Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یه‌كێتى مامۆستایان : ئه‌مساڵى خوێندن نافه‌وتێت

كارگێڕى لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌لێت مامۆستایان به‌فشار ناچنه‌وه‌ ناوهۆڵه‌كانى خوێندن و بۆ جێ به‌جێكردنى داواكاریه‌كانیان درێژه‌ به‌ بایكۆت ده‌ده‌ن.
عه‌بدولخالق ماوه‌تى كارگێڕى لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان به‌ سپێده‌ى ڕاگه‌یاند"مامۆستیان به‌فشار ناچنه‌وه‌ ناو هۆڵه‌كانى خوێندن و بێ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانیان بایكۆت ناشكێنن ، به‌لام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌كین بۆ هاوكارى مامۆستیان و ئیستا هه‌ندێك هه‌وڵى نوێ هه‌یه‌ له‌و ڕوه‌وه‌".
ماوه‌تى وتیشى"حكومه‌ت بایكۆتى به‌سه‌ر ئێمه‌دا فه‌رز كردوه‌ نه‌ك ئێمه‌ حه‌زمان له‌ بایكۆت بێت یان مه‌بستمان بێت ، به‌داخه‌وه‌ جارێكى تر حكومه‌ت بێئومێدى كردین و وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌لێت نه‌وت بگاته‌وه‌ ملیۆنێك دۆلاریش ناتوانین موچه‌ بده‌ین".
كارگێڕى لقى سلێمانى یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ئێمه‌ دڵنیایى ده‌ده‌ین ئه‌مساڵى خوێندن نافه‌وتێت و داواش له‌ كه‌س و كارى مامۆستیان ده‌كه‌ین پشتیوانمان بن بۆ گه‌یاندنى داواكاریه‌كانمان".
یه‌كێتى مامۆستایان : ئه‌مساڵى خوێندن نافه‌وتێت Reviewed by k on 5:56:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: