و کۆ و لیدەرکردن و چەند کارێکی تری سەرتای بیرکاری.

7. DropBox.

سودێکی ززۆری هەیە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو وانە و زانیاری و وێنە و ڤیدیۆ و کارەکانی تری کۆلێژ بە شێوەیەک کە بتوانی لە هەموو جێگایەک کە ئینتەرنێتی لێبوو سودی لێببینیت تەنها پێویستە ئەکاونتێک دروست بکەیت بە خۆڕای و پاشان هەموو ئەو داتایانەی پێویستتە پاشەکوەتی بکەیت.
هەر بەرنامەیەک کە نەتوانی لە گوگڵ پلەی دایەزێنی ئەوا بەم شێوەی خوارەوە لە گوگڵ بگەڕێ و دایبەزێنە
ناوی بەرنامەکە و ڤێرژنیکەی.apk بۆ نمونە (dropbox 15.2.2.apk) پاشان چەندین لینکی ماڵپەڕ و کۆگات ئەداتێ ئەتوانی دایبەزێنیت.
چەند ئەپێکی گرنگ بۆ خوێندکارانی کۆلێژ (ئەندرۆید) Reviewed by k on 9:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: