دواین بڕیار لەبارەی دامەزراندنی دەرچوانی یەكەمەكانو بەشە پزیشكییەكان دەدرێت
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
سەرچاوەیەك لەئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایدەكات، دوای وەرگرتنی رەزامەندنی سەرجەم وەزیرەكان، ئەم هەفتەیە سەرۆكی حكومەت بڕیاری كۆتایی لەبارەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان و دەرچووانی پزیشكی دەدات.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، كە رۆژی سێشەممەی رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ دیراسەكردنی سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان و دەرچووانی پزیشكی پێكبهێندرێت و وەزیری دارایی و ئابووری بە وەكالەت راسپێردراوە دیراسەی ئەو پارەیە بكات كە مانگانە وەكو موچە بە یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان و دەرچووانی پزیشكی دەدرێت".
ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەشكرد "ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابووی بە وەكالەت و هەردوو وەزیری خوێندنی باڵاو تەندروستی و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت و تێیدا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان و دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان دەدرێت".
ئەو سەرچاوەیە روونیشكردەوە "بەهۆی ئەوەی سەرجەم وەزیرەكان رەزامەندییان لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان و دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان داوە، بۆیە بڕیاری كۆتایی دەدرێت و دادەمەزرێن، بەڵام شێوازی دامەزراندن و مەرجەكانی دامەزراندنیان روون نییە چۆن دەبێت".

Reviewed by k
on
9:01:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: