هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە
هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە
هەوکردنی گورچیلە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم ئەندامە سەرەکییەی جەستە بە باشی کارەکانی نەکات و سست بێت، ئەمەش دەتوانرێت لە ڕێگای پشکنینی خوێن و میزەوە دیاری بکرێت.
* هۆکارەکانی هەوکردنی گورچیلە
هەوکردنی گورچیلە چەند هۆکارێکی جیاواز و دیاریکراوی هەیە، ئەم نەخۆشییە زیاتر پەیوەندییەکی جێنەتیکی هەیە، واتە لەو خێزانانەدا زۆرتر دەردەکەوێت کە پێشینەی نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەبووە، هەروەها ژەهراویبوونی لەش و هەوکردنی جگەری جۆری (B وC) هۆکارن بۆ تووشبون بە هەوکردنی گورچیلە.
جگە لەوەش لاوازیی سیستمی بەرگری لەش، بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکەکان، زۆر خواردنی چارەسەرە ئازارشکێنەکان و ئەو حەپانەی دەبنە هۆی میزکردنی زۆر هۆکارن بۆ تووشبون بە هەوکردنی گورچیلە.
هەروەها کۆمەڵێک هۆکاری تر هەن کە زۆر دیار و ئاشکران وەک:
- پەستانی بەرزی خوێن
- نەخۆشی شەکرە
- قەڵەویی
- نەخۆشییەکانی دڵ
- تەمەنی سەروو ٦٠ ساڵ
* نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە
نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە لەسەرەتادا زۆر دیارنین، بەڵام لەکاتی هەست کردن بە هەریەک لەم نیشانانەدا دەتوانیت پشکنینی پزیشکی بۆ گورچیلەکانت بکەیت.
- گۆڕانکاری لە کاتەکانی میزکردندا.
- بوونی زیپکەی گەورە لە بەشەکانی لەشدا، وەک پێ، دەست و ڕوخسار.
- گۆڕانی ڕەنگی میز.
- بوونی خوێن لە میزدا.
گورچیلەکانی دوو ئەندامی شێوە لۆبیایین، لە ژێر پەراسووەکان و لە لای ڕاست و چەپی بڕبڕەی پشتدان، ئەم ئەندامانە ڕۆژانە ماددەی ناپوختە و ئاوی زیادەی لەش دەپاڵێون.
ب.ر

نووسراوه لهلایهن
NuNi
هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی گورچیلە
Reviewed by Unknown
on
7:12:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: