Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەكێتی مامۆستایان: بەیەك موچە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن

وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مامۆستایانی راگەیاندووە، بەرپرسێكی مامۆستایانیش باس لەوەدەكات تا سەرجەم داواكانیان جێبەجێ نەكرێن، ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بەردەوام دەبن لە بایكۆتی دەوام.

بەپێی خشتەی نوێی موچە كە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەی داهاتوو موچەی مانگی ئابی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

لەو بارەوە ئومێد ئەمین، كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگەیاند: بەدابەشكردنی موچەی مانگێكی مامۆستایان، ناچینەوە ھۆڵەكانی خوێندن و درێژە بەناڕەزایەتی و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەدەین.
وتیشی:" داواكاری سەرەكی ئێمە پێداچوونەوەیە بەسیستمی پاشەكەوتكردن و دابەشكردنی موچەكانمان لەماوەی ٣٠ ڕۆژ جارێك، هەروەها سەرجەم ئەو بڕە پارانەی لەموچەكانمان بڕدراون، بخرێنە سەر ژمارە حسابییەك، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچی جێبەجێ نەكردووە".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی مامۆستایان جەختیكردەوە، تا سەرجەم داواكاریەكانیان جێبەجێنەكرێت، بەردەوام دەبن لە بایكۆتكردنی ھۆڵەكانی خوێندن.

یەكێتی مامۆستایان: بەیەك موچە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن Reviewed by k on 10:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: