بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین بایکۆتی خوێندن دەکەن
به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن: تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن.
ئه‌مڕۆ دوشەممە به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆی سەڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر به‌هۆی پێنه‌دانی موچه و جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی مامۆستایانی ناڕازی، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد.
له یاداشتێكدا ئەو مامۆستایانە رایانگه‌یاندوه؛ وه‌ك مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ناڕه‌زایەتی خۆیان دژی پێنه‌دانی موچه وسیستمی پاشه‌كه‌وتكردن راده‌گه‌یه‌یه‌نن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: له دانانی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌دا ره‌چاوی پێگه‌ی زانستیی مامۆستایانی زانكۆ نه‌كراوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه، پشتگیری خۆیان بۆ داواكارییه‌كانی نوێنه‌رانی مامۆستایان و یاداشته‌كه‌ی یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌رده‌بڕن و تا پێدانی موچه و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، پرۆسه‌ی خوێندن هه‌ڵده‌سپێرن و ناچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌رپرسیارێتیی دۆخه‌كه‌ش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین بایکۆتی خوێندن دەکەن
Reviewed by k
on
10:21:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: