Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەبارەی شێوازی دابەشکردنی موچەی مامۆستایان ڕونکردنەوە دەدرێت

ئەگەرچی پێشتر بڵاوکرایەوە کە حکومەتی عیراق پارە ڕەوانەی ھەرێم دەکات و موچەی تەواوەتی مامۆستایان بەبێ پاشەکەوتکردن دابەشدەکرێت، بەڵام بەرپرسێکی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، بۆ مانگی ئابیش چارەگە موچە دابەشدەکرێت.

شێرکۆ سەعید، بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ موچەی مانگی ئابی وەزارەتی پەروەردە، بەھەمانشێوەی چەند مانگی ڕابردوو لیستی موچەمان کردووەو بەھەمان سیستمی پێشووتری پاشەکەوت، موچەی ئەو مانگە دابەشدەکرێت.
شێرکۆ سەعید ڕەتیشیکردەوە، بۆ مانگی ئاب موچەی تەواوەتی مامۆستایان دابەشبکرێت و ئاماژەی بەدیدارێکی دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراقی کردو وتی:" ناوبراو ڕایگەیاندووە، ئەگەر ھەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا نەکات، حکومەتی عیراقی ھیچ بڕە پارەیەک ڕەوانەی ھەرێم ناکات".
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای سەردانەکەی وەزیری پەروەردەی عیراق بۆ ھەرێم و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: مژدە بۆ مامۆستایان بەڕێوەیەو بەغدا بڕێک پارە ڕەوانەی ھەرێم دەکات.

لەبارەی شێوازی دابەشکردنی موچەی مامۆستایان ڕونکردنەوە دەدرێت Reviewed by k on 9:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: